Pages

Ads 468x60px

16 May 2021

هێزی بەرگری ئیسرائیل لە تویتێکدا ڕایگەیاند: هێزی ئاسمانی و زەوینی ئیسرائیل پێکەوە هێرشیان کردۆتە سەر شاری غەزە

 



هێزی بەرگری ئیسرائیل لە تویتێکدا ڕایگەیاند: هێزی ئاسمانی و زەوینی ئیسرائیل پێکەوە هێرشیان کردۆتە سەر شاری  غەزە

هێزی بەرگری ئیسرائیل لە تویتێکدا ڕایگەیاند: هێزی ئاسمانی و زەوینی ئیسرائیل پێکەوە هێرشیان کردۆتە سەر شاری  غەزە





▪️هیزی زەوینی ئیسراییل لە کاتێکدا هێرشی کردۆتە سەر شاری غەزە، کە هێزی ئاسمانی ئیسراییل لە هێرشەکانی بۆسەر غەزە بەردەوامە.



▪️هێزی بەرگری ئیسراییل، بەربەرەکانی ئەمڕۆ هەینی تویتی کرد:"هێزی ئاسمانی و زەوینی ئیسرائیل پێکەوە هێرشیان کردۆتە سەر شاری غەزە."


▪️شەڕو پێکدادانەکانی چەن ڕۆژی ڕابردوو لە نێوان ئیسراییل و سنوورەکانی غەزە بوو، بەڵام ئێستا هێزی ئیسرائیل چووەتە ناوەندی غەزە.


▪️نیویورک‌تایمز نووسیویەتی: ئیسرائیل ٧ هەزار سەربازی دیکەی خۆی بانگهێشت کردووە و هەموو مرەخەسییە سەربازییەکانی  کەنسێل کردۆتەوە؛ بەڕوونی دیار نییە بە چەن هەزار سەرباز چووەتە نێو خاکی غەزە.


▪️هەروەتر دیار نییە ئەم هێرشە بۆ لەنێوبردنی پێگەی مووشەکی حەماس، کوشتنی ڕێبەرانی حەماس یان کۆمەڵکۆژییە، وەکوو ساڵی ٢٠١٤یە کە زیاتر لە ٢٠٠٠ فەلەستینی کوژران.


▪️کۆماری ئیسلامی بە درێژایی ئەم ٤٢ساڵە بە دەستێوەردان و پاڵپشتی ماددی، سەربازی و تەکنیکی ڕەوتی سوڵحی فەلەستین و ئیسرائیلی بەرۆ ئاقاری مەحال بوون بردووە، چونکە دۆزی فەلەستینی کردۆتە کارتێکی گوشار بۆ هەڕەشەکردن لە ئیسرائیل و ئەمریکا، کارتێکی گوشار بۆ بەکارهێنانی هەستی ناسیۆنالیستی وڵاتە عەرەبییەکان، تێکدانی لەیەک نزیکبوونەوەی وڵاتە عەرەبییەکان و ئیسرائیل و مانەوەی خۆی لە ناوچە، ئینجا ئەگەر خوێنی ٢٠٠٠ فەلەستینی دیکەش لە پێناو سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی بڕژێت، بۆ کۆماری ئیسلامی سەرکەوتنێکی دیکەیە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates