smko
ڕەفتارو عەقڵی عەرەب ئەو گۆرانییەمان بیرئەخاتەوە کە ئەڵێت: من بومەتە بێگانە و بێگانەش خاوەن ماڵە.
هاتنی عەرەب بۆ کوردستان لە سەردەمی فتوحاتی ئیسلامیەوە تا سەردەمی سەدام هەر بۆ یەك ئامانج بووە ئەویش تاڵانکردنی بووە، پاشان چەن جارێکیش بە ئەنفال کردنی ئینسانی کورد کۆتایی هاتووە .
کە سەیری مێژووی کورد ئەکەیت لە دوو سەد ساڵی ڕابردودا تەنها عەرەبێك بەدی ناکەیت کە لەسەر ئەم خاکە ژیابێت،ئەوکات کوردستان هەرچەن وڵاتێكی سەربەخۆش نەبووە بەلام نە خاکی وە نە خەڵکەکەشی بە عارەب نەکرابون .ئەوەی لەسەر خاکی کوردستان ژیاوە خەڵکە ڕەسەنەکەی خۆی بووە کە ئەویش کورد بە هەموو ئاین و مەزهەبەکانیەوە پاشان مەسیحی و کەمێکیش تورکمان بووە.
ئەمڕۆ عارەب نەك هەر ئامادە نییە بستێك لە خاکی کورد بۆ کورد بگەڕێنێتەوە بەڵکو بە هەموو شێوەیەکیش بە سونە و شیعەیانەوە دژی ئەوەن کە کوردە ڕەسەنەکان بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان یان ولاتی خۆیان .عەرەب ئەیەوێت وامان لێبکات تەنانەت بۆ هەناسە هەڵمژینیش پرس بەوان بکەین .سروشتی عەرەب وایە ئەگەر تەنها بۆ یەك ڕۆژیش لەگەڵت ژیا ئەوە ئەو خۆی ئەکات بە خاوەن و تۆش بێگانە ،عارەب بەم شیوەیە بووە بۆیە توانیویانە نیوەی دنیا داگیربکەن .
کوردی جولەکە بە درێژایی هەزاران ساڵ لەسەر خاکی خۆی ژیاوە وڵات وڵاتی خۆی بووە نە بە خۆشی خۆی خاکی خۆی بەجێ هێشت نە پرسیشی پێکرا،عەرەب بە جۆرێك دژی گەڕانەوەی کوردە جولەکەکانن وەک ئەوە وایە کوردستان موڵکی ئەوان بێت و کوردیش بۆ هەوا گۆڕین ڕێی لەم ناوچەیە کەوتبێت ..بۆ ئەبێت ئەگەر کوردێکی جولەکەی هەولێری بگەڕێتەوە هەولێر ئەوا هەرچی عارەبە جا لە سعودیە بێت یان بەغدا یان سودان یان کوێ و کوێ هاواریان لێ هەڵ ئەسێت .بەراستی سەیرە ئەگەر تا ئێستاش عارەب خەونی داگیرکردنەوەی یەك جارەکی کوردستانیان نییە بۆ ئەبێت گەرانەوەی کوردێکی جولەکەی هەولێری کێچ بکاتە کەوڵیانەوە؟بۆ هەرکاتێك باسی کوردێکی جولەکە ئەکرێت کە ئەگەڕێتەوە وڵاتی خۆی ئەوا هەر لە جەزائیرەوە تا سودان دواتر تا عێراق بە خیانەتی لەقەلەم ئەدەن ؟ بۆ ئەوان ناڵێن هەولێر وڵاتی خۆتانە ؟
بۆ ئەبێت عەرەب بە سونە و شیعەیانەوە دژی هاتنەوەی کوردی جولەکە بن بۆ وڵاتی خۆیان ؟
No comments:
Post a Comment