30 Jul 2012
26 Jul 2012
هەوڵی شێواندنی كەیسی مەولوود ئافەند ریسوا دەكەین
هەوڵی شێواندنی كەیسی مەولوود ئافەند ریسوا دەكەین
روونكردنەوەیەكی پێویست بۆ رای گشتی/
بڵاوبوونەوەی هەواڵێكی دوور لە راستی بەناوی من كە بەهۆیەوە ئیمەیلێكی ساختە (samuel.ku36@gmail.com) نێزیك لە ناو و ئیمەیلی راستی خۆم بەكار هاتبوو و سەرەتاكانی ئەم هەفتەیە كەوتە سەر كەناڵەكانی راگەیاندن، بە سیناریۆیەكی نوێی تۆمەتباران كەیسی دیارنەمانی مەولوود ئافەندی دەزانم.
پاش بەدواداچوون بۆمان دەركەوتووە، ئەو هەوڵە بۆ شێواندنی كەیسی كاك مەولوودە تا لەو رێگەوە راستی و ناڕاستییەكان تێكەڵ بكرێن.
بێگومان هەوڵی دۆزینەوەی ئەو دەستە دراوە و بەزووترین كات بۆ رای گشتی ئاشكرا دەكرێ.
ئەگینا پێشوازی لە هەموو هەواڵێكی راستەقینە لەبارەی وەدیاركەوتنەوەی چارەنووسی نادیاری مەولوود دەكەین.
بە سپاسەوەساموێل كرمانشاهی
بۆ خویندنەوەی هەوالەکانی دیکە لە سەر
خواندن مطالب دیگر کلیک بکەن
25 Jul 2012
ئیستا بۆ ههمووان رۆن و ئاشکرایه که ویب سایتی دهزگای ئیسرائیل کورد ئیستا له ژیر دهستی سیخۆرکانی ئیتلاعاتی ئیراندایه
ئیستا بۆ ههمووان رۆن و ئاشکرایه که ویب سایتی دهزگای ئیسرائیل کورد ئیستا له ژیر دهستی سیخۆرکانی ئیتلاعاتی ئیراندایه
ئهمرۆ بۆم رۆن بۆۆهتهوه که ئیتلاعاتی ئیران خهریکه له ریگای دهزگای ئیسرائیل کورد که ئیستا له ههرێمی کوردستان بهلاو دهبیتهوه سیخۆر بۆ ناوخۆیی ئیسرائیل دهنێیرێت دهبێت دهولهتی ئیسرائیل زۆر ئاگادار بێت له ئهم باریوه
شیرزاد عومهر 20 رۆژ دوبهدوای دیارنهمانی کاک مهولوود ئافهند16 تا 17 رۆژ له ئیران بۆۆه له لایهن ئیتلاعاتی ئیرانه مهشقی تایبهتی پی کراوه بۆ چۆۆنیهتی کاری سیخۆرهی و چۆۆنیهتی نهفۆز کردن بۆ ناوخۆیی ئیسرائیل وچۆنیهتی پیدا کردنی ئیسرائیلهکان سهفر بۆ چی وهلاتیک دهکنئیسرائیلیهکان بشهیک له مهشقهتایبهتیکانی ئیتلاعاتی ئیران بۆ شیرزاد عومهر بۆۆه له ئیراندا.
ئاگاداری بۆ رای گەشتی
---------------------------------
ئاگاداری بۆ رای گەشتی
ئیستا دەزگای ئیسرائیل کورد بە هیچ شیۆەیک پەیوندی بە ئیسرائیل کردەوە نەماوە و ئیستا لە ژیر دەستی ئیتلاعاتی ئیران دایە و ئیتلا عاتی ئیران بۆ کاری سیخۆری بە نەفعی خۆیی بە کاری دینێت کە ئیمە لە سەر ئەو کەسانی وا لە ئەو دەزگایەدا کار دەکن سکالای یاسایی بەرز دەکینەوە و ئەو چەند کەسەیش دەدینە پۆلیسی نیو دەولەتی کە ناوەکانیان هاتۆە وەک شیرزاد عومەر دیاری موحەمد سرهنگ و دەست بە وردە کاری لە باری کارە سیخۆریەکانی شیرزاد عومەر و چەند کەسی دیکەدا بۆ کۆنسۆلی ئیران لە هەولیر چۆنێەتی رفاندنی کەک مەولوود ئافەند ،و دەستی چە کەسانیکی تیدا بۆە بەلاو دەکینەوە و ویب بۆلاگی ئیسرائیل کورد لە ١٢ مانگی مەی دا لە سەر داوای سەرنوسری گۆڤاری ئیسرائیل کورد کاک مەولوود ئافەند درۆست کراوە و لە ئەم باریەوە ئیمیلەکان پەیوندی ئیمەلەگەل کاک مەولوودا بە راژکاوی بەلاو دکریتەوە بۆ رای گەشتی بەلاو دەبێتەوە و بە ئاگاداری هەمو لایەک دەگات بەداخەوە ئیستا ئەو دەزگایە لە دوابەدوای دیارنەمانی کاک مەولوود ئافەند ئاشکرا بوونی سیخۆرەکانی ئیتلاعاتی ئیران لە ناو ئەو ناوەندەدا.
بنیامین نەتنیاهو لە باری ئاسایشی نیشتمانی پاراستنی گیانی هاو وەلاتیان بۆ کاربەدەستانی ئیسرائیل قسە دەاکات
23 Jul 2012
پێویستە یەكێتی چارەنووسی مەولود ئافەندمان بۆ ئاشكرا بكات
پێویستە یەكێتی چارەنووسی مەولود ئافەندمان بۆ ئاشكرا بكات
ئەمڕۆ 35 رۆژ تێ دەپەڕێت بەسەر ونبوونی هاوكارمان سەرنووسەری گۆڤارەكەمان و تا ئەم كاتە ئیدارەی سلێمانی بە پۆلیس و ئاسایش و یەكێتییەوە هیچ لێدوانێكی فەرمیان نەداوە، ئێمە ئەوە ناڵێین ئەگەر كاك مەولود لە سنوری(زەرد) ون بوایە رۆشنبیر و نا رۆشنبیر و ئۆپۆزۆسیۆن و پایتەختی رۆشنبیری چ هەڵایەكیان بۆ سازدەكرد، وەك لەماوەی رابردوودا بینیمان، ئێمە تەنها ئەوە دەڵێین پێویستە جەلال تاڵەبانی و حزبەكەی بە زووترین كات روونكردنەوەیەك بۆ كەیسی سەرنووسەری گۆڤارەكەمان بدەن، ئەگینا رێگەی تری فشار گەلێكن بۆ ئەوەی فشار بخرێنە سەر سەرانی یەكێتی و ئیدارەی سلێمانی.
كەمپین: مەولوود ئافەند هێشتا بێ سەروشوێنە
خۆرنیوز- پاش ئەوەی لە هەندێ سایتی باشووی کوردستان لە زاری سەرچاوەیەک بڵاوکرایەوە کە گوایە مەلوود ئافەند سەرنووسەری گۆڤاری ئیسرائیل-کورد لە کەمپی ئەشرەفە و گیانی سڵامەتە، کەمپەینی بە هاناچوونی مەولوود ئافەند لە راگەیەندراوی ژمارە 4ی خۆیدا کە نووسخەیەکی بۆ خۆرنیوز نێردراوە دەڵێت: “لە روانگەی ئێمەوە مەولوود هەر بێ سەروشوێنە و داواكانمان هەر بە رەوا دەبینین كە پێویستە لایەنە ئەمنی و پێوەندارەكان لەوبارەیەوە وەدەنگ بێن”.
راگەیەنراوی ژمارە 4
5 Jul 2012
صورة نادرة لقائد ثوراة الكورد ملا مصطفى برزاني مع الرئيس الاسرائيلي زلمان شازار في عام 1969
30 Jun 2012
ئیسحاک شامیر دوینە وفاتی کرد کە کەسیکی وەلات پاریز ئازادی خواز بۆۆ کە وەلاتی خۆیی خۆش ئەویست و کاری بۆۆ
ئیسحاق شامیر دوینە وفاتی کرد کە کەسیکی وەلات پاریز ئازادی خواز بۆۆ کە وەلاتی خۆیی خۆش ئەویست و کاری بۆۆ ئازادی دیمۆکراسی دەکرد لە ئیسرائیل کە ئیستا ئیسرائیل تاکە وەلاتیکە کە دیمۆکراسی ئازادی و ماڤی مرۆڤ تیدا پاریزراوە لە رۆژهەلاتی ناوەراستدا
אני מביע צער עמוק על פטירתו של יצחק שמיר, ראש הממשלה השביעי של מדינת ישראל.
28 Jun 2012
ئاگاداری وەزیری دەرەوی دەولەتی تیرۆریستی ئیران لە قەبرس دەست بە سەر کرا
15 Jun 2012
جوولهکهکانی کرماشان:لەسەرەتای سەدەی نۆزدەیەمەوە تا کۆتاییەکانی جەنگی دووهەمی جیهانی
13 Jun 2012
نزیكبوونەوەی كورد و ئیسرائیل
نزیكبوونەوەی كورد و ئیسرائیل
ئیسرائیل خۆدان كیانێكی تایبەتە لەرووی كولتوریو مێژووییو سیاسیەوە، كیانێك لە ناوچەكەدا هەموو واتایەكی گۆرانكاری لەتەك خۆیدا پێیە،ئەم كیانە لەبەردەم ئایدیۆلۆژیاو سیاسەتو بینینی دەوروبەردا وێنەی جۆراو جۆر بۆ كێشراوە،جیۆپۆلەتیكی ناوچەكەش وێنە و ئایندەیەكی پێچەوانەی ئەوانی پێیە، لەم نێوەندەدا دەكرێ ڕۆڵی ئیسرائیل لە رۆانینی تاكی كوردیدا وەك خۆی پێشان بدرێت،وێنەیەك جیاواز لەو وێنانەی لەمیتۆدو نەخشەی ئایدیۆلۆژیای ئیسلامی عروبەو دەستی زاڵی ڕابردوماندا كێشراوە،وێنەیەكی وەك خۆی پێویستە بدرێتە جیهانی دەورو بەرمان،هەر بۆ نێشاندانی ئەم وێنەیەش بوو كە ئێمە لە سەرەتای ساڵی 2009دا دەستمان بە كار و چالاكی كرد لە كوردستان و ئیسرائیل،تا ئێستاش هەر بەهەمان ستراتیژییەوە بەردەوامین و بەردەوامیش دەبین.
6 Jun 2012
خالید عەزیزی (سكرتێری گشتیی حیزبی دیموكراتی كوردستان):
پڕۆفیسۆر نادر نادریۆڤ: كورد دەبێ ئەزموونی دیاسپۆڕای جوولەكە لە هەموو بوارەكانەوە بۆ خۆی بكاتە نموونە
پڕۆفیسۆر نادر نادریۆڤ: كورد دەبێ ئەزموونی دیاسپۆڕای جوولەكە لە هەموو بوارەكانەوە بۆ خۆی بكاتە نموونە
پڕۆفیسۆر نادر نادریۆڤ، سەرۆكی كوردانی قەزاقستان، لە چاوپێكەوتنێكی تایبەت بە گۆڤاری "ئیسرائیل-كورد"دا باسی لە كۆمەڵێك خاڵی گرنگ سەبارەت بە رەوەندی كورد لەو وڵاتەدا دەكات و پێی وایە مەسەلەی دروستبوونی پەیوەندییەكی سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری لەگەڵ وڵاتی ئیسرائیل، دەتوانێ لە زۆر لایەنەوە یارمەتیدر بێت بۆ ئەوەی كورد بتوانی وەك هێزێك ڕۆڵی بەسەر گۆڕانكارییەکانی پڕۆسەی سیاسی لە داهاتووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبێت و هەروەها مێژووی پەیوەندی نەتەوەی كورد و جوولەكە و رەوەندی ژیانی كوردەكان لە وڵاتی قەزاقستان بۆ گۆڤاری "ئیسرائیل-كورد" دەخاتە روو.
5 Jun 2012
پانۆڕامای سەردانەكەی سەرۆكی دەزگای ئیسرائیل-كورد بۆ ئیسرائیل
پانۆڕامای سەردانەكەی سەرۆكی دەزگای ئیسرائیل-كورد بۆ ئیسرائیل
ئیسرائیل-كورد دەزگەیەكە سەرەتاكانی ساڵی 2009 لەلایەن بەڕێز داوود باغستانی هاتە دامەزراندن، ئیسرائیل-كورد پەیامێكی دیار و بەرچاوی هەڵگرتووە و كار لەسەر بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی ناڤبەر ئیسرائیل و كوردستان دەكات و چەند پرسگەلێكی تری نێوان ئەو دوو لایەنە بەگرینگ وەردەگرێ.
3 Jun 2012
ورووژاندنی بوونی پێوەندیی ئیسڕائیل - هەرێمی کوردستان بۆچی؟
ورووژاندنی بوونی پێوەندیی ئیسڕائیل - هەرێمی کوردستان بۆچی؟
کارێکی ئەستەمە کە باوەڕ بەوە بکرێت، کۆماری ئیسلامیی ئێران بیەوێ تۆمەتی ناڕەوا بداتە پاڵ هەرێمی کوردستان، ئەم تۆمەتانەیش زیاتر فاکتەر و ڕەهەندی جەنگی دەروونی پاڵنەریەتی.
هەرێمی کوردستان وەک نیشتیمان و کۆمەڵگە، بەشێکە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و خوازیاری باشترین پێوەندییە لەو میانەدا، ئەمە حەقیقەتە، بەڵام دەبێ لەبیرمان بێ بۆ گەلەکەمان بەردەوام ئەم پێوەندیانە هەڵبژێردراون کە زیاتر هاوکاری و هەماهەنگیی بەرژەوەندیی دوولایەنە پێک دەهێنن.
سەبارەت بە بوونی پێوەندی لەگەڵ ئیسڕائیلدا و زەروورەتی بوونی ئەو پێوەندییە لە ئێستادا، بە هیچ شێوەیەک ئەولەوییەتی پێ نەدراوە، ئەوەیش هۆکاری تایبەت بە خۆی هەیە، کە بەشێکیان پێوەستن بە جیهانی ئیسلامییەوە.
2 Jun 2012
ترس لە ئیسرائیل بۆ؟- مەولوود ئافەند
ترس لە ئیسرائیل بۆ؟- مەولوود ئافەند
ئاشكرایە كورد هاوپەیمانی سروشتی ئیسرائیلە لەناوچەكەدا. كوردی موسڵمانی میانەڕەو و لێبوردەن بەرامبەر بەكەمینەكانی دیكە. بۆ گەلی كورد ئایین بەقەد نەتەوە گرنگ نییە. شوێنی جوگرافی و فرەكولتوری كورد بەربەستە لەبەردەم پەرەسەندنی ئیسلامی سیاسی و توندڕەو، چ شیعە بێ یان سوننە. نەتەوەی كورد خواستی ئەوەی هەیە ببێت بەكۆمەڵگەیەكی دیموكراتیك لەدوای ئیسرائیل و ئەزموونی حوكمڕانی كوردیش ئەوەی نیشانداوە لەم چەند ساڵەی دواییدا. ئەو رستانەی سەرەوە بیروبۆچوونی چەندین گەورە بەرپرسی دەوڵەتی ئیسرائیلە وەك سەرۆك كۆمار و وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، كە من لەچەندین چاوپێكەوتن و گفتوگۆمدا ئەو بۆچوونانەم بەدیكردووەو ئەوان بەشێوەیەك لەوە تێگەیشتوون، كە هەرێمی كوردستان رۆژانە لەگەشەكردندایەو كۆمەڵگەی كوردی توانا و زەمینەی پێشكەوتنی زیاتری هەیە بۆ كرانەوە بەڕووی جیهانی دەرەوەدا، سەربەخۆیی كوردستان خەون نییەو مافی سروشتی گەلی كوردە، كە ببێتە خاوەنی كیانی سەربەخۆ و هاوشێوەی نەتەوەكانی دیكە لەجیهاندا.
ئێهود باراك، وهزیری بهرگریی ئیسرائیل، داوای له كۆمهڵگای نێودهوڵهتی كرد ههڵوێستێكی توندتر لهدژی ڕژێمی سوریا بگرێتهبهر.
ئێهود باراك، وهزیری بهرگریی ئیسرائیل، داوای له كۆمهڵگای نێودهوڵهتی كرد ههڵوێستێكی توندتر لهدژی ڕژێمی سوریا بگرێتهبهر.
ئێهود باراك،لهوتهیهكدا له پهیمانگای لێكۆڵینهوهكانی ئاسایشی نهتهوهیی له تهل ئهبیب، وتی:" ڕووداوهكانی ئهمدواییهی سوریا جیهان ناچاردهكات بهكردهوه بجوڵێن و نهك تهنها قسهبكهن و تاوانهكانی ڕژێمی سوریا تاوانی دژی مرۆڤایهتین و پێویسته جیهان لهبهرامبهریدا دهستهوهستان نهوهستن."
29 May 2012
سهرچاوهیهك: ئێران ناوی ژمارهیهك سیخوڕی كوردی مۆسادی ئیسرائیلی رادهستی مالیكی دهكات
سهرچاوهیهك: ئێران ناوی ژمارهیهك سیخوڕی كوردی مۆسادی ئیسرائیلی رادهستی مالیكی دهكات
سهرچاوهیهكی رۆژنامهوانی بڵاویكردهوه راپۆرتێكی ناوخۆیی حیزبی دهعوه بهسهرۆكایهتی نوری مالیكی سهرۆك وهزیران كورد به بهبونی پهیوهندی لهگهڵ دهزگای ههواڵگری ئیسرائیل تۆمهتباردهكات بۆ "سیخوڕیكردن" لهسهر حكومهتی عێراق و ئهو حیزبه ئاینیانهی پهیوهندیان به ئێرانهوه ههیه.
رۆژنامهی "السیاسه" كوهیتی بڵاویكردووهتهوه لهراپۆرتهكهی حیزبی دهعوهدا باس لهوهكراوه كه دهزگای ههوالگری ئێران ناوی ژمارهیهك "سیخوڕی كوردی كه پهیوهندیان به مۆسادی ئیسرائیلییهوه" ههیه رادهستی فالح فەیاز راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كردووە كە كەسێكی نزیكه لە مالیكی.
20 May 2012
ژنەرەاڵی خانەنشیكراو و ئەفسەری پێشووی مۆساد (ئیلیەزەر تسافریر) بۆ ئیسرائیل-كورد:
ژنەرەاڵی خانەنشیكراو و ئەفسەری پێشووی مۆساد (ئیلیەزەر تسافریر) بۆ ئیسرائیل-كورد:
هەموو ئیسرائیلییەك حەز بە بوونی باشترین پەیوەندی لەگەڵ گەلی كورد دەكات
ژنەرەاڵی خانەنشیكراو و ئەفسەری پێشووی مۆساد (ئیلیەزەر تسافریر) كە سەردەمانێك لە كوردستان و تاران وەك نوێنەری ئیسرائیل خزمەتی دەكرد و ڕۆڵیكی كاریگەری هەبووە لەسەر پەیوەندییەكانی ڕابردووی كورد و ئێسرائیل، شارەزاییەكی باشی لەسەر مێژووی كورد و شۆرشی كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستان هەیە و دوای گەڕانەوەشی بۆ وڵاتی ئیسرائیل كتێبی بیرەوەرییەكانی خۆی لە ژێر ناوی (من كوردم) بە زمانی عیبری چاپ كرد كە لە ئێستادا وەردەگێردرێتە سەر زمانی كوردی.
19 May 2012
ئیسرائیل و کورد سێوێکن و کراون به دوولهتهوه لهدیدی ووڵاتانی ئیسلام و عهرهب له ناوچهکهدا!- عادل
ئیسرائیل و کورد سێوێکن و کراون به دوولهتهوه لهدیدی ووڵاتانی ئیسلام و عهرهب له ناوچهکهدا!- عادل
عادل 18/05/2012
دهوڵهتانی عهرهبو ئیسلام ههموویان لهسهر ئهوه تهبان که کورد وهک ئیسرائیلێک وایه، چوونکه مهترسی ئاسایشی نهتهوهیی ههیه بۆیان. ئهم بیره شۆفینیسته لهوهوه هاتوه که بڕوایان به قهوم گهلێکی دیکه نیه بهغهیری خۆیان، ئهویش لهبهر ئهوهی خۆیان به میراتگری خهلیفهکانی ئیسلام دهزانن، که بهردهوام لهسووکایهتی کردنی گهلانی ناوچهکهدا بوون. سهلاحهدینی ئهیوبیشیان بۆیه ویستوه چوونکه جوولهکهو کریستانیانی کوشتوهو ئاینهکهشی وا کاسی کردوه قهومهکهی خۆی لهبیر چۆتهوه که دهوڵهتێکی کوردی بۆ دامهزرێنێت له مێژوودا. بۆیه له مێژووی تێکۆشانی نهتهوهیی کوردا ناوی وونه.
17 May 2012
ئیسرائیل لە نێوان گەمەی ئایینو سیاسەتدا
ئیسرائیل لە نێوان گەمەی ئایینو سیاسەتدا
باسكردنی عەلمانیەت لە ئیسرائیلدا جیاوازە لە هەر باسكردنێكی تری عەلمانیەت كەلە نێو نەتەوەكانو مەزهەبەكانی دونیادا دەكرێت، كە تێیدا ئەو دوو لایەنە هەمیشە لەدووبەرەی دژ بەیەكدا دەوەستن، چونكە لێرەدا كێشەیەكی تر هەیە كە ئەویش پەیوەندی نێوان بزووتنەوەی سیاسیو دەوڵەت و ئایینی جولەكە یە.
زۆربەی لێكۆڵەرەوەكان لەسەر ئەوە كۆكن كە زاراوەی عیلمانییەت بەمانای جیاكردنەوەی دین لەدەوڵەت دێت، لەكاتێكدا لەهیچ وڵاتێكی دونیادا پارتە عیلمانیەكان باسی ئایین لە پرۆگرامەكانیاندا ناكەن، كەچی لەئیسرائیل دا پێچەوانەی ئەمە دەبینرێت، دەوڵەت كە خۆی وەك بزووتنەوەیەكی لائیكی تەواو دەناسرێت، وە دامەزرێنەرەكەی (پیو دوور هرتزل)ە كە پیاوێكی جولەكە بووە، بەڵام لەواقیعدا وانییە، بەڵكو هەر لەسەرەتاوە ئەم بزووتنەوەیە هەوڵی كۆنتڕوڵكردن و بەكارهێنانی ئاینی جولەكەی داوە، ئەمەش وای لەم بزووتنەوەیە
كردووەكە بە بزووتنەوەیەكی عیلمانی لە جۆرێكی بێوێنە دەركەوێت.
كردووەكە بە بزووتنەوەیەكی عیلمانی لە جۆرێكی بێوێنە دەركەوێت.
بۆ خۆیندەنەوی گۆڤاری ئیسرایئل کورد لە سەر ئەم لینکانی خۆارەوە کلیک بەکن
بۆ خۆیندەنەوی گۆڤاری ئیسرایئل کورد لە سەر ئەم لینکانی خۆارەوە کلیک بەکن
16 May 2012
ماوەیەکە ویب سایتی فەرمی دەزگای ئیسرائیل-کورد لە لایەن تورکە فاشیستەکانەوە هاکراوە و
ماوەیەکە ویب سایتی فەرمی دەزگای ئیسرائیل-کورد لە لایەن تورکە فاشیستەکانەوە هاکراوە و تەواوی ئارشێڤ و بابەتەکانی سەر ویب سایتەکەی بە تەواوی لەسەر ئەو سیەرڤەرە لە ناوە چوو،لە ئێستا خەریکی گۆرانکاری لە ویب سایتەکە داین و هۆستینگی نوێ ویب سایتەکە ئێستا لە ژێر چاکردندایە و تا ماوەیەکی ویب سایتەکە دەکەویتەوە کار،بۆیە دۆستان و خوێنەرانی ویب سایتی ئیسرائیل-کورد و گۆڤاری ئیسرائیل-کورد دەتوان لە رێگەی ئەم بلۆگ پۆستەوە سەردانی کار و چالاکیەکانی دەزگای ئیسرائیل-کورد بن،بۆ ئاگاداریتان لای خۆتان بلاوی بکەنەوە تا دۆستان و خوێنەران ئاگادار بن.
14 May 2012
ئێهود باراك: ههموو بژاردهیهك سهبارهت به ئێران لهئارادادهبێت
بۆ خۆیندەنەوی گۆڤاری ئیسرائیل–کورد لە سەر ئەم لینکە کلیک بەکن
بۆ خۆیندەنەوی گۆڤاری ئیسرائیل–کورد بە وینە لە سەر ئەم لینکە کلیک بەکن
گۆڤاری ئیسرائیل-كورد لە ئاراستەی گەشەپێدانی پەیوەندی كورد و ئیسرائیل كار دەكات. لە كوردستان لە لایەن دەزگای ئیسرائیل-كورد چاپ و بلاودەكرێتەوە
http://issuu.com/kurdisrael/docs/israel-kurd-19-pdf12 May 2012
کورد هاوپەیمانی سروشتی ئیسرائیل لە عێراقدا
پێشەکی:
بهپێی تێگهیشتنی ئیسرائیل و ئهمریكا، توركیا مۆدێلێكی "عیلمانی" ئیسلامی دیموكراسی نیشان دهدات،ئهو مۆدێلهی توركیا پێشبڕكێ لهگهڵ مۆدێلی ئیسلامی رادیكالی كۆماری ئیسلامی ئیران دهكات. بهڵام لهساڵی 2003هوه حكومهتی رهجهب تهیب ئهردۆغان،سهرۆكی پارتی دادو گهشهپێدان، لهلایهن دهزگای سهربازی عیلمانییهوه به ههوڵدان بۆ دامهزراندنی دادگهیهكی ئیسلامی تۆمهتبار كراوه. ههروهها ئهو زیاتر له جیهانی ئیسلامی نزیك دهبۆوه لهكاتێكدا گفتوگۆكان بۆ بهئهندامبوونی توركیا له یهكێتی ئهوروپا لە رۆژەڤ دابوو، رێك لهبهر ئهو هۆیه پێویسته ئیسرائیل ههموو ئومێدێكی خۆی نهخاته سهر پهیوهندییه بههێزهكانی لهگهڵ ئهنقهره.مهسعود بارزانی سهرۆكی ئێستای ههرێمی كوردستان ، ههستی پۆزهتیڤی حكومهتهكهی بهرامبهر به ئیسرائیل و دهوڵهتی جولهكه دهربڕیووه،بهههمان شێوه، كوردهكان له شوێنهكانی دیكهوه ههوڵی كردنهوهی كهناڵهكانی پیوهندییان داوه لهگهڵ ئیسرائیل. ئیسرائیل لهبهر كاردانهوهكانی توركەکان، بهشێوهیهكی ئاشكراو راستهوخۆ پشتگیری له مافهكانی كورد نەکردوە و ئەوەش بەئاشکرا هەست پێ دەکرێت،بەتایبەتی لەکاتی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنکارا و تەلئەبیب لەو دوو ساڵەی دوایدا.
رەوەشی سوریا و هەڵوێستی پارتەکانی ئۆپۆزیسێۆن لەهەمبەر ئیسرائیل:
مانا و کەڵکی بوونی پێوەندی نێوان کورد و جولەکە
لە کەس شاراوە نییە کە خاکی کوردستان لە لایەن چوار دەسەڵاتی تورک، عەرەب و فارس داگیر کراوە،ئەوەش بۆتە کەندوکۆسپێکی پڕئەستم لە سەرڕێگای بە ئاکام گەیشتنی ماڤی چارەخۆنوسینی کورد.
لەو چوار وڵاتانەی کە خاکی کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە، نیزامەکانی ئیران و ئیراق، بە فەرمی دامەزراوێکی ئیسلامیین، سوریا و توکیا دوو نیزامی غەیر ئسلامیین، بەڵام لە ڕاستیدا زۆرینەی دانیشتوانی هەر چوار وڵات موسوڵمانن.
سوریا دوای جەنگی شەش ڕۆژەی ئیسرائیل و عەرەب لە بەرواری مانگی شەشی ساڵی ١٩٦٧ شەڕی بەرامبەر بە ئیسرائیل ڕاگەیاندوە،و ئێرانیش دوای ڕوخانی نیزامی شاهەنشایی بەئاشکرا هەڵگری سیاسەتی سرینەوەی ئیسرائیل لە نەخشەی جیهانە.
ئیراق، دوای کۆتایی رژیمی بەعسی ڕاستە بە فەرمی هەڵگری گێرانی سیاسەتی دژ بە ئیسرائیل نەبووە، بەڵام لە ژێر گۆشار و نەفۆزی ئیران پەیڕەو بووە لە سیاسەتێکی دژ بە دامەزراوی ئیسرائیل.
تورکیا تا بەر لە ڕووداوەکەی غەززە کە چەند کۆژاوی دانشتوانی تورکیا لێکەوتەوە دۆستی ستراتیژی ئیسرائیل بوو، بەڵام دوای ئەو رووداوە پێوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە چۆ بۆ خانەی ساردی پێوەندییەکانەوە.
مهولود ئافهند: کونسوڵی ئێران له هولێر نانی ههڕهشه دهخۆن
ئاغای حوسێنی خەرێکی تێکدانی ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستانە
لانەی جاسووسی سوپای قودس لە هەولێر،خەریکی تێکدانی بارودۆخی ئارامی کوردستانە لەگەل پارت و گروپە ئیسلامیەکانی هەریمی کوردستان،ئەو چاوپێکەوتنەی ئاغای عەزیم حوسێنی) دەکری وەلامدانەوەیەکی زۆر ئاشکرا بی بۆ ئەو بابەتەی کە چەند رۆژ پێش ئێستا بلاوکرایەوە سەبارەت بە بیر و بۆچوونەکانی جێگری سەرۆکی سەنتەری مۆشی دایان بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست (پرۆفیسۆر عۆفرا بینگۆ) کە باسی ئەگەری دورستبوونی دەوڵەتی کوردی کردبوو لە ئێستادا کە سەرکردایەتی کورد کاری بۆ دەکات و قۆناغی راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان هاتوە و دەبی سەرکردەکانی کوردیش ناو ماڵی خۆیان ئامادە بکەن و دەوڵەتی ئیسرائیلیش وەک یەکەم وڵات پشتگیری
لە سەربەخۆیی کورد دەکات لە عێراقدا.
لە سەربەخۆیی کورد دەکات لە عێراقدا.
نزیكبوونەوەی كورد و ئیسرائیل
نزیكبوونەوەی كورد و ئیسرائیل
ئیسرائیل خۆدان كیانێكی تایبەتە لەرووی كولتوریو مێژووییو سیاسیەوە، كیانێك لە ناوچەكەدا هەموو واتایەكی گۆرانكاری لەتەك خۆیدا پێیە،ئەم كیانە لەبەردەم ئایدیۆلۆژیاو سیاسەتو بینینی دەوروبەردا وێنەی جۆراو جۆر بۆ كێشراوە،جیۆپۆلەتیكی ناوچەكەش وێنە و ئایندەیەكی پێچەوانەی ئەوانی پێیە، لەم نێوەندەدا دەكرێ ڕۆڵی ئیسرائیل لە رۆانینی تاكی كوردیدا وەك خۆی پێشان بدرێت،وێنەیەك جیاواز لەو وێنانەی لەمیتۆدو نەخشەی ئایدیۆلۆژیای ئیسلامی عروبەو دەستی زاڵی ڕابردوماندا كێشراوە،وێنەیەكی وەك خۆی پێویستە بدرێتە جیهانی دەورو بەرمان،هەر بۆ نێشاندانی ئەم وێنەیەش بوو كە ئێمە لە سەرەتای ساڵی 2009دا دەستمان بە كار و چالاكی كرد لە كوردستان و ئیسرائیل،تا ئێستاش هەر بەهەمان ستراتیژییەوە بەردەوامین و بەردەوامیش دەبین.
Subscribe to:
Posts (Atom)
































