دوژمنان لەداختان وا ئەکەم
دوژمنان لەداختان وا ئەکەم ،نەشتەرم هێناوە دڵتان هەڵدڕم بە لەت لەت وەک نیشتیمانی لەت لەتم .
دێمەوە بۆلای حەزرەتی محمدم پێشەوا،
سەرۆکم پێشەوا
ئەمشەو لەخەومدا هەرچوار لەتە نیشتیمانەکەی تۆ ببونەوە بە کۆماری کوردستانی تۆ
........
ئاگاداریەکی گرینگ بۆ هەموو کوردانی ئەوروپا ،
وەک هەموومان ئەزانین پێشمەرگەکانمان لە کوردستان پاراستنی خاک و نیشتیمان بەئەرکی خۆیانی ئەزاننم لەهەموو وەختێک رۆڵەکانمان مەرگیان پێش خۆیان خستوە .
لەو بارودۆخەی ئێستا دوژمنانمان هەموو هەوڵێک ئەدەن بۆ رێگە گرتن لە سەربەخۆی کورد،، ئەوەتا دوێنێ فارسەکان دانیشتووی وڵاتی سوید خۆپشاندانێکیان سازکرد لە دژی کورد
ئایا دەتوانین بێدەنگ بین لە بەرانبەر ئەم هەموو بێ رێزی کردنە بە نەتەوەی کورد و کوردستان لەلایەن ئێرانیەکانەوە ، ،، بۆیە لەسەر هەموومان پێویستە وە ئەرکێکی نیشتیمانیە کە لە رۆژی 19/07/2014 ئامادەبن، گهورهترین ڕێپێوانی کوردانی سوید له شاری ستۆکهۆلم بۆ پشتگیری کردنی سهربهخۆی کوردو کوردستان دهست پێ دهکات ، وە داوا لە کوردانی ئەو وڵاتانە ئەکەین کە لە سویدەوە نێزیکن بتوانن بەژداربن ، تا بۆ دوژمنانی بسەلمێنین هەرچی بکەن ناتوانن ببنە کۆسپ بۆ سەربەخۆی کورد و کوردستان،،،
تکایه ههر کهسێک ئاڵای کوردستانی ههیه با لهگهڵ خۆی بیهێنێت.
هاتنتان ئەرکێکی نیشتیمانی و نەتەوەیە.
سوکایەتی کردنی ئێرانیەکان لە ڤیدیۆکە ببین؛
No comments:
Post a Comment