خەدیجە مێهدیپوور لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری ئیلام دەسبەسەر کرا
▪️هەواڵدەریی مافی مرۆیی "هێرانا" ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەزبەر، باسی لە دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خەدیجە مێهدیپوور"، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شاری ئیلام، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، کرد.
▪️ ئەو سەرچاوەیە هەروەها نووسیوویەتی: "هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری، تۆمەتی وەپاڵدراو و شوێنی ڕاگرتنی خەدیجە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا، نییە".
▪️پێشتریش ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕەزبەری ساڵی ٩٩، خەدیجە مێهدیپوور، چالاکی ئینستاگرامی لەلایەن مەئموورانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە، لە شاری ئیلام دەسبەسەر کرابوو.
▪️ئەو چالاکە ئینستاگرامییە، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی و ڕوونکردنەوەی تۆمەتەکەی، ڕێکەوتی ١٩ی ڕەزبەری ساڵی ٩٩، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی هەتا کاتی کۆتایی دادگاییەکەی لە بەندی ژنانی زیندانی ئیلام ئازاد کرابوو.
No comments:
Post a Comment