Pages

Ads 468x60px

15 Oct 2021

دەستبەسەرکردنى تۆڕێکى ڕفاندن و تیرۆرى کۆمارى ئیسلامى لە تورکیە

 



دەستبەسەرکردنى تۆڕێکى ڕفاندن و تیرۆرى کۆمارى ئیسلامى لە تورکیە


 دیمەنى دەستبەسەرکردنى ٨ بەکرێگیراوەکەى کۆمارى ئیسلامى لە تورکیە کە دەیانهەویست بەرپرسێکى پێشووى سەربازى قۆڵبەست و بیگەڕێننەوە بۆ ئێران

▪️ بەرپرسێکى باڵاى تورکیە ڕایگەیاند: ٨ کەسمان بە تۆمەتى ڕفاندنى کەسێکى سەربازى پێشووى کۆمارى ئیسلامى دەستبەسەر کردووە.

▫️  ڕۆژى چوارشەممە ٢١ى ڕەزبەر، هەواڵدەرى فەڕەنسا لە زمانى بەرپرسێکى تورکیەوە بڵاوى کردەوە: هاووڵاتییەکى تورکیەو  هاووڵاتییەکى ئێرانیمان دەستبەسەر کردووە کە دەیانویست بەرپرسێکى سەربازى پێشووى کۆمارى ئیسلامى دەستبەسەر و بیگەڕێننەوە بۆ ئێران.

▫️  لە سەر بنەماى ڕاپۆرتەکەى هەواڵدەرى فەڕەنسا، ئەم بەرپرسە سەربازییەى پێشوو کە ناوى نەبراوە، لە ناوچەى وانى تورکیە دەژیت. 

▫️  سەرەڕاى ئەم دوو کەسە، ٦ کەسى دیکەش هاودەست و هاوکارى ئەم دوو کەسە بوونە بۆ ڕفاندنى ئەو بەرپرسە ئێرانییە کە لە لایەن سازمانى زانیارى تورکیە و میت و پۆلیسى نیشتمانى دەستبەسەر کراون.


No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates