دواى (11)رۆژ په‌رله‌مانى هه‌رێم لێدوانێکى له‌سه‌ر دۆخى رۆژئاوا بڵاوکرده‌وه.
firatnews
که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆکایه‌تى په‌ڕله‌مانى هه‌رێمى باشورى کوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێکى سه‌باره‌ت بهدۆخى ڕۆژئاواى کوردستان بڵاو کرده‌وه که‌تێیدا داواکاره حکومه‌تى هه‌رێمى باشورى کوردستان و سه‌رجه‌م پارته‌کانى چواربه‌شى کوردستان یه‌ک ده‌نگ بن له پشتیوانى و هاوکارى گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین له ڕۆژئاواى کوردستان .
لهڕاهگهیهندراوهکهدا سه‌رۆکایه‌تى په‌ڕله‌مان داوا له هه‌ریه‌که له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپاو کۆمکاری عه‌ره‌بی ده‌کات به‌رپرسیارێتیه‌وه بڕواننه دۆخی کوردانی رۆژئاوا و هه‌ڕچی زووه ده‌رگای هاوکاری و یارمه‌تیه مرۆییه‌کان به‌ڕوی خه‌ڵکی کۆبانیدا بکه‌نه‌وه، ورێگه له روودانی کاره‌ساتێکی مرۆیی و کۆمه‌ڵکوژی له‌دژی کوردانی ئه‌و ناوچه‌یه بگرن.
سه‌رۆکایه‌تى په‌ڕله‌مان ده‌ستخۆشیش له گه‌ریلا کچ و کوڕه‌کانى ڕۆژئاوا ده‌کات بۆ ئه‌و به‌رخۆدان و خۆڕاگرییه‌یان له دژى هێرشبه‌ران ده‌یکه‌ن بۆ پاراستنى ئه‌و خاکه‌ى به‌خوێنى خۆیان ئازادین کردوه.
شایه‌نى باسه ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ى په‌رله‌مانى هه‌رێمى باشوورى کوردستان له‌کاتێدایه که ماوه‌ى (11) رۆژه هه‌رێمى کۆبانێ له رۆژئاوای کوردستان له لایه‌ن گروپه چه‌کداره‌کان رووبه‌ڕووی په‌لامارێکی دڕندانه ده‌بێته‌وه و سه‌ره‌ڕاى بانگه‌وازى لایه‌نه سیاسییه‌کانى رۆژئاواى کوردستان تائێستا هێزه هه‌رێمییه‌کان و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بێ ده‌نگن .
ده‌قى راگهندراوهکهى په‌رله‌مانى هه‌رێمى باشوورى کوردستان
ماوه‌یه‌که ناوچه‌ى کۆبانى له رۆژئاواى کوردستان له لایه‌ن گروپه چه‌کداره‌کان رووبه‌ڕووى په‌لامارێکى رێکخراوى رۆژانه بوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى جیدى له سه‌ر خه‌ڵکى سڤیل و خۆراگرى ئه‌و ناوچه‌یه دروست بوه‌و و ئه‌و ئارامى و ئازادیه‌ى که له ماوه‌ى رابردودا له‌و ناوچه‌یه‌دا به‌رقه‌رار بوه روبه‌ڕوى مه‌ترسى بوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ى جێگه‌ى مه‌ترسیه ئه‌و په‌لامارانه به‌وردى نه‌خشه‌ى بۆ داڕێژراوه‌و به چه‌کى قورس و ئه‌و جبه‌خانه زۆروزه‌به‌نده ئه‌نجام ده‌درێت که گروپه چه‌کداره‌کان له عێراق ده‌ستیان که‌وتوه.
سه‌رۆکایه‌تى پهرلهماى کوردستان وێڕاى ده‌ست خۆشى له‌و به‌رخۆدان و خۆڕاگریهى کچان و کوڕانى گه‌له‌که‌مان له‌و به‌شه‌ى کوردستان که بونه‌ته قه‌ڵغان بۆ پاراستنى ئه‌و ده‌سکه‌وت و ئازادیه‌ى که به خوێنى خۆیان به ده‌ستیان هێناوه، له هه‌مانکاتدا داوا له هه‌موو هێزه سیاسیه‌کانى رۆژئاواى کوردستان ده‌که‌ین هه‌رچى زووه ناکۆکى و ململانێکانیان به‌لاوه بنێن، و له‌و هه‌لومه‌رجه دژوار و ناسکه‌دا که هه‌ڕه‌شه له ئاینده‌ى گه‌له‌که‌مان ده‌کرێت، یه‌ک ده‌ست و یه‌ک هه‌ڵوێست رووبه‌ڕووى مه‌ترسیه‌کان ببنه‌وه‌و رێگه به‌دوژمنانى کورد نه‌ده‌ن مه‌رامه‌کانیان بێنه‌دی.
هاوکات داوا له رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و یه‌کێتى ئه‌وروپاو کۆمکارى عه‌ره‌بى ده‌که‌ین به به‌رپرسیارێتیه‌وه بڕواننه دۆخى کوردانى رۆژئاوا و ههڕچى زووه ده‌رگاى هاوکارى و یارمه‌تیه مرۆییه‌کان بهڕوى خه‌ڵکى کۆبانیدا بکه‌نه‌وه، ورێگه له روودانى کاره‌ساتێکى مرۆیى و کۆمه‌ڵکوژى له‌دژى کوردانى ئه‌و ناوچه‌یه بگرن.
هه‌روه‌ها داوا له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وهێزه سیاسییه‌کانى پارچه‌کانى کوردستان و رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى ده‌که‌ین هه‌ستیارى دۆخه‌که له‌به‌رچاو بگرن، و به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک که به گونجاوى ده‌زانن، و پێیان ده‌کرێت پشتیوانى له برا کورده‌کانیان بکه‌ن به‌سه‌رجه‌م بیروبۆچوون وهێزه جیاوازه‌کانیانه‌وه له رۆژئاواى کوردستان، به زووترین کات به هانایانه‌وه بچن و له‌م کاته‌دا ببنه پشت و په‌نا بۆیان .
نه‌مرى بۆ شه‌هیدان، سه‌رکه‌وتن بۆ خه‌باتى ره‌واى گه‌لى کوردستان
سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان
13-7-2014
No comments:
Post a Comment