https://www.dengiamerika.com/a/5899462.html
چاوی واشنتۆن: 
جیهان و قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
دکتۆر هەردی مێد، پسپۆڕی کاروباری ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست؛
*ئەم ڕەوشەی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندی هەیە بە هەڵبژاردنی فەلەستینییەکانەوە و حەماس دەخوازێت پشتیوانی زۆربەی دەنگدەرانی فەلەستینی بەدەستبهێنێت.
*یەکێک لەو شتانەی حەماس دەیەوێت بەدەستیبهێنێت ئەوەیە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی دانیپێدابنرێت و دەشیەوێت جێ بە ڕێکخراوی فەتح لەق بکات. 
*فشارێکی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی لەسەر بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک بایدن هەیە بۆ کۆتاییهێنان بەم قەیرانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێشدەچێت واشنتۆن دۆخەکە بەرێتەوە بۆ دۆخی نە شەڕ نە ئاشتی. 
*بۆ چارەسەرکردنێکی بنەڕەتیانەی کێشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێویستە ئیسرائیل لەگەڵ حەماسدا کۆببێتەوە وەک چۆن ئەمەریکا لەگەڵ تاڵیباندا کۆبووەوە و گەیشتنە ڕێککەوتن. 
ئیلان ئیسرائیل، چالاکوان؛
*هەرگیز متمانە نییە هیچ ئاگربەستێکی نێوان ئیسرائیل و حەماس، ئاگربەستێکی درێژخایەن بێت.
*ئەوەی ئێستا ڕوودەدات هیچ پەیوەندی نییە بە کێشەی خانوبەرەوە لە گەڕەکێکی ئۆرشەلیمدا وەک لە میدیاکانی وڵاتانی عەرەبیدا بڵاوکراوەتەوە، بەڵکو ئەم کێشەیە پاشخانێکی تری هەیە، ئێران حەماس وەک داشی شەترەنج بەکاردەهێنێت.
*ئیسرائیل شەڕی لەگەڵ فەلەستینییەکاندا نییە، بەڵکو دژ بە تێرۆریزمە. 
*ئەو باڵەخانەیەی تەقێندرایەوە لە غەززە، بنکەیەکی ئۆپەراسیۆنە لەشکرییەکانی حەماس بووە و ئیسرائیل بەڵگەکانیش دەخاتە بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان.
دواتر ڤیدیۆی تەواوی بەرنامەکە پۆستەکەم.....
تێبینی:
ئەوەی لای ڕاست منم

 

 

 
 
 
 
.jpeg) 
 
 
.jpg) 
 
 

 
 
 
 
 
 
 
No comments:
Post a Comment