بارزانى بۆ ئه‌مريكا: ئاماده‌ين
NRT – هه‌ولێر: سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى رايگه‌ياند، ئاماده‌ين يارمه‌تى بۆ راستكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى سياسى عێراق بده‌ين، به‌ڵام له كاركردن بۆ چه‌سپاندنى مافى چاره‌ى خۆنووسين پاشگه‌ز نابينه‌وه.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم، ئه‌مڕۆ، پێنجشەممە 10ى ته‌مموز / يۆليۆى 2014، لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بڕێت مەكگوورگ یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری عێراق و شاندێكی یاوەری كردووه.
له‌ميانى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوولادا، یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا نیگەرانیی وڵاتەکەی بەرانبەر بارودۆخەكە و بەهێزبوونی تیرۆریستان خستووه‌تەڕوو و هیوای خواستووه بەهاوکاریی هەموولایەک بە زووترین كات عێراق لەم قەیرانە دەرچێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئه‌مريكا، ئامادەیی وڵاتەكەیشی نیشانداوه، یارمەتیی راستکردنەوەی پڕۆسەی سیاسی و پێكهێنانی حكوومەتێكی بنكەفراوان و گشتگیر بدات كە هەموو پێكهاتەكانی عێراق تێیدا بەشدار بن بەجۆرێک کە کۆتایی بە پشتگوێخستنی لایەنەکان و تاکڕەوی و پێشێلکردنی دەستوور بێت و هەموو پێکهاتەکان خۆیان بە خاوەنی حکوومەتەکە بزانن و پێگەی کوردستانیش بەهێزتر بێت.
هەروەها یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا جەختی کردەوە کە هەرجۆرە هاوکارییەکی ئەمریکا بۆ عێراق بەستراوەتەوە بە ڕاستکردنەوەی پرۆسەی سیاسی.
لەبەرانبەردا بارزانی رایگەیاندووه، كورد لە دە ساڵی رابردوودا زۆر هەوڵيداوه، پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی لە عێراق سەربگرێت، بەڵام بەهۆی سیاسەتی هەڵە و تاکڕەوی و پشتگوێ خستنی دەستوور و رێککەوتنەکان رەوشەکە رۆژ لە دوای رۆژ خراپتر بووه.
بارزانى ئه‌وه‌شى وتووه: "ئەوەی ئێستاش روودەدات بەهۆی ئەو سیاسەتە هەڵانەوەیە، کەچی لە بری داننان بە هەڵەکان و هەوڵدان بۆ چارەسەری رەوشەکە خەریکی دروستکردنی تۆمەتن".
هه‌روه‌ها بارزانى رايگه‌ياندووه، هەرێمی کوردستان ئامادەیە یارمەتیی راستکردنەوەی پرۆسەی سیاسیی عێراق بدات، بەڵام لە هەمانکاتدا لەسەر لە كاركردن بۆ چەسپاندنی مافی چارەی خۆنووسینی گەلی كوردستان بەردەام دەبێت و لێی پاشگەز نابێتەوە.
No comments:
Post a Comment