Pages

Ads 468x60px

16 May 2021

ناجێگیری دۆخی تەندروستی زەینەب جەلالیان لە زیندانی یەزد

 


ناجێگیری دۆخی تەندروستی زەینەب جەلالیان لە زیندانی یەزد

ناجێگیری دۆخی تەندروستی زەینەب جەلالیان لە زیندانی یەزد






▪️زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسیی کورد مەحکوم به حەبسی هەتاهەتایی که چواردەیەمین ساڵی حەبسەکەی لە زیندانی یەزد تێدەپەڕێنێت بەهۆی بێبەشکردنی لە چارەسەری پێزیشکی لە بارودۆخێکی باشدا نییە. 


▪️تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لە زاری یەکێک لە نزیکانی زەینەب جەلالیان ڕایگەیاندووە: "زەینەب جەلالیان پاش تووشبوونی بە  به   کوڤید-۱۹ لە بارودۆخێکی نالەباری جسمیدایە و به هۆی ئالوودەبوونی سییەکانی تووشی هەناسەبڕكێ و کۆخینی توند بووە. بەڵام به هۆی دژایەتیکردنی وەزارەتی ئیتڵاعات، لە چارەسەری و خزمەتگوزاری پزێشکی  بێبەش کراوە."


▪️ئەم سەرچاوە نزیک لە زەینەب جەلالیان گوتویەتی ئەم ڕەوتە هەوڵدانی وەزارەتی ئیتڵاعاتە بۆ کوشتنی وردەوردە و بێدەنگی ئەم زیندانییە سیاسییە. 


▪️ لە درێژەشدا گوتی : "لە ڕێکەوتی ۱۹ خەزەڵوەری پارەوە پاش گواستنەوەی نایاسایی زەینەب بۆ زیندانی یەزد بە چڕی و بە بەردەوامی لە ژێر گوشاری لێپرسینەوەرانی ئەمنییەتی بووە و لە چکۆلەترین ماف بێبەش کراوە. تەنیا فەترەیەک جارێک ڕێگەی پێدەدرێت پەیوەندی تەلەفۆنی بە ماڵەوەیان بکات بەڵام دەبێت زۆر بە کورتی و بە زمانی فارسی قسە بکات و مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە 

شی لێ گیراوە ."


▪️ زەینەب لەم ساڵانەدا تووشی نەخۆشی جۆراوجۆر لەوانە کەمبوونەوەی بینایی چاوەکانی، ناخونەکی چاو، بەفرەکی دەم و ددان و ئاسم بووە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates