Pages

Ads 468x60px

16 Jul 2014

به‌ریز موراد کاریلان: شه‌ڕی کوبانێ شه‌ڕی شه‌ره‌ف و که‌رامه‌ته‌


به‌ریز  موراد کاریلان: شه‌ڕی کوبانێ شه‌ڕی شه‌ره‌ف و که‌رامه‌ته‌ 
کوبانێ: فه‌رمانده‌ی‌ بڕیارگه‌ی‌ ناوه‌ندی‌ پاراستنی‌ گه‌ل یه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند که‌ شه‌ڕی‌ کۆبانێ شه‌ڕی‌ شه‌ڕه‌ف و که‌رامه‌ت و بناغه‌ی‌ ڕه‌وشی‌ ئه‌مڕۆی‌ کوردستانه، داواشی له‌لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان کرد هه‌وڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌بێت. 


موراد کارایلان، فه‌رمانده‌ی‌ بڕیارگه‌ی‌ ناوه‌ندی‌ پاراستنی‌ گه‌ل یه‌په‌گه‌ به‌ بۆنه‌ی‌ ساڵڕۆژی‌ به‌رخۆدانی‌ 14ی‌ ته‌موزه‌و له‌زیندانی‌ ئامه‌د وتارێکی‌ پێشکه‌ش کرد و ڕاگه‌یاند" که‌ تێکۆشانی‌ ئازادی‌ کورد، هه‌ر شه‌هیدبوونێکی‌ کردۆته‌ هه‌نگاوێکی‌ نوێ، ڕۆحی‌ به‌رخۆدانی‌ 14ی‌ ته‌مموز، بناغه‌ی‌ ڕه‌وشی‌ ئه‌مڕۆی‌ کوردستانه‌." 

وتیشی" ئه‌گه‌ر ئێستا له‌ کۆبانێ، گه‌نجان له‌ به‌رامبه‌ر تانک و تۆپ، به‌ کلاشینکۆف و بۆمبی‌ ده‌ستی‌ به‌رخۆدان ده‌که‌ن، شه‌ڕی‌ کۆبانێ وه‌ک شه‌ڕی‌ شه‌ڕف و که‌رامه‌تی‌ هه‌موو کوردستان هه‌ڵسه‌نگاند هه‌ڵوێسته‌ پیرۆزه‌".

فه‌رمانداری‌ بڕیارگه‌ی‌ ناوه‌ندی‌ پاراستنی‌ گه‌ل یه‌په‌گه‌ وتی" هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان داعشیان مه‌زن کردووه‌، داعش به‌ ته‌نیا موسڵ، تکریت، ڕومادی‌ و فه‌لوجه‌ی‌ به‌ده‌ست نه‌خستوه‌، له‌دژی‌ داعشن، داعش ئه‌و چه‌که‌ زۆره‌ی‌ له‌ کوێ به‌ده‌ست ده‌خات؟ داعش وه‌ک تاکتیکێکی‌ پیلانداڕێژراوی‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، ڕێبه‌ر ئاپۆ نامه‌ی‌ بۆ یه‌کێتی و پارتی ناردوه، ئێمه‌ هیوادارین ئه‌و دوو لایه‌نه‌ به‌شێوه‌یه‌کی‌ ڕاست و باش نزیک ببنه‌وه، ده‌بێ هه‌موو هێزه‌ کوردیه‌کان له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌کان هوشیار ببن و به‌ هه‌ڵوێستی‌ یه‌کێتی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن.

س:ئاژانسی فورات نیوز




No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates