Pages

Ads 468x60px

22 May 2021

هێزەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا کە مەتینا هەڵاتن و کەلوپەلە سەربازییەکانیان بە جێ هیشت

 


هێزەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا کە مەتینا هەڵاتن و کەلوپەلە سەربازییەکانیان بە جێ هیشت


🔹فەرماندەیی جەنگی خابوور، رایگەیاند، ئەمڕۆ نیوەڕۆ دوای بۆردومانێکی قورس بۆ سەر تونێلەکانی شەڕ لە گردی زەندورا مەتینا ، سەربازانی داگیرکەری تورک هەوڵیاندا کاتژمێر ١٣:٠٠ بچنە ناو تونەلەکانی شەڕ.


🔹فەرماندەیی جەنگی خابوور ئاماژەی بەوەکرد، لەنێوان گەریلاکانی ئازادی و داگیرکەراندا شەڕێکی قورس ڕوویدا و داگیرکەران گورزی گەورەیان بەرکەوت، بە ناچاری لە تونێلەکانی شەڕ هەڵهاتن.


🔹فەرماندەیی خابوور باسی ئاشکراشیکرد سەربازانی تورکی داگیرکەر زۆربەی کەلوپەلە سەربازییەکانیان بەجێهێشتووە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان ناوچەکە بۆردومان دەکرێت.


🔹بە پێ ڕاگەیاندراوی ئەمرۆی هەپەگە لە هەرێمەکانی ئاڤاشین و مەتینا-دا لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار،دا لانی کەم نۆ چەکداری سوپا داگیرکەرەکەی تورکیا کوژراون.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates