ده‌نگی کوردی ئه‌مه‌ریکا
سه‌رۆک نه‌تانیاهو: ئیسرائیل هێزی زیاتر له دژی حه‌ماس به‌کارده‌هێنێت.
پاش ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی حه‌ماسی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان پـێشـنیاری ئاگربه‌سـته‌که‌ی میسری ڕه‌تکرده‌وه، بنیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل گوتی ئیسرائیل هێزی زیاتر له دژی ئه‌م کۆمه‌ڵه به‌کارده‌هێنێت.
نه‌تانیاهو شه‌وی سێشه‌ممه وتارێـکی سه‌باره‌ت به‌م پـێشـهاتانه له ڕێـگه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌وه پـێشـکه‌شکرد و گوتی " خوازیاربووین کێشه‌که به ڕێگه‌ی دیپـلۆماسی چاره‌سه‌ربکرێت، بۆیه به پـێشـنیاره‌که‌ی میسر قایل بووین، به‌ڵام ئه‌وه‌تا حه‌ماس ڕه‌تی ده‌کاته‌وه، بۆیه هیچ بژاره‌یه‌کمان له به‌رده‌مدا نه‌ماوه جگه له په‌ره‌پـێدانی هێرشه‌کان بۆ سه‌ریان."
ئیسرائیل له به‌یانی سێشه‌ممه هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر حه‌ماس له غه‌ززه ڕاگرت، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی هێرشی ڕۆکێتی له غه‌ززه‌وه بۆ سه‌ر ئیسرائیل به‌رده‌وامبوون، ئیسرائیلیش له پاش نیوه‌ڕۆوه ده‌سـتیکرده‌وه به بۆردومانکردنی غه‌ززه.
کاربه‌ده‌سـتێـکی له‌شـکری ئیسرائیل به ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوت له ماوه‌ی پاپه‌ندبوونی ئیسرائیل به ئاگربه‌سـته‌که، نزیکه‌ی 125 ڕۆکێت له غه‌ززه گیراونه‌ته ئیسرائیل. به‌هۆی یه‌کێـک له‌و ڕۆکێتانه که‌سێـکی ئیسرائیلی کوژرا.
No comments:
Post a Comment