Pages

Ads 468x60px

15 May 2021

ئەمریکا و فەرەنسا داوایان لە ئازەربایجان کرد لە ئەرمەنستان بکشێتەوە

 


ئەمریکا و فەرەنسا داوایان لە ئازەربایجان کرد لە ئەرمەنستان بکشێتەوە


🔹ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و حکومەتی فەرەنسا، داوایان لە ئازەربایجان کرد کە دەستوبرد لە ناوچە سنوورییەکانی ئەرمەنستان بکشێتەوە.


🔹کاربەدەستانی ئەرمەنستان لە ڕۆژانی ڕابردوو ڕایانگەیاند کە سوپای ئازەربایجان چەند کیلۆمەترێک هاتووەتە ناو خاکی ئەرمینیاوە و بەنیازە  بە گەمارۆدانی دەریاچەی سێڤان، ئەو دەریاچەیە داگیر بکات.


🔹لەو بارەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ناوچەکە دەکەن و چاوەڕێی دەکەن کە ئازەربایجان دەستوبرد هێزەکانی لەو ناوچەیە بکشێنێتەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە جموجوڵی سەربازی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان هاندەرانە و نابەرپرسیارانەیە.


🔹هەروەها ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک وەزیرانی فەرنساش داوای لە کاربەدەستانی ئازەربایجان کرد کە هێزەکانی لە ناوچە سنوورییەکانی ئەرمینیا بکشێنێتەوە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates