بە یەکجاری سەربەخۆیی کوردستان رابگەینن رەیفراندوم ٢ پرسیارە مانەوە لە ناو زیندانی داگێرکەراندا یان جێابوونەوە درۆست کردنی دەولەتی کوردی
نا بۆ ڕیفراندۆم
پارتی ناسێۆنالیستی کوردئاخۆ کورد گێلە یا داگیر کەرانی کوردستان ئەوەندە چاکەیان زۆرە کە کورد کەوتوەتە بارودوخێکەوە نازانێ دەنگ بەسەربەخۆی بدا یا لە ئامێزی داگیر کەراندا بمێنێتەوە. ئەوانەی داوای ڕیفراندۆم دەکەن یا سیاسی گێل و هیچ نەزانن یا تابوری پێنجەم و بەکریگیراو و جاشن.
ڕێفراوندۆم لە کوردستاندا بۆ سەربەخۆی یا مانەوە لە گەل داگیر کەراندا وەک ئەوە وایە لە زیندانێکدا ڕیفراندۆم بکەی بۆ زیندانیەکان تا بزانی ئاخۆ خوازیارن لە زینداندا بمێننەوە یا ئازاد بن. یا بڵێی هەڵبژێرن لە نێوان کیمیاباران و سەربەخۆییدا سەر پشک بن لە نێوان ئەنفال و ئازادیدا.
چ ئابڕوچونێکە گەلێک بخەیتە ڕیفراندۆمەوە تا لە نێوان سەربەخۆیی و مانەوە لە گەڵ داگیرکەراندا یەکێکیان هەڵبژێرێ، لە نێوان ئازادی و کۆیلە بوندا سەر پشکی کەی ئایا ئەمە سوکایەتی کردن نیە بەو گەلە.
لە کوێی دنیادا شۆڕشگیران لەسەر وڵاتی خۆیان جونەتە ڕیفراندۆمەوە لە گەڵ داگیرکەراندا. کوا لە کوێ لە میسردا، لە ڤێتنامدا یا لە هندستان و وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا.
پارتی ناسێۆنالیستی کورد
٢/٧/٢٠١٤
No comments:
Post a Comment