Pages

Ads 468x60px

9 Jul 2014

جیاوازیەکانی > ئێستاو > ڕابوردو


جیاوازیەکانی > ئێستاو > ڕابوردو 

وڵاتانی دراوسێی کورد بە(عەرەب، تورک، فارسەوە) هەموویان لەگەڵ یەکتردا ناکۆکن،بەڵام هەمووشییان بۆ دژایەتیکردنی گەلی کورد و ئەزموونی ئێستای هەرێمی کوردستان دەستیان لە دەستی یەکتردایە.

کوردستان کە وەک بەشێک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست،کە گەمارۆ دراوە لەلایەن ئایدیۆلۆژیای ئیسلامیی وڵاتانی دراوسێ،بەتایبەت لە عێراقدا کە بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەرێ و ئێمەش لەو ناوچەیە هەڵکەوتووین کاری کردوە لەسەر پرسێکی گرنگ و مێژوویی لە پێناو دروستبوونی پەیوەندییەکی دۆستانە لە هەموو بوارەکانەوە لە گەل ئیسرائیل و گەلی جوو بە گشتی،بەتایبەت کوردە جووەکان کە ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتی ئیسرائیل دەژێن و سەردەمانێک لەو نیشتیمانەدا ژیاوەن و تێکەلبوونێکی باشێان هەبوو لەگەل کۆمەڵگای کورد بە گشتی بەدەر لە مەسەلەی فاکتەری ئاینی لە ناوچەکەدا، ئەوەش خۆی ئەو راستیەمان بۆ رووندەکاتەوە کە کوردستان هەمیشە لانکەی پێکەوە ژیانی کەمینە ئاینیەکان بووە و دەبی ئەو موزائیکە شکاوی کە ئێستا پارچەیەکی کەمە،سەر لەنۆی دروستبکرێتەوە بۆ قەبووڵکردنی پێکەوەژیان و تۆلیرانسی کەمینە ئاینیەکان بە گشتی.
بەلام ئێستە ئەو رەوەشە گۆرانێکی زۆری بەسەرداهاتووە و دۆخی ئیسرائیل-کورد لە هەرێم باشترە و ئەوەش هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ تێگەیشتنی خەڵکی کوردستان لە پرسەکە کە چەندین ساڵە ئیسرائیل و گەلی جوو بە تێروانین و ئایدۆلۆژیا و لۆژیکی دەوڵەتانی عەرەبی ئیسلامی وەک لە پێناسەی خۆیاندا دەوڵەتی ئیسرائیلیان بە داگیرکەر ناساندوە.
ئیسرائیل وەک خۆی کە گەلی جوولەکەش وەک هەموو نەتەوەکانی تر مافی ژیانی هەیە و مافی خۆیەتی لەبەرامبەر هەموو هێرش و هەرەشەیەک لە لایەن رێکخراوە تیرۆریستیەکانی وەک حەماس و حیزبوولڵا،کە بەردەوام لە لایەن ئێرانەوە پرچەک دەکرین،بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل مافی خۆ پاراستنی هەیە. وە بەتایبەتی دوای ئەوەی سەرکردەکانی ئیسرائیل بە فەرمی پشگیری خۆیان بۆ دروستبونی دەولەتی کوردی ڕاگەیاند، ئێستا ئێران و دەوڵەتانی عەرەب بەگشتی هەموو هەوڵ و توانای خۆیان بەکار ئەهێنن بۆ کۆسپ دروستکردن لەبەردەم دەولەتی کوردی ، کە هەریەکەو بەشێوەیەک گوزارشتی بۆ دەکەن ،
عەرەب :: دەوڵەتی کوردی خەنجەرێکە بۆ سەردڵی جیهانی عەرەبی .
ئێران:: سه‌ربه‌خۆیی‌ كوردستان، پلانی‌ ئیسرائیله‌ و ئێران هه‌رگیز رێگه‌ نادات ئه‌و خه‌ونه‌ی‌ ئیسرائیل بێته‌دی‌.

هەروەک ئاشکرایە لەو قۆناغەدا لە کوردستان مەسەلەی پەیوەندی کورد و ئیسرائیل رەزامەندیی زیاتری لەسەرە و پەسندکردنی پێوەندیی دوو نەتەوەی کورد و جوو ئێستە لە کوردستان زیاترە.بۆیە ئێمەش هەوڵمدانداوە بە گشتی دووبارە بێینەوە مەیدانەکە بۆ زیاتر خزمەتکردن لە بواری گەشەپێدانی ئەو پەیوەندییەدا بەردەوام بین.

کورد & ئیسرائیل فۆلکلۆر

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates