ئێرانییه‌كان به‌رده‌وام مێژوو چه‌واشه ده‌كه‌ن!
له نووسینی: ئاریتما موحه‌ممه‌دی
تێبینی؛ ئه‌م كورته ڤیدۆیه له‌و پێنج موومیایی كراوه گیراوه كه
له گۆڕێكی مێژوویی‌دا له نزیك شاری سنه دۆزراونه‌ته‌وه و یه‌كێكیان به‌ڕێز دیاكۆ
دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی ماد و یه‌كه‌مین پاشای ده‌وڵه‌تی كورد بووه.
به پێی هه‌واڵێك كه ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتیی چاپی
باشووری كوردستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كۆماری ئیسلامیی ئێران سروودی نه‌ته‌وایه‌تییه‌كه‌ی
له سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی كۆریای باشوور وه‌ر گرتووه و له ڕاستیدا سروودی ئه‌و وڵاته‌ی
چه‌واشه كردووه، ئه‌مه یه‌كه‌میجار نییه كه ئێرانییه‌كان چه‌واشه‌كاری ده‌كه‌ن
و ناسنامه‌ی وڵاتانی دیكه چه‌واشه ده‌كه‌ن، پێشتریش مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستیان
چه‌واشه كردووه و مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كوردیان كردووه‌ته مێژووی خۆیان و ناسنامه‌یه‌كی
خه‌یاڵییان له‌ژێر نێوی ئێران و ئێرانییه‌كان داتاشیوه. داتاشینی ئه‌و مێژووه‌ش
به‌پێی پلانی له پێش داڕێژراوی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌ورووپی و له ڕێگای چه‌ند كه‌س و
چه‌ند زانكۆیه‌ك كه بڕێك پاره‌ی زۆر له سامانی سرووشتی ئێرانیان ده‌ست كه‌وتبوو،
به‌ڕێوه چووه، هاوكات به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و پلانه‌ش له به‌رامبه‌ر ده‌ست
ڕاگه‌ییشتن به سامانه سرووشتییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ستی ئێران بووه و
بڕێكی زۆر له سامانه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی بنده‌ست له پێناو چه‌واشه كردنی
مێژوو به فیڕۆ دراوه.
به‌داخه‌وه به‌شێكی زۆریش له خه‌ڵك باوه‌ڕیان
به‌و چه‌واشه كارییه هێناوه و فارسه‌كان به نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن مێژوو و
كولتوور پێناسه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ناپرسن باشه ئه‌و مێژوو و كولتووره بۆ هیچی
دیار نییه، بۆ تاكوو ئیستاش سكه‌یه‌كی سه‌رده‌می هاخامه‌نشییه‌كان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه!
بۆ تاكوو ئیستاش له شیراز نه‌بێ، ئیتر له هیچكام له وڵاتانی ناوچه‌كه ئاماژه‌یه‌ك
به بوونی هاخامه‌نشییه‌كان و كورووش نییه! باشه ئیمپراتوورییه‌ك وه‌ك ده‌ڵێن و
خه‌ونیان پێوه بینیوه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده گه‌وره و مه‌زن بووبێت بۆ له هیچ كوێ
به‌ده‌ر له شیراز ئاسه‌واری دیار نییه. له‌به‌ر چی تێكڕای ئاسه‌واره مێژووییه‌كانی
ئێران پتر ڕه‌نگ و بۆی یوونانی به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن تاكوو ڕه‌نگ و بۆی «ئێرانی
» یانخود پارسی! هه‌رچه‌ند بۆ مێژووناسان ڕوونه كه ئه‌و
مێژووه خاوه‌نی كێیه به‌ڵام پێویسته گه‌لیش ئاگادار بێت. به پێی زانستی
مێژوویی و ئه‌و ئه‌ندازیارانه كه چوونه‌ته سه‌ر پاسارگاد و ته‌ختی جه‌مشید و
لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه و له ڕازه حه‌شار دراوه‌كانی ئه‌و ئاسه‌واره كۆڵینه‌ته‌وه،
بۆیان ده‌ركه‌وتووه و ڕوون بووه‌ته‌وه كه هه‌ردوو به‌شی ته‌ختی جه‌مشید و
پاسارگاد ئاسه‌واری مێژوویی نین و نوێن و له ماوه‌ی ١٥٠ ساڵی ڕابردوودا درووست
كراون و ته‌نانه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر به‌رده‌كانیش كردووه كه هه‌ر كام له
شوێنك هێنراون و په‌یوه‌ست به ته‌ختی جه‌مشید و پاسارگاد نین و په‌یوه‌ندییان به
یه‌كێ له سه‌رده‌م و قۆناغی مێژووه‌وه نییه.
له پاش دزرانی چه‌ندین به‌ردی مێژوویی و ئاسه‌واری
كۆن له كرماشان و كوردستان پاش نزیك به ٧٠ ساڵ ده‌ركه‌وت كه ئه‌و به‌ردانه له
درووست كردنی ته‌ختی جه‌مشید و پاسارگاددا به‌كار هێنراون، له كرماشان و به‌شێك
له ناوچه كوردستانییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دزراون و بردراون بۆ شیراز. ئه‌و
هه‌وڵه‌ش له‌سه‌رده‌می بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌ویدا و له سه‌رده‌می ڕژیمی پاشایه‌تیی
ڕۆخاو به ئه‌نجام گه‌ییشتووه. به دزینی ئاسه‌واری كۆن و مێژوویی كوردستان
مێژووێكی نوێ و خه‌یاڵیی و چه‌واشه‌كارانه‌یان بۆ فارس درووست كردووه. ویستوویانه
كه به‌و چه‌شنه فارس به نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن كولتوور و ناسنامه پێناسه بكه‌ن
كه پشتئه‌ستووره به ڕووداوه‌كانی مێژوو و تۆماركردنی مێژووی زاگرۆس و ڕۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاستی بچووك، ئه‌وه‌ش به واتای ئه‌وه دێت كه ئه‌و نه‌ته‌وه شایانی ئه‌وه‌یه
كه ببێته ملهووڕ و ده‌سه‌ڵاتداری به‌شێك له نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه و هاوكات
مێژووی ناوچه‌كه‌ش داگیر بكات. ئه‌وه ڕاستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه له ماوه‌ی
چوار یانخود پێنج سه‌ده‌ی ڕابردوودا چ له ئه‌ورووپا و چ له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست
نه‌ته‌وه‌كان و حوكوومه‌ته‌كان به‌دوای ئه‌وه‌دا بوونه كه بنه‌چه و مێژووێك بۆ
خۆیان ساز بكه‌ن و له‌و ڕێگایه‌وه خۆیان به مێژوو و ڕووداوه‌كانی ببه‌ستنه‌وه.
ئه‌م چه‌واشه‌كاری كردنه‌ی مێژووی كورد و داتاشینی شتێك به نێوه‌ی ئاریایی و ئێرانی
ده‌چێته هه‌مان چوارچێوه‌ی خۆ زه‌ق كردنه‌وه‌ی مێژوو و ڕووداوه‌كانی مێژوو.
بۆیه نووسینی ئه‌و چه‌شنه له مێژوو و دانانی
تیئۆری له‌و چه‌شنه به‌رهه‌می زانستی مێژوو و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كانی
مێژوو نه‌بووه و نییه و هه‌ڵقووڵاوی بیروهزری تاكی كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆیه كه
مێشكی به دوای چه‌واشه‌كارییه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها سیاسه‌ت و ئیستراتیژی سیاسیی
وڵاتان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه نوێیانه داناوه و له زۆر قۆناغی
مێژوویی‌دا له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیی و ئابووری چه‌واشه‌كاری هێناوه‌ته
كایه‌وه. به‌ڵام له‌و دۆخه‌دا كه له وڵاتی ئێمه ئه‌و مێژووه چه‌واشه‌كراوه
خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و به‌تاییبه‌ت ئه‌و جوگرافییایه كه هه‌نووكه نێوی
ئێرانی له‌سه‌ر دانراوه، كۆمه‌ڵگایه‌كی ڕووناكبیر و هۆشیار نه‌بوونه و چه‌واشه‌كردنی
مێژوو ئاسان بووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆكه كۆمه‌ڵگا هۆشیاره و ده‌رفه‌تی ئه‌وه هه‌یه
كه له چه‌واشه‌كردنی مێژوو ئاگادار بكرێنه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه تێكڕای ئه‌و به‌ڵگانه‌ی
كه له به‌رده‌ست دان چه‌واشه‌كردنی مێژووی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له ئێران
ده‌سه‌لمێنێت و پێچه‌وانه هیچ به‌ڵگه له‌به‌ر ده‌ستدا نییه كه تیئۆری ئاریایی
و ئێرانی بسه‌لمێنێت و هه‌مووی له چوارچێوه‌ی ده‌ربڕینی بۆچوون جێی ده‌بێته‌وه.
له پاش چه‌ندین ده‌یه له دزرانی كۆمه‌ڵێك به‌ردی
مێژوویی كوردستان به‌ڕێكه‌وت به‌شێك له ئاسه‌وارناسانی كورد له كاتی سه‌ردان
كردنی پاسارگاد و ته‌ختی جه‌مشید گومان له‌و ئاسه‌وارانه ده‌كه‌ن و دواتر و به
پێی ئه‌و ئاماژانه كه پێیان بووه بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌مان به‌ردی
كوردستانن كه ده‌یان ساڵ پێش له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دزراون و له
فارسستان به‌كار هێنراون و ئه‌و مێژووه چه‌واشه‌كارانه‌یان لێ ساز كردووه. دیاره
نه‌ك هه‌ر له كوردستان به‌ڵكوو له زۆر شوێنی دیكه‌ی ئێران كه له خاكی نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌كان پێك دێت هه‌مان چه‌واشه‌كاری كراوه و ئاسه‌واریان دزیوه و له
كۆشكه‌كانی ده‌ستكرد و ڕۆخاوی پاسارگاد و ته‌ختی جه‌مشیددا به‌كاریان هێناوه. ئه‌وه‌ش
هه‌ر هه‌مووی ڕژیمی پاشایه‌تی و بنه‌ماڵه‌ی
په‌هله‌وی ئه‌نجامیان داوه و بنه‌مایه‌كی مێژوویی له توێی چه‌واشه‌كارییدا بۆ
فارسه‌كان ڕێك خستووه. به‌ڵام به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه له ماوه‌ی دووسه‌د
ساڵی ڕابردوودا فارسه‌كان له ناوچه‌كه هه‌یانبووه و هه‌میشه زلهێزه‌كانی جیهان
پشتیوانی‌یان لێكردوون، ده‌بووایه كه ئه‌و مێژووه چه‌واشه‌كراوه باشتر و
ڕێكوپێكتر ساز كرابایه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه كه په‌له‌یان كردووه، درزی چه‌واشه‌كارییه‌كه‌یان
زووتر له كاتی خۆی ده‌ركه‌وتووه و ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات
نه‌مێنێت، بێگوومان هه‌موو ڕاستییه‌كانیش به به‌ربڵاویی بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوون ده‌بێته‌وه
و جێبه‌جێ كه‌رانی ئه‌و كاره‌ش ڕووڕه‌شی مێژوو ده‌بن.
هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی ڕابردووش‌دا ده‌یان
تۆژینه‌وه له به‌شێكی زۆر له‌و ئاسه‌وارانه كراوه كه له‌و ماوه‌یه‌دا له
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دۆزراونه‌ته‌وه و به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ڕوون بووه‌ته‌وه،
مێژووی ناوچه‌كه پێویستی به‌وه هه‌یه كه سه‌رله‌نوێ بنووسرێته‌وه، چوونكه ئه‌وه‌ی
كه ئه‌مڕۆ له قوتابخانه‌كاندا له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له وڵاتی به‌نێو
ئێران‌دا ده‌خوێنرێت و باوه و خه‌ڵك له‌باره‌یه‌وه ده‌دوێن پێچه‌وانه‌ی ڕاستییه‌كانی
مێژووه و به زانستی مێژوویی نه‌سه‌لمێنراوه، به‌ڵكوو ئه‌وه كاریگه‌ری سیاسیی و هێزه‌كانی فارس و به‌رژه‌وه‌ندی به‌شێك
له زلهێزه‌كانی جیهان بووه كه ئاره‌سته‌ی مێژووی به‌و چه‌شنه گۆڕیوه و مافی
به‌شێك له نه‌ته‌وه‌كانی كاریگه‌ر له لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو ژێرپێ ناوه.
مێژووناسێكی نوێی بریتانی كه ده ساڵ پێش شۆڕشی گه‌لانی ئێران له‌و وڵاته‌دا خه‌ریكی
تۆژینه‌وه بووه له وڵامی پرسیارێكدا كه ئاره‌سته‌ی ده‌كرێت كه گوایه ئه‌وه‌ی
كه له‌و ماوه‌یه‌دا بۆت ڕوون بووه‌ته‌وه چی بووه و به‌چی گه‌ییشتووییت! ده‌ڵێت
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌و ماوه‌یه‌دا له خاكی به‌شێك له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا
دۆزراوه‌ته‌وه و ئیزنی بڵاو كردنه‌وه‌ی پێ بدرێت، ئه‌وه‌ی كه تاكوو هه‌نووكه
جێگای شانازی بووه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تیی له‌م مێژووه چه‌واشه‌كراوه‌دا
پێك ده‌هێنێت، مه‌به‌ستی له مێژووی چه‌واشه‌كراو هه‌مان مێژووی درووستكراوی ئێران
و فارس و تیئۆری ئاریایی بووه.
هه‌روه‌ها كۆماری ئیسلامیی ئێران له ماوه‌ی ته‌مه‌نی
٣٥ ساڵه‌ی خۆیدا كۆمه‌ڵێك چه‌واشه‌كاری كردووه و هه‌وڵی دزینی مێژووی كورد و ئاسه‌واره‌كانی
مێژوویی له كوردستان داوه، هه‌نووكه زۆربه‌ی ناوچه مێژووییه‌كان و ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی
كه ئاسه‌واری مێژووییان تێدایه، له‌لایه‌ن بانده‌كانی سپای پاسداران و ده‌سه‌ڵات
به‌ده‌ستانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه هه‌ڵكێنراون و بشكێنراون و به‌شێكی
زۆر له ئاسه‌واره‌كانی كوردستانیان دزیوه. ئه‌وه‌ش خه‌سارێكی مه‌زنی له مێژووی
كوردستان داوه و كه‌لێنێكی قووڵه كه مێژووی كورد و ئاسه‌واره‌كانی كوردستان به‌خۆیه‌وه
ده‌یبینێت. به‌داخه‌وه له‌و هه‌وڵه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران و دژبه‌رانی
كوردستاندا كۆمه‌ڵێك نیشتمان فرۆش و خۆفرۆشی كوردیش به‌شدار بوونه و ڕێنوێنی
داگیركه‌رانیان كردووه. ئه‌م هه‌وڵه‌ی داگیركه‌ران ته‌نیا به ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستان سنووردار نه‌كراوه، به‌داخه‌وه به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له باكوور
و ڕۆژئاوا و كاتی خۆی باشووری كوردستانیشی گرتبووه‌وه و داگیركه‌ران ئه‌و په‌ڕی
هه‌وڵی خۆیانیاندا بۆ ئه‌وه‌كه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد بشێوێنن، به‌خۆشیه‌وه
نه‌یانتوانی كورد له ناسنامه‌كه‌ی بێوه‌ری بكه‌ن و دابڕێنن، به‌ڵام به‌داخه‌وه
كه‌لێنێكی قووڵیان خسته‌نێو مێژووی كورد و به‌شێكی زۆر له ئاسه‌واره‌كانی
كوردستانیان شێواند و له‌نێو برد. هه‌روه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێداوه له
ماوه‌ی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه له ئاسه‌واره‌كانی
كوردستان كراون، تاكوو هه‌نووكه ئه‌نجامیان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه و هه‌ر به
نهێنی ماوه‌ته‌وه، هۆكه‌شی ئه‌وه‌یه كه هه‌موو به‌ڵگه‌كان پێچه‌وانه‌ی تیئۆری
ئاریایی و ئێرانین، ئه‌وه‌ش له باییخی مێژوویی ئه‌و چه‌واشه‌كارییه كه‌م ده‌كاته‌وه،
هاوكات مه‌زنایه‌تی كورووش و پارس ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. بێگوومان ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی
مێژوویی بدۆزرێته‌وه و ئاماژه به‌و چه‌واشه‌كارییه‌ی پان ئێرانیست و فارسه‌كان
بكات، ئه‌وه بێ یه‌ك و دوو بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه و جێژنی بۆ ده‌گرن و ئیتر پێویست
ناكات وه‌ك ڕابردوو له ڕێگای به‌فیڕۆدانی سامانی گه‌ل چه‌واشه‌كاری بكه‌ن و ڕای
گشتیی به لاڕێدا ببه‌ن، به‌ڵام مێژوو ئه‌وه نییه كه ده‌نووسرێت، له ڕاستیدا
مێژوو ئه‌وه‌یه كه ڕوو ده‌دات و ڕووی داوه، بۆیه ئه‌وه‌ش ئه‌سته‌مه كه چه‌واشه‌كاری
تێدا بكرێت و هه‌ر هه‌وڵێكیش له‌و پێوه‌ندییه‌دا بدرێت له ئاكامدا سه‌ركه‌وتوو
نابێت و بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوون ده‌بێته‌وه.
پێنج ساڵ پێش له جاده‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه له
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پێنج په‌یكه‌ری موومیایی كراوییان دۆزییه‌وه و پاش ئه‌وه‌كه
لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی ڕژیم
ناوچه‌كه داگیر ده‌كه‌ن و ئیزن به خه‌ڵك ناده‌ن كه له نزیكه‌وه په‌یكه‌ره
موومیایی كراوه‌كان ببینن، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌كه هێزه‌كان بگه‌ن كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك
وێنه و ڤیدۆیان له ته‌رمه‌كان گرتووه و بڵاویان كردووه‌ته‌وه. به‌پێی
زانیارییه‌كان په‌یكه‌ره موومیایی كراوه‌كان په‌یوه‌ندییان به سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی
ماده‌وه هه‌بووه و وه‌ك ده‌گووترا كه یه‌كێ له‌و پێنج په‌یكه‌ره به زێڕ و
زیوو داپۆشرابووه و چه‌ندین به‌ڵگه‌ی گرینگی له‌گه‌ڵدا بووه، هاوكات به خه‌تی
بزماری چه‌ندین نووسراوه له‌سه‌ر زێڕ و زیوه‌كان هه‌ڵكنرابووه و یه‌كێ له په‌یكه‌ره‌كان
هی دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی ماد به‌ڕێز دیاكۆ بووه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و پێنج
ته‌رمه موومیایی كراوه‌دا چه‌ندین كه‌رسته‌ی زێڕین و مێژوویی دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌ڵام له‌پاش ئه‌وه‌كه هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری
ئیسلامیی ئێران ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت، ئیتر له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه شاردرانه‌وه و
ئاسه‌وار و كه‌ره‌سته و ته‌رمه موومیایی كراوه‌كان بێ باییخ دانران و باسیان له‌سه‌ر
نه‌كرا و كه‌سیش به‌دواوه‌چوونی بۆ نه‌كرد و ئه‌وانه‌ش كه ویستیان زانیاری له‌سه‌ر
كۆكه‌نه‌وه له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ڕێگرییان لێكرا. من پێم
وایه فاشیستانی فارس و چه‌واشه‌كه‌رانی مێژوو جارێكی دیكه مێژووی نه‌ته‌وایه‌تی
كورد و كوردستان چه‌واشه ده‌كه‌ن و ئه‌و ئاسه‌واره مێژوویی و په‌یكه‌ره
موومیایی كراوانه كه له كوردستان دۆزراونه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندیان به ده‌وڵه‌تی
كۆنی كورده‌وه هه‌بووه له یه‌كێ له ناوچه فاسنشینه‌كانی ئێران ده‌نێژن و پاش
چه‌ندین ساڵی دیكه هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه گوایه ئه‌وه ته‌رمی
كوروش دۆزراوه‌ته‌وه، یانخود به چه‌شنێ له چه‌شنه‌كان به مێژووی فارسه‌وه په‌یوه‌ستی
ده‌ده‌ن و به‌و چه‌شنه جارێكی دیكه مێژوومان ده‌دزرێته‌وه و دواتر هه‌رخودی
خۆمان له‌و مێژووه چه‌واشه‌كراوه پارێزگاری ده‌كه‌ین و به مڵكی «ئێرانی مه‌زن» پێناسه‌ی ده‌كه‌ین!
بۆیه ده‌ڵێم كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
پێویستی به شۆڕشێكی كولتووریی و مێژوویی و سیاسیی و كۆمه‌لایه‌تیی هه‌یه كه
تێكڕای بۆچوونه‌كانی ئێرانی له‌نێو ببات و مێژووی ناوچه‌كه وه‌ك خۆی بنووسێته‌وه
و ئه‌و مێژووه كه دزراوه و چه‌واشه كراوه بۆ خاوه‌نی بنه‌ڕه‌تی خۆی كه نه‌ته‌وه‌ی
كورده بگه‌ڕێنرێته‌وه و هاوكات گوێ له بۆچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژووناسانی كورد
بگرین و باییخ به بۆچوونی مێژووناسی ده‌ره‌كیی نه‌ده‌ین. تێبینی؛ ئه‌م كورته
ڤیدۆیه له‌و پێنج موومیایی كراوه گیراوه كه له گۆڕێكی مێژوویی‌دا له نزیك
شاری سنه دۆزراونه‌ته‌وه و یه‌كێكیان به‌ڕێز دیاكۆ دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی ماد
و یه‌كه‌مین پاشای ده‌وڵه‌تی كورد بووه.
لینكی ڤیدۆكه؛
https://www.facebook.com/photo.php?v=1467950620119437&set=vb.100007135387693&type=2&theater
No comments:
Post a Comment