دوو لاویی دیکەی گوندی نیەر دەستبەسەر کران
پاش بەڕێوەبردنی بەرنامەی شکۆمەندی نەورۆز لە لایەن لاوە هەورامییەکانی گوندی نیەر، هەرچەندە و جارێک هەواڵی دەستبەسەر کردنی یەکێکی تریان لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بڵاو دەبێتەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ۹ی گۆڵانی ۱۴۰۰ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵیانکوتایە سەر گوندی نیەر سەر بەناوچەی ژاوەرۆ و دو هاووڵاتی بە ناوەکانی "کاوە منبەری" تەمەن ٢٢ساڵ کۆڕی زاهید و"شێرکۆ منبەری" تەمەن ٣٤ ساڵ کۆڕی محەمەدیان دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
دەستبەسەرکردنی ئەم دوو لاوە بە بێ بەڵگەی یاسایی بووە و شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە پاڵخراوەکانیان دیار نییە.
 

 

 
 
 
 
.jpeg) 
 
 
.jpg) 
 
 

 
 
 
 
 
 
 
No comments:
Post a Comment