Pages

Ads 468x60px

13 May 2021

سەلەفییەکانی مەریوان.. خاکفرۆشانی ئیتلاعات

 


سەلەفییەکانی مەریوان.. خاکفرۆشانی ئیتلاعات 



▪️ کوردستان لە کۆنەوە بێشکەی پێکەوەژیان بووە و ئەوە کوردی بەیەکەوە بەستووەتەوە کلتوور و دابونەریتە جوان و کۆنەکەی بووە نەک ئایین و مەزهەب.


▪️لەم دواییانە شاهیدی دووبەرەکی لە شاری مەریوان بووین کە بە هۆی ڕەفتاری تۆندئاژۆ و هەڕەشەی سەلەفییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سوپای پاسداران، ویسترا سیمای شارەکە تێک بدرێت.


▪️بەپێ سەرچاوە زانیارییەکانی ئاڤاتودەی؛ گروپی سەلەفییە توندئاژۆکانی مەریوان کەمتر لە ١٠٠کەسن، کە لەڕووی بیروباوەڕ و پەروەردەکردنەوە سەر بە "مەلا مستەفا شێرزاد"، ئیمام جومعەی کامیارانن و پەیوەندیەکی توکمە و بەهێزیان لەگەڵی هەیە و مەلا مستەفاش ڕێگەپێدراو و کەسی نزیکی سوپای پاسدارانە و دەستی سوورە بە خوێنی دەیان کەسی نیشتمانپەروەر و بێتاوان.

 

▪️ سەلەفییەکانی مەریوان تەمەنیان بۆ ٢٠ تا ٣٥ساڵە و توندئاژۆن و ژن و پیاویان زمانێکی زەبر و توندیان هەیە و هیچ مێژوو و  کەلتوورێکه پێکەوەژیانی کوردیان بەلاوە گرنگ نییە. 


▪️زۆر بە ئاسانی مامەڵە بە خاکی کوردستانەوە دەکەن کە خاوەن هەزاران شەهیدە و دەڵێین هەموو خاکی کوردستان بە فیدای بستێکی خاکی مەدینە بێت. 

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates