Pages

Ads 468x60px

13 May 2021

هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر باشوری کوردستان دژ بە یاسای نێودەوڵەتی نییە! قسەی جاشەکانی تورکیاە

 



هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر باشوری کوردستان دژ بە یاسای نێودەوڵەتی نییە! نووسینی جاشەکان
لەگەڵ ئەوەدا کە ڕژێمی تورکیا، ڕژێمێکی دیکتاتۆر و دژ بە نەتەوەی کوردە و هەرێمی باشوری کوردستان، بە بڕیاری نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ساڵی ۱۹۹۱وە هەرێمێکی پارێزراوە، زانیاری پەیدا کردنی ئەم تێبینییە پێویستە!
باشوری کوردستان، هەرێمێکی پارێزراوی نەتەوەیەکگرتووەکانە و ئەگەر هەرێمی کوردستان کێشە بۆ وڵاتانی دراوسێی دروست نەکات و ئەمنیەتیان لە مەترسی نەخات، ڕژێمەکانی تورکیا، ئێران، سوریا و تەنانەت عێراقیش
ناتوانن سنوری ئەو وڵاتە ببەزێنن و هێرش بکەنە سەر خاکەکەی.

ئەو دەوڵەتانە لە حاڵەتێکدا دەتوانن بۆ بەرگری کردن لە ئەمنیەتی نەتەوەیی وڵاتەکەیان، بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێل بکەن و حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەوڵەتی عێراق و تەنانەت نەتەوەیەکگرتووەکانیش ناتوانێ پێشیان پێبگرێت!
ڕژێمی تورکیا بۆ دوژمنایەتی کردنی کورد و قەوارەی یاسایی هەرێمی کوردستان، ڕێگەیەکی یاسایی دۆزیوەتەوە کە وەبەر تانەی دەوڵەتە زلهێزەکان و نەتەوەیەکگرتووەکان و نەتەوەی کورد نەکەوێت. بۆ ئەو مەبەستە، پارتی کرێکارانی کوردستان، پێکهێنەری ئەو ئاواتەی ڕژێمی تورکیایە کە لە باشوری کوردستانەوە بە ڕەواڵەت هەڕەشە لە ئەمنیەتی نەتەوەیی تورکیا بکات و ئەویش لەو یاسامەندییە سود وەربگرێت و گوند و کێڵگەی گوندنشینەکانی نزیک سنوری وڵاتەکەی وێران بکات، خەڵکی ناوچەکە ئاوارە بکات، دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرتەسک بکاتەوە و زیان بە ئەزموون و ئابووری کوردستان بگەیەنێت. بۆ ئەو مەبەستە، تورکیا و پەکەکە ئەرکی خۆیان باش بەڕێوە دەبەن!
حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش دەتوانن پێکهێنەری ئەو ئاواتە بن بۆ کۆماری ئیسلامی، بەڵام هەستی نیشتمانپەروەریی ئەو حیزبانە و هەستکردنیان بە بەرپرسایەتی، ئاواتی ڕژێمی ئێرانی بۆ دەستدرێژیی کردن بۆسەر باشور گۆڕ کردوە.
ئەو یاسامەندییە، بەتەنیا تایبەت بە باشوری کوردستان نییە، بەڵکو هەموو وڵاتانی دنیا دەگرێتەوە. لەبەر ئەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ناچارە ڕێز لە سەروەریی خاکی دراوسێکانی بگرێت و ڕێگە نەدات لە وڵاتەکەیەوە پەلاماری هیچ وڵاتێک بدرێت، ئەگەرنا دەبێ چاوەڕوانی دەستدرێژیی لەوە زیاتر بێت. هەروەها حکومەتی عێراقیش پێویستە بودجەی تەرخان کراوی بۆ پەکەکە ڕابگرێت و پەکەکە لە شەنگال دەربکات و بە گوێرەی ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر، ئەمنیەت بۆ شەنگال بگەڕێنێتەوە.
هەروەها هەموو کاڵفامەکانی لایەنگری پەکەکە بەو یاسامەندییە جیهانییە بزانن کە هەرگیز پەکەکە بە شەڕ و ئاژاوە و نۆکەرایەتی کردن بۆ بێگانە، سەرکەوتنی دەست ناکەوێت.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates