Pages

Ads 468x60px

20 Jul 2014

لەرواننگەی سەنتەرەکەمان


لەرواننگەی سەنتەرەکەمان
(((ئەگەر ئیسرائیل ئیعتراف نەکات بە کوردستان هیچ دەولەتەکی ئەوروپی جورئەت ناکات ئیعتراف بکات بە به‌ سه‌ربه‌خۆیی  کوردستان...بەلام ئەوانەی چاوەروانی ولاتە فاشلەکانی عەرەبیوو ئیرانی مەلاکان دەکەن کە ئیعترافمان پێبکەن ئەوە به‌ر  نەزانێ سیاسی نیەو نەتەوەکەشی ناناسێ وە ترس گیانی داگرتوە چونکە بە ترسنۆکیش لە دایک بوە .وە ئەوەی ولات دروست دەکات دەبێ پەرژەوەندی کورد لەبەر چاو بگرێت چونکە ئێمە دەولەت داوا دەکەین بۆ کوردان نەک بۆ نەتەوەیەکی دیکە هەتا ببین بە دەستەوانوو زمانی کەجە ولاتەکان کە خێریان نیە بۆ نەتەوەکانی خۆشیان)))
*****************************************
نه‌زهه‌ت حالی: پشتگیری ئیسرائیل بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی مه‌ترسی دروست ناكات

ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نین ده‌توانین رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانیش ببینه‌وه‌

(باسنیوز)-
نه‌زهه‌ت حالی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێ پشتگیری ئیسرائیل بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی مه‌ترسی دروست ناكات، له‌سه‌ر ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان. ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات ’ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نین ده‌توانین رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانیش ببینه‌وه‌’. هه‌روه‌ها باسی ده‌ستێك بۆ تێكدانی نێو ماڵی كورد ده‌كات.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی دیمانه‌كه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئاژانسی هه‌واڵنێری (ئه‌نادۆڵه‌)وه‌ له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجام دراوه‌:
- ئێسته‌ ره‌وشی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌ چ ئاستێكدایه‌؟
نه‌زهه‌ت حالی: خۆش به‌ختانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان, ئاسایشی باش هه‌یه‌ سه‌قامگیری سیاسی هه‌یه‌ هه‌رچه‌نده‌ ره‌وشی ئاسایشی عێراق خراپه‌. به‌تایبه‌تی له‌دوای رووداوه‌كانی مانگی رابردوو زۆر ناوچه‌ی موسڵ و هه‌ندی شوێنی نزیك له‌ كه‌ركوك كه‌وته‌ ده‌ست چه‌كدارانی داعش تاڕاده‌یه‌ك هه‌ندێ گۆڕانكاری هێنایه‌ ئاراوه‌. هه‌ڕه‌شه‌ی دروستكرد بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم. خۆشبه‌ختانه‌ به‌ لێهاتووی پێشمه‌رگه‌و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان به‌هاوكاری خه‌ڵكی خۆمان. توانیومانه‌ رووبه‌ڕووی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ ببینه‌وه‌ و ئاشایش بپارێزین.
- ئه‌و مه‌ترسیانه‌ چین بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان؟
نه‌زهه‌ت حالی: پاش رووداوه‌كانی موسڵ پێشمه‌رگه‌ له‌ناوچه‌ كوردستانییەكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم جێگیركران. ئه‌وه‌ی ئێمه‌ تێبینی ده‌كه‌ین. مه‌ترسی هێرش هه‌یه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی كرودستان. خۆشبه‌ختانه‌ پێشمه‌رگه‌ تاكه‌ هێزه‌ به‌رگری بكات. پاراستنی ئه‌م ئاسایشیه‌ ده‌لاله‌تی ئه‌وه‌یه‌ پێشمه‌رگه‌ی ئێمه‌ له‌ كوردستان خاوه‌ن باوه‌ڕێكی بته‌وه‌و خاكی خۆی لا گرنگه‌ وه‌كو ده‌زگا ئاسایش پارێزه‌كان كارێكی باشمان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی بكه‌ین به‌رگری له‌ ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین.
- به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێوه‌ ناسنامه‌ی ئه‌و گروپه‌ چه‌كدارانه‌ی له‌ موسڵ و كه‌ركوكن تاچه‌ند ئاشكران؟
نه‌زهه‌ت حالی: ئه‌و چه‌كدارانه‌ ناویان ئاشكران ئه‌وان خه‌لافه‌تی ئیسلامیان راگه‌یاندووه‌. كه‌ داعش سه‌رپه‌رشتی ده‌كات هۆی راگه‌یاندنی ئه‌م خه‌لافه‌ ئیسلامیه‌و باڵاده‌ستیان له‌ناوچه‌كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌ی ئه‌وان ئیمكانی دارایی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان له‌به‌رده‌سته‌. به‌داخه‌وه‌ حكومه‌تی عێراق نه‌یتوانی له‌وناوچانه‌ خۆی بگرێت. شكستی هێنا.
خاڵێكی جه‌وهه‌ری هه‌یه‌ ده‌بێ ئاماژه‌ی بۆ بكه‌ین له‌ناوچه‌ سوننه‌كان تێكه‌ڵه‌ك هه‌یه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌ندێ داواكاری خه‌ڵك هه‌بوو به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ی فه‌لوجه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك له‌ ژێر ناوی تیرۆر گیرابوون ژنیشی تێدا بوو داواكانیان بۆ جێبه‌جێ نه‌كرا. مه‌له‌فی سیاسی بۆشایی ئه‌منی تریش هه‌یه‌ خراپی ئه‌و دۆخه‌ به‌گشتی وایكردوه‌، له‌ ناوچه‌ سوننه‌كان خه‌ڵك هاوكاری داعش بكه‌ن. خه‌ڵكانی تریش هه‌یه‌ له‌ناوچه‌ سوننەكان بۆچوونیان له‌گه‌ڵ داعش جیایه‌.
- داعش ده‌توانێ ده‌وڵه‌تداری بكات؟
نه‌زهه‌ت حالی: به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ی ئێستا خه‌لافه‌یان هه‌یه‌ ده‌یانه‌وێ ناوچه‌ی تریش ده‌ست به‌سه‌ردا بگرن. به‌پێی ئه‌و ته‌جروبه‌ی هه‌یانه‌و ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌ داعش رووبه‌ڕووی كێشه‌ی ناوخۆی بۆته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌وڵه‌تداری پێویستی به‌ په‌یوه‌ندی سیاسی و دبلۆماسی و دارایه‌كی به‌هێز هه‌یه‌ ده‌وڵه‌ت داری بۆ داعش زۆر ئه‌سته‌مه‌ ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن ئێستا ده‌یانه‌وێ ئه‌جێندای خۆیان به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا بسه‌پێنن ئه‌مه‌ ئااسان نییە له‌م سه‌ده‌ی بیست یه‌كه‌. پێشبینی ده‌كه‌ین له‌ ئاینده‌ پێكدادان له‌ نێوان داعش و هاووڵاتیان رووبدا ته‌جروبه‌ی داعش هه‌مان ته‌جروبه‌ی تالیبانه‌ له‌ ئه‌فغانستان بۆیه‌ ئاسان نییە بتوانن به‌رده‌وامی به‌ سیاسه‌ت و حكومڕانی خۆیان بده‌ن.
- ده‌وڵه‌تی ئیسلامی- داعش خاوه‌ن چه‌كی قورسن؟
نه‌زهه‌ت حالی: چه‌كی قورسیان ده‌ستكه‌وتووه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ سوریاو هه‌ندێ ناوچه‌ی عێراق چه‌كیان ده‌ستكه‌وتووه‌. چه‌كه‌كانیش بریتین له‌ جۆری .كڵاشینكۆف و بیكه‌سی و دۆشكه‌و هاوانات و چه‌ند جۆر چه‌كێكی ئه‌مریكی. له‌ ئێستا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ساروخی ئاراسته‌ كراویش به‌ده‌ست بهێنن. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ چه‌كی کیمیایی هه‌یه‌ هه‌رچه‌نده‌ لێره‌و له‌وێ ده‌گوترێ داعش چه‌كی کیمیایی ده‌ستكه‌وتووه‌. به‌ڵام ئه‌و زانیاریانه‌ بۆ ده‌زگای ئێمه‌ پشتڕاست نه‌بۆته‌وه‌.
- پێشتر به‌رپرسانی كورد وتیان به‌ر له‌ رووداوی موسڵ زانیاری هه‌واڵگریان هه‌بووه‌، داعش موسڵ داگیر ده‌كات. ئێستاش زانیاریتان له‌سه‌ر داعش هه‌یه‌ خه‌ریكی چین و به‌نیازی چین؟
نه‌زهه‌ت حالی: به‌ڵێ زانیاریمان لابوو پێشتر كه‌ داعش مه‌ترسیه‌ بۆ سه‌ر پارێزگای موسڵ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری عێراق. بۆ موسڵ پێشبینی ده‌كرا. به‌داخه‌وه‌ قه‌ت پێشبینیمان نه‌ده‌كرد به‌ ئاسانی موسڵ بكه‌وێته‌ ژێر ركێفی داعش ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین هێزی داعش نه‌ده‌كرا به‌راورد بكرێ به‌رامبه‌ر هێزی عێراقی له‌ موسڵ نزیكه‌ی 40 هه‌زار چه‌كداری عێراقی له‌وێ بووه‌. یه‌كێك له‌ هه‌ڵه‌كانی هێزی عێراقی و سیاسه‌تی ئاسایشی عێراق ئه‌وه‌بوو ئه‌وان هاتن هێزیان له‌ ناو شاره‌كان دانابوو كه‌ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌ ده‌بوایه‌ هێز سنووره‌كانی پاراستبایه‌.
- ئه‌و گروپه‌ چه‌كدارانه‌ی داعش كوردیان تێدایه‌؟
نه‌زهه‌ت حالی: به‌ڵێ كوردیان تێدایه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌و كوردانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ باشووری كوردستانه‌وه‌یه‌ ئه‌وان پێشتر چوونه‌ته‌ سوریاو پاشان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ موسڵ. ئه‌وه‌ی كه‌ باس ده‌كرێ خه‌ڵك لێره‌ش چوونه‌ته‌ ناویان ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ به‌هۆی په‌یوه‌ندی سۆشیال میدیاو فراوانبوونی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌ته‌كان هه‌بووبێ كه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش ئاسان كردبێت.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌بێ به‌شداربین له‌ دژایه‌تی داعش و به‌رنامه‌یه‌كمان هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان له‌ هه‌ڕه‌شه‌كان بپارێزین. راسته‌ توانای ئێمه‌ سنووردارتره‌، به‌ڵام پارێزگاری له‌خۆمان ده‌كه‌ین.
- كێن ئه‌وانه‌ی هاوكاری داعش ده‌كه‌ن؟
نه‌زهه‌ت حالی: وڵاتی ئیقلیمی هاوكاریانن. ئه‌وان له‌ناوچه‌ سوننە‌كانن، به‌ڵام به‌بۆچوونی من زۆربه‌ی خه‌ڵكی سوننە‌ توندڕه‌ونین به‌ڵكو ئه‌وان قوربانی سیاسه‌تی حكومه‌تێكن كه‌ په‌راوێزخراون. ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌یه‌ به‌ناوی داعش گروپێكن سڵ له‌ هیچ ناكه‌نه‌وه‌. ئێستا خۆیان دامه‌زراندوه‌. نه‌وت ده‌فرۆشن چه‌كی باشیان هه‌یه‌.
- په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ داعش دروست نه‌كردوه‌. زانیاری بگۆڕنه‌وه‌ یاخوود شاندی یه‌كترتان سه‌ردانی یه‌ك بكه‌ن؟
نه‌زهه‌ت حالی: نه‌خێر هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان له‌گه‌ڵ داعش نییە به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ پروپاگەندەی مالیکی بوو گوایه‌ هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش هه‌یه‌ ئه‌مه‌ درۆیه‌ وه‌كو ئاژانسی ئاسایشی پاراستن ئه‌م تۆمه‌تانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌. ئێمه‌ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هیچ گروپێكی تیرۆرستی نییە داعشیش ئه‌و لایه‌نه‌ نییە په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بكه‌ین، چونكه‌ خاوه‌ن به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی نین، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وان دژی ئێمه‌و دژ به‌ كوردستان و دژ به‌ كورد و دژ به‌ ئاینی ئیسلامن. تۆمه‌تی نوری مالیكی زۆر مه‌ترسیداره‌ له‌ بیرمان ناچێته‌وه‌ له‌ رابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر كادیری سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر بوونه‌ قوربانی ده‌ستی تیرۆر له‌ شاری كه‌ركوكیش هێزه‌ ئاسایش پارێزه‌كانمان قۆربانی زۆریان داوه‌.
- قسه‌ی مالیكی به‌تۆمه‌ت ده‌زانن، به‌ڵام به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی ئێستای عێراق تۆمه‌تی ترتان ده‌ده‌نه‌ پاڵ گوایه‌ داڵده‌ی سه‌ركرده‌كانی رژێمی به‌عستان داوه‌. قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن عزه‌ت دوری له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌؟
نه‌زهه‌ت حالی: ئه‌وه‌ش تۆمه‌تێكی تر و درۆیه‌كی هه‌ڵبه‌ستراوه‌. ئه‌وانیش ده‌زانن عزه‌ت دوری له‌ هه‌رێمی كوردستان نییە ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ جێی ده‌ستخۆشیه‌ توانیومانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌شێكی له‌بار دروست بكه‌ین كه‌ هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق لێره‌ بحه‌سێنه‌وه‌. كوردستانی باشوور ئیستا بۆته‌ شوێنێك بۆ هاوڵاتی پاره‌كانی تری كوردستان.
بوونی رێژه‌ی یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌ر له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌روا ئاسان نییە فشاری ئابوری و ئاسایش و دابینكردنی خزمه‌تگوزاریمان خراوه‌ته‌ سه‌ر خۆش به‌ختانه‌ خه‌ڵكی ئێمه‌ سنگ فراوانن حكومه‌تی هه‌رێمیش هاوكاریكردوون لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌كانیش هاوكارمانن.
- ئێستا له‌ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، هێزه‌ ئاسایشپارێزه‌كانی هه‌رێم جێگیركراون، چ پلانێكتان هه‌یه‌ بتوانن پارێزگاری له‌ ئاسایشی ئه‌وێ بكه‌ن؟
نه‌زهه‌ت حالی: پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان. راسته‌ ناوچه‌یه‌كی فراوانه‌ به‌ڵام ئه‌و ناوچانه‌ كوردستانین، كارمه‌ندانی ئێمه‌ش كوڕی ئه‌و میله‌ته‌ن بۆیه‌ پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ ئاسانن.
- سه‌باره‌ت به‌ زیندانی نهێنی له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام باس له‌ زیندانی نهێنی ده‌كرێ ئایا زیندانی نهێنی هه‌یه‌؟ ئه‌گه‌ر نییە بۆ ده‌ڵێن هه‌یه‌؟
نه‌زهه‌ت حالی: نازانین ئه‌م هه‌واڵانه‌ به‌ڵگه‌ییه‌ یاخوود نییەتێكی ناپاكه‌ وه‌كو ئاژانسی ئاسایشی پاراستن قسه‌ ده‌كه‌م ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ به‌رپرسیارێتی ئێمه‌وه‌یه‌ زیندانی نهێنی و سیاسی نییه‌ هه‌ركه‌سێك ده‌ستگیر ده‌كرێ به‌ پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ تیرۆره‌وه‌یه‌ یاسای تیرۆرمان هه‌یه‌ كه‌ له‌ په‌رله‌مان ده‌رچووه‌، ئه‌و قسانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، زیندانی سیاسی و نهێنیمان هه‌بێ.
هه‌رێمی كوردستان پێشتر به‌ قۆناغێكدا تێپه‌ڕیوه‌ به‌تایبه‌تی شه‌ڕی ناوخۆ به‌داخه‌وه‌ دۆخێكی دژوار بوو هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئێمه‌ قوربانی شتێكماندا كه‌ نه‌مان ویست به‌ڵام ئێستا توانیومانه‌ هه‌نگاوی باش بنێین، ئاماده‌ین هه‌ر شتێك په‌یوه‌ندی به‌ زیندانی سیاسی و به‌ندیخانه‌ی نهێنییەوه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مان ده‌توانن بێن پرسیارمان لێ بكه‌ن هاوكاریان ده‌كه‌ین.
رۆژنامه‌نووسانی ئێمه‌ هه‌رچیان ده‌وێت ده‌یانه‌وێ بیكه‌ن، به‌ڵام به‌بۆوچونی ئێمه‌ ده‌بێ رۆژنامه‌نووس سنووری پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم بزان هه‌ندێ شت هه‌یه‌ مه‌سه‌له‌ی شه‌خسیه‌ پێویسته‌ حورمه‌تی خه‌ڵك بگیرێت. ئه‌خلاق بۆ رۆژنامه‌نووس گرنگه‌ پێَموانییە له‌ هیچ شوێنێك ئازادی موتڵه‌ق هه‌بێت.
- ئه‌وه‌ی تۆ ده‌ڵێی ئه‌خلاق، ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووس سنووری ئه‌مه‌ی به‌زاند ره‌وایه‌ به‌لێدان یان كوشتن وه‌ڵام بدرێته‌وه‌؟
نه‌زهه‌ت حالی: مه‌سه‌له‌ی ئه‌خلاق. به‌ كوشتن چاره‌سه‌ر نییە. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نین ئێمه‌ یاسامان هه‌یه‌ هه‌ركێشه‌یه‌ك هه‌بێ ده‌بێت به‌ یاسا یه‌كلای بكرێته‌وه‌. ده‌زگای هه‌واڵگری پێویستی به‌وه‌یه‌ له‌ناو خه‌ڵك خۆشه‌ویست بێت. ناشرینكردنی ئه‌و ده‌زگایانه‌ له‌ناو خه‌ڵك زۆرجار تاوانه‌ رۆژنامه‌نووسێك رۆژنامه‌یه‌ك داده‌نێ به‌پاره‌یه‌كی كه‌میش شه‌ڕی ده‌روونیت له‌گه‌ڵ ده‌كا ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن خزمه‌ته‌ هه‌موومان ده‌زانین خزمه‌تكردن چۆنه‌و كامه‌یه‌ پێمانخۆشه‌ هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێ به‌ یاسا یه‌كلای بكرێته‌وه‌. ده‌رگاشمان واڵایه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌بێ ره‌چاوی بارودۆخی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین.
- بۆچی نه‌تانتوانیوه‌ وه‌ڵامی پێویستی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ بده‌نه‌وه‌، كه‌ ئاراسته‌تان ده‌كرێ له‌باره‌ی كوشتنی ’سه‌رده‌شت عوسمان’ ده‌وترێ به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌وه‌یه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان كه‌مته‌رخه‌م بووه‌؟
نه‌زهه‌ت حالی: زۆر تاوان له‌ دنیا ده‌كرێ كاتێكی زۆری ده‌وێ تا ئاشكرا ده‌بێت. با ئێمه‌ خۆمان له‌وه‌ دڵنیا بكه‌ینه‌وه‌، ئه‌ركمان پاراستنی خه‌ڵكه‌ به‌ڵام مه‌رج نییە هه‌ر كارێك بكرێ ئێمه‌ ئاگاداربین، هه‌ر تاوانێكیش بكرێ ئه‌گه‌ر زانیاریمان هه‌بێ به‌دڵنیایه‌وه‌ رێگری لێ ده‌كه‌ین.
- واته‌ بۆ تاوانی كوشتنی ’سه‌رده‌شت’ ئه‌گه‌ر زانیاریتان هه‌بوایه‌ رێگریتان لێ ده‌كرد؟
نه‌زهه‌ت حالی: ئه‌گه‌ر زانیاریمان هه‌بوایه‌ به‌دڵنیایه‌وه‌ بمانزانیبایه‌ لایه‌نێك هه‌ڵده‌ستێ به‌ كارێكی تیرۆرستی ئه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی كارمان بێت. به‌هاوكاری پۆلیس و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان. رێگری لێ ده‌كه‌ین، نامانه‌وێ هاووڵاتی خۆمان و كه‌سانی بیانی و په‌نابه‌ریش لێره‌ن ژیانیان بكه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.
- جگه‌ له‌ داعش له‌ماوه‌كانی رابردوو گروپی تر هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد هیچ زانیاریه‌كتان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و گروپه‌؟
نه‌زهه‌ت حالی: زۆر گروپ هه‌ن، هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ده‌یانه‌وێ هێرشمان بكه‌نه‌ سه‌ر ئێمه‌ میله‌تێكین له‌ كوردستان، بۆ ئازادی تێده‌كۆشین كاریشی بۆ ده‌كه‌ین. باكمان له‌گروپێكی تیرۆریستی نییە هه‌ركه‌سێك هه‌ڕه‌شه‌بێ بۆ سه‌ر ئاسایشی كوردستان پشت به‌ خه‌ڵكی خۆمان ده‌به‌ستین خوا ریسوایان ده‌كاو چاره‌نووسیان ره‌ش ده‌بێ.
- هاووڵاتییان هاوكاریتان ده‌كه‌ن؟
نه‌زهه‌ت حالی: به‌ڵێ خه‌ڵك هاوكاریمان ده‌كه‌ن، ئه‌وان نه‌بن كاری ده‌زگاكانی ئاسایشی سه‌ركه‌وتوو نابن.
- په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ ده‌زگای زانیاری هه‌یه‌ له‌ سنووری سلێمانی؟
نه‌زهه‌ت حالی: ئاژانسی پاراستن و زانیاری له‌چوارچێوه‌ی كاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشن هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شمان هه‌یه‌.
- زۆر باس له‌ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و ئیسرائیل ده‌كرێ. ئایا په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری ئیسرائیل هه‌یه‌؟
نه‌زهه‌ت حالی: ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌بێ قونسوڵخانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌. ئیسرائیلیش وڵاتێكه‌ له‌ناوچه‌كه‌ بوونی هه‌یه‌ گه‌لی جوله‌كه‌ بوونیكی میژووی هه‌یه‌ كاتی خۆی له‌ سه‌رده‌می بابلیه‌كان له‌م ناوچه‌یه‌ بوون له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی هیته‌ر له‌ ئه‌ڵمانیا زوڵمێكی زۆریان لێ كراوه‌. واته‌ ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می به‌عسی عێراقی به‌سه‌ر گه‌لی كورد هات هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و زوڵمه‌ی به‌رامبه‌ر جوله‌كه‌ كراوه‌ ده‌كرێ بڵێن مێژوویه‌كی پڕ له‌ قوربانیمان هه‌یه‌.
- پشتگیریكردنی ئیسرائیل بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كاریگه‌ری نابێ بۆ سه‌ر ره‌وشی ئاسایشی هه‌رێم؟ به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه‌ به‌جۆرێ ئێران نیگه‌رانی ده‌ربڕیوه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان؟
نه‌زهه‌ت حالی: باوه‌ڕناكه‌م وڵاتێكی وه‌ك كۆماری ئیسلامی خراپه‌ی هه‌بێ ئه‌وان دراوسێیه‌كی باشن هاوكاری یه‌ك ده‌كه‌ین پێمان باشه‌ به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی باشمان هه‌بێت. پشتگیری ئیسرائیل له‌ سه‌ربه‌خۆی مه‌ترسی دروست ناكات. له‌سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم. خوازیاری ئه‌وه‌ش نین هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ هیچ لایه‌ك. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ رابردوو به‌ر له‌ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل خه‌ڵكی كورد خواستیان ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی بووه‌. سه‌ركرده‌كانمان هه‌ر له‌ شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزان و شێخ مه‌حمود و مسته‌قا بارزانی هه‌تا كۆماری مهاباد پێش دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل باسی ده‌وڵه‌تی كوردیان كردووه‌.
ئێستا نزیكه‌ی هه‌زار كیلۆمه‌تر دراوسێی ئێران و توركیان خوازیارین په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئێران وه‌ك په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا بێت سوپاسی ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌كه‌ین كه‌ پاڵپشتی له‌ ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ن.
- ئه‌گه‌ر له‌قۆناغی ئێستا ده‌وڵه‌ت دروست بكرێ هه‌رێم ده‌توانێ رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شی ده‌ره‌كی ببێته‌وه‌؟
نه‌زهه‌ت حالی: جۆری هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌ور ده‌بینێ به‌رگری له‌خۆمان ده‌كه‌ین. بێگومان ئه‌گه‌ر یه‌كگرتووبین ده‌توانین رووبه‌ڕووی لایه‌نی ده‌ره‌كی ببینه‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ زۆر خه‌ڵك كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن بارودۆخی ناوخۆمان تێك بده‌ن، ئه‌گینا وابزانم زه‌مه‌نی ئه‌وه‌ش تێپه‌ڕی وڵاتێك بێت وڵاتێك داگیربكا كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی قبووڵی ناكات. سه‌دام حوسێن ئه‌و كاره‌ی كرد كه‌چی بۆی نه‌چووه‌ سه‌ر. ئیمه‌ پێمانخۆشه‌ له‌ناوچه‌كه‌ ئاسایش هه‌بێ كوردیش میله‌تێكی ئاشتی خوازه‌ و سه‌یری داهاتوو ده‌كه‌ین. مێژوو شاهیده‌ هه‌ركه‌س و لایه‌نێك دژایه‌تی كورد بكا بۆی ناچێته‌ سه‌ر

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates