Pages

Ads 468x60px

13 May 2021

بەندکراوێکی خەڵکی سنە مەترسیی لەسێدارەدانی لە سەرە

 


بەندکراوێکی خەڵکی سنە مەترسیی لەسێدارەدانی لە سەرە


▪️ بەپێ هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا یەکەی جێبەجێکردنی سزاکانی سنە، بنەماڵەی “سەیوان حوسێنی” تەمەن ٣٥ ساڵیان ئاگادار کردووەتەوە کە دوای مانگی ڕەمەزان سزای سێدارەی ناوبراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ دەکرێت.


▪️ بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەکەی، سەیوان حوسێنی ٣ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی هاوژینەکەی دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بۆ دەرچوو و هەر لەوکاتەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراوە.


No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates