Pages

Ads 468x60px

20 Jul 2014

فارس پێی وانیە کورد میلەت بێت.


ئه‌و که‌سانی که‌ ئیعراف به‌ گه‌له‌کم ناکن منیش ئیعرافیان پی ناکم 
فارس پێی وانیە کورد میلەت بێت.

دوای ئەو ڕوداوانەی لە ماوەی ڕابردوو لە عێراق ڕویاندا ،چانسێکی باش بۆ کورد لە باشوری کوردستان هاتوەتە پێش بۆ دروست بونی دەوڵەتێکی سەربەخۆ ، ئەو بارودۆخە نوێیە بوە هۆی ئەوەی ولاتانی دونیا تێڕوانینی جیاوازیان هەبێت لەسەر جیابونەوەی باشوری کوردستان لە عێراق ، ئێران هیچ سڵی نەکردەوە لەوەی بەخێرای دژایەتی خۆی ڕاگەیاند و کارێکی چاوەڕوان کراویش بوو بەڵام ئەوەی مایەی سەرسوڕمانە ئەو کاردانەوە ترسناکەی کۆمەڵگای ئێرانیە بەتایبەت نەتەوەی (فارس) بەرامبەر باشوری کوردستان ئەوان هیچ دەرفەتێکیان لەدەست نەدا بۆ هێرش کردنە سەر میلەتی کورد و سەرکردەکانی تا کار گەشتە ئەوەی لە ولاتی سوید خۆپیشاندان ڕێک بخەن دژی سەربەخۆی کوردستان ، لە زۆربەی ئەو ماڵپەڕە فارسیانەی هەواڵێک لەسەر سەربەخۆی کوردستان بڵاو دەبێتەوە بە هەزاران کۆمێنتی ناشیرین و وشەی سوک کە تەنها لە لە نەوەکانی کۆرش دەوەشێتەوە بە کورد و زمان و کلتوری کوردی و سەرکردەکانی دەوترێت ، لەهەمووی کارەسات بارتر بێ ئاگای و لاوازی ئاستی زانیاریانە لەسەر نەتەوەی کورد ، بەجۆرێک ئەوانە کوردیان پێ میلەت نیە بەڵکوو وەک قەومێکی ئێرانی لێی دەڕوانن و پێیان وایە دەبێت لە خزمەت نەتەوەی فارسدا بێت ، ئەمە لە کاتێکدایە ئەگەر ڕێژەی کورد لە چوارپارچەی کوردستان وەرگرین کە نزیکەی ٤٠ ملیۆن هاونیشتیمانی پێک دێنێت. بەڵام ئێران ٧٥ ملیۆن هاوڵاتی هەیە کە ئەگەر کورد و تورک و عەرەب و بلوج ... لێ دەرکەین ژمارەی (فارس) زۆر لە کورد کەمترە .
ئێمەی کورد خاوەن (خاک،مێژوو ،کلتور ،زمان )ی خۆمانین و قسەکردن لەسەر رەگەزی ئاری و نزیکایەتی لەگەڵ فارس جگە لە خەیاڵێکی ژەنگاوی ناوەندگەرای شتێکی دی نیەو هیچ بنەمایەکی مێژووی نیە و هەر کوردێکیش شانازی بە ئێرانی بون یان عێراق یان تورکیا یان سوریاوە بکات ، جگە لە کۆیلەیەکی بێ باڵ و زەلیل هیچ پێناسەیەکی تر هەڵناگرێت.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates