Pages

Ads 468x60px

13 May 2021

دەوڵەتی ئیسرائیل و گروپی حەماس لەجەنگدان

 




دەوڵەتی ئیسرائیل و گروپی حەماس لەجەنگدان
گرووپی تێرۆریستی فەلەستینی کە بە ( حەماس ) ناوی زڕاوە کوێرانە لەڕۆژی دووشەمەوە ڕێکەوتی 1/5/2021 کەوتۆتە موشەک بارانی خاکی ئیسرائیل .

مووشەکەکان لەبەرزایەکانی شاری غەزەوە ئاراستەی شارەکانی ئیسرائیل دەکرێ بەبێ ئەوەی زیانی گیانی بەدوادا هاتبێ ، تائێستا زیاتر لە 400 موشەکی حەماس ئاراستەی خاکی ئیسرائیل کراوە کە زۆربەی موشەکەکان لەلایەن سیستەمی بەرگری ئیسرائیل ( ئایرۆن دۆم ) خراونەتە خوارەوە.
سیستەمی بەرگری ئاسمانی ( ئایرۆن دۆم ) هەر ئێستا 24 کاتژمێر لە ئامادە باشیدایە بۆ پەرچدانەوەی ئەو مووشەکانە کە بەرەو خەڵکی ئیسرائیل دەهاوێژرێن.
هەردوێنێ گەورەترین باڵەخانەی چەک و تەقەمەنی حەماس لە شاری غەزە تەختی زەمین کراون و وخاپوور کراون.
تائێستا 130 بنکەی سەربازی حەماس لەشاری غەزە وێران و خاپوور کراون.
زیاتر لە 150 تێرۆریستی حەماس کوژراوون، نزیکەی 300 یش بە سەختی بڕیندار بوون.
ئێستا داوا لە تێرۆریستانی عەرەب لەشاری ئورشەلیم کراوە کە ئەوشارە بەتەواوی چۆڵ کەن، لەهەمان کاتیشدا هێزەکانی سوپای ئیسرائیل دەووری مزگەوتی ئەقسایان گرتووە و ڕێگەی چون و هاتنیان لە تێرۆریستان بڕیوە.
ئەوەی شایەنی باسە هەردوو دەوڵەتی تورکیا و ڕژێمی مەلاکان تاران پشتیوانی گروپی تێرۆریستی حەماس دەکەن کە ئەمریکا و دەوڵەتە زلهێزەکانی زۆر نیگەران کردوە.
لە ڕۆژنامە ئەڵمانیەکانەوە ...

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates