جاش پاسدارهکانی کورد به باشی له یهکتری تاریف دهکهن به شانوبالی یهکتریا دهلێن فۆئاد مهعسووم سهر به رژیمی داگێرکهری ئیرانه
فؤاد معصوم به جاشي كوماري سيداره ي ئيران ده رچو!
قانعي فه رد و فواد معصوم
عیرفان قانعی فەرد لە بارەی د.فوئاد مەعسومەوە دەڵێت" دیبلۆماتێكی دێرین و كەسێكی ئارامە، كەسێكە كە بڕوای بە برایەتی كورد و شیعە هەیە، دۆستی ئێرانە و ئێرانییشە، بەر لە گەڕانەوەی ئایەتوڵڵا خومەینی بۆ ئێران، لە پاریس یەكەمین كەسی كورد بوو كە لە (نۆفل نەوشاتوو) چاوی پێیكەوت و دیداریان ساز كرد و پەیامی مام جەلالی گەیاندە دەستی ئەو كە ڕێگەی كوردستان كراوەیە بۆ گەڕانەوەی ئایەتوڵڵا بۆ ئێران".
هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد دكتۆر فوئاد پاش سەركەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی كورد لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران هەوڵی زۆری دا، چونكە پاش نسكۆكەی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەرگی مستەفا بارزانی، ئەندامانی ئەو حزبە لە كەرەج پەناهەندە بوون، یەكەمین لایەنگری شۆڕش و كۆماری ئیسلامیی ئێران بوون و لە دیدارەكانیاندا موردێتی و موخڵیسی خۆیان بۆ ئەوان دووپات دەكردەوە، تا بتوانن سەرنجی سەرانی كۆماری ئیسلامیی بۆ لای خۆیان ڕابكێشن بەمەبەستی جووڵاندنیان دژی باڵەسیاسییەكانی تری كورد. لەو بارودۆخە ئاڵۆزەدا قیادەی موەقتە بۆ دووبارە گیانكردنەوە بە بەری كەلاكی حزبەكەی بارزانییدا هەر كارێكیان لەدەست بهاتبا دەیان كرد.
مام جەلال كەسایەتییەكی هۆشیار و ئارامی دەستنیشان كرد كە پەیوەندییەكی لۆژیكیانەی دامەزراند، یەكەمین نوێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئێران دكتۆر فوئاد مەعسووم بوو.
ئەو پەیوەندییەكی دێرینی بە مام جەلالەوە هەیە، هەرچەندە رۆژگارێك چەپ بوو و پەیوەندی بە كۆمۆنیستەكانی عێراقوە هەبوو، بەڵام كاتێك بینی كە نەیاری نەتەوەی كوردن ئیتر وازی لێهێنان.
ئەو بە یەكێك لە دامەزرێنەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەژمێردرێت، هەروەها بە فاكتەرێكی ئیجابی بۆ پەیوەندییەكانی ئێران و كورد دێتە ئەژمار.
سیاسەتی مام جەلال و زۆرینەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بریتی بوو لە ئاشنایەتیی و دۆستایەتیی لەگەڵ ئێراندا، دكتۆر فوئادیش هەمیشە پێەڕەوكارێكی فیكری مام جەلال بوو، ئەگەر چی لە ناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كەسانی توندڕەو و پەڕگیر هەن كە دژی ئێران دەجووڵێنەوە، بەڵام بە حیكمەت و سیاسەتی ئەو سەركەوت، ئەوكاتەی شەڕی داسەپاوی عێراق بەسەر ئێراندا دەستی پێكرد دۆستایەتی و پەیوەندی توند و تۆڵی یەكێتی و تاڵەبانی بۆ ئێران سەری هەڵدا كە بە هاوشانی ئێران شەڕیان دژ بە سەددام دەستپێكرد.
دكتۆر فوئاد لە دامەزراندنی بەرەی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقییدا ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو، ساڵی 1980 بەرەی (جوقد) (جبهە الوگنی التقدیمیە الدیموقراگیە)یان دەمەزراند، كە بۆ پاراستن و یەكڕیزیی كورد و شیعە پێكهات. لەگەڵ دروستبوونی كابینەی یەكەمی حكومەتی هەرێم بە هەوڵی ئەمریكا و ئێران ئەو بووە سەرۆكی یەكەم كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان. ئەگەرچی لە شەڕی ناوخۆ و لە 31ی ئابی 1996 لەلایەن هێزەكانی بارزانییەوە لە شاری هەولێر بە دیل گیرا و سەرەتا حوكمی كوشتنی بەسەردا درا، بەڵام دواتر بە كۆششی مام جەلال و هەوڵی ئێران بارزانی دكتۆر فوئادی لە زیندان ئازاد كرد.
ساڵی 2003 لە لەندەن بەشداربوو لە پێكهێنانی ئۆپۆزیسیۆنی عێراق و پاش 2003یش وەك دیبلۆماتێك مایەوە و كاری بەردەوامی كرد بۆ نیزكبوونەوەی كورد و عەرەب لە عێراقدا.
لڤين پرس
No comments:
Post a Comment