لەسێدارەدانی کوردێک لە بەندیخانەی قزلحیساری کەرەج
◾️ بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە "١٩ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی ، حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی "قزالحیسار" ی "کەرەج" جێبەجێ کرا.
▪️ناسنامەی ئەم هاووڵاتییە کوردە "مەنوچێهری کازێمی" تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی گوندی "ورمەڵە"ی هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشانە.
▪️بە گوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکان؛ ناوبراو بە تاوانی کوشتنی ئەنقەست لە سێدارە دراوە.
▪️مەنووچێهر کازێمی ساڵی ١٣٩٤ کەسێکی بە ناوی"مەجید نەدری" کوشتووە و لەو کاتەوە لە بەندیخانەی قزلحیساری کەرەج دەسبەسەرە و لە کۆتاییدا ڕۆژی دووشەممە حوکمی لەسێدارەدانی جێبەجێ کرا.
No comments:
Post a Comment