Pages

Ads 468x60px

4 May 2021

پومپیۆ: زەریف «تیرۆریست»ێکە کە قات و پانتۆڵ لەبەر دەکات.

 


پومپیۆ: زەریف «تیرۆریست»ێکە کە قات و پانتۆڵ لەبەر دەکات.  


پۆمپیو وەزیری پێشووی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لەو باوەڕەدایە کە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی «تیرۆریستێکە» که جوانترین قات و پانتۆڵ لەبەر دەکات و ئینگلیزی قسە دەکات. پۆمپیو گۆتی، کۆماری ئیسلامی ئێران ناتوانێت ڕۆڵی «پولیسی چاک و پولیسی خراپ» بگێڕێت چونکە ئێران تەنیا «پولیسی خراپە».


پۆمپیو هەروەتر ئاشکرای کرد کەمتر لە ۲۰۰ ئەندامی ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان ماونەتەوە کەچی   گەورەترین ڕێبەرانی ئەڵقاعیدە دانیشتووی تارانن.»


 پۆمپیو که لە دژبەرانی توندی گەڕانەوەی بایدن بۆ گرێبەستی بەرجامی ٢٠١٥یە و لەو باوەڕەدایە کۆماری ئیسلامی درکی بە بێ ئیرادەیی دەوڵەتی بایدن کردووە و هەر بەو هۆیەشە کە دوابەدا هێرش دەکاتە سەر پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمریکا. 


No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates