ڕۆژئاوا لەژێر تەپوتۆزی قەیرانەوە دەناڵێنێت!
لەنوسینی؛ ئاریتما مو‌حەممەدی
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه و به‌تاییبه‌ت له پاش ده‌سپێكی
به‌هاری عه‌ره‌بی كه له به‌شێك له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ده‌ستی پێكرد و له
ئاكامدا تووشی تێك‌شكان و لاره‌ڕێ بوو و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ڕۆژئاوای كوردستان كه
بنده‌ستی به‌شێك له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به ڕێژنه‌ی ئه‌و به‌هاره ئه‌وێشی گرته‌وه
و ده‌رفه‌تێكی نوێ و زێڕین بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستان پێك هات، ئه‌و
دۆخه به چه‌شنێك بوو كه نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستان و ته‌نانه‌ت گه‌لی
كورد له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش خه‌ونیان به‌وه نه‌ده‌دیت كه له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا
ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ كورد له ڕۆژئاوای كوردستان پێك بێت.
به‌خۆشیه‌وه له‌و دۆخه‌دا
نه‌ته‌وه‌كه‌مان توانی كه‌ڵك له‌و هه‌لومه‌رجه نوێیه وه‌ربگرێت و خۆی ڕێكبخات و
هێزی پێشمه‌رگه و گه‌ریلا ناوچه‌كانی كوردستان بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵات و ڕکێفی
خۆیانه‌وه. تا ئه‌و كاته كه خاكی كوردستان له‌و به‌شه‌ی داگیركراوی وڵاتمان كه‌وته‌وه
ژێر ده‌ستی پارته‌كانی كوردستان، یه‌كێتی و یه‌كڕیزی له گۆڕێ‌دا بوو و نه‌ته‌وه‌كه‌مان
و كۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوای كوردستان به هانای یه‌كتره‌وه ده‌چوون و یه‌كێتی و یه‌كڕیزی
له گۆڕێ‌دا بوو.
به‌ڵام له پاش ئه‌و ده‌ستكه‌وته بێ وێنه‌یه،
پارته‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان تووشی كێشه و ده‌سه‌ڵاتخوازی بوون و هه‌ركامه‌یان
هێزی هه‌بوو، ده‌ستی كرد به پاوانكردن و زاڵكردنی هێز و ئیدۆلۆژی و بیروبۆچوونی
خۆی و ئه‌وانی دیكه‌ی وه‌لانا و هه‌وڵی به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی به چه‌شنێكی
نادیموكراتیك دا، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی سیاسیی و بوونی بیروبۆچوونی جیاوازی قووڵتر كرده‌وه
و دۆخه‌كه گه‌ییشته ئاستێك كه نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و به‌تاییبه‌ت وڵاتانی
داگیركه‌ری كوردستان هه‌ستیان به لاوازی كورد له‌و پارچه‌یه كرد و زانیان كه
پارته‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌ك ناته‌بان، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ پێك هات كه
بێنه نێو كێشه‌كانه‌وه و هه‌ر كامه‌یان به‌پێی توانا و هێز و پێگه‌ی خۆی هه‌وڵی
ئه‌وه‌یدا كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه له‌و پارتانه دابنێت كه تا ئاستێك
بۆچوونی لێیان نزیكه، یانخود ده‌توانن تا ئاستێك به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كتر بپارێزن.
ئه‌مه به سه‌ره‌تای به ناوچه‌ییبوونی كێشه‌ی سیاسیی ڕۆژئاوای كوردستان پێناسه
ده‌كرێت، له‌و كاته‌وه كۆماری ئیسلامیی ئێران و توركیه هه‌ر كامه‌یان به پێی
هێز و پێگه‌ی خۆیان له ناوچه‌كه له هه‌وڵی ئه‌وه دان كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر
ڕۆژئاوا دابنێن، به‌داخه‌وه لاوازی و نه‌بوونی یه‌كێتی نێوان لایه‌نه‌كانی
ڕۆژئاوای كوردستان، په‌رژێنی سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستانی تێك‌شكاند
و ده‌ری به‌ڕووی ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی ئێران و توركیه‌دا كرده‌وه، له‌و كاته‌وه كه
ئه‌و دوو وڵاته خۆیان قوورتاندووه‌ته نێو كاروباری سیاسیی ڕۆژئاوا، تا دێت په‌رته‌وازه‌یی
سیاسیی له‌و به‌شه‌ی كوردستان په‌ره ده‌ستێنێت و هێز و وزه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد به
فیڕۆ ده‌چێت و هه‌نووكه وای لێهاتووه كه ڕۆژئاوا بووه‌ته ناو‌کی به‌ره‌كانی شه‌ڕ
و ڕۆژانه چەندین تاكی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌بێته قوربانی سیاسه‌ته‌كانی هه‌ڵه‌ی
پارته‌كانی ئه‌و پارچه‌یه. مێژووش به‌باشی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه و سه‌لماندووه كه
كاتێ هێزه‌كانی نێوخۆی وڵاتێك ناتوانن پێكه‌وه كار بكه‌ن و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر
بكه‌ن، ڕێگه بۆ وڵاتانی دیكه و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی دیكه ده‌كرێته‌وه كه له‌و
وڵاته‌دا هەوڵی یەکلایی کردنەوەی كێشه‌كانیان دەدەن و ئاشتی و ئارامیی له‌و وڵاته
ده‌بڕێت و كۆمه‌ڵگاكه‌ی ئاساییش به‌خۆیانه‌وه نابینن. به‌داخه‌وه هه‌نووكه ڕۆژئاوای
كوردستانیش به‌و ئاقاره‌دا ده‌ڕوات و به‌و دۆخه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت. پێشتر و له
ماوه‌ی دوو، سێ ساڵی ڕابردوودا چه‌ندین بابه‌تم له‌و پێوه‌ندییه‌دا نووسیوه، به‌داخه‌وه
ئه‌وه‌ی كه لێی ده‌ترسام هه‌نووكه خه‌ریكه ڕوو ده‌دات و سێبه‌ر و تارمایی ڕەش له‌سه‌ر
ئازادی ڕۆژئاوای كوردستان داده‌نێت.
هه‌ر وه‌ك ئاماژه‌م پێدا لاوازی كورد و نه‌بوونی
ئیستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و نه‌بوونی یه‌كێتی و یه‌كڕیزی نێوان لایه‌نه‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی
كوردستان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌كه داعش كه ڕێكخراوێكی تیرۆرستییه و له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
نه‌ته‌وه‌ی كورده به‌هێز بێت و له‌سه‌ر په‌یكه‌ری ئازادی له ڕۆژئاوای كوردستان
سێبه‌ر دا‌نێت و وه‌ك هه‌ور ڕێ له ڕووناكی خۆر بگرێت. داعش له پاش داگیركردنی به‌شێك
له خاكی ئه‌و وڵاته‌ی كه ئیستا نێوی ئێراقی له‌سه‌ر دابڕاوه به چه‌ك و چۆڵی
پێشكه‌وتوو خۆی ته‌یار كردووه و هه‌نووكه هه‌نگاو به‌ره‌و شه‌ڕێكی گشتگیر له
ڕۆژئاوای كوردستان دەنێت و ئه‌و شه‌ڕه‌ش ماڵوێرانی بۆ كورد و گه‌لی ڕۆژئاوای
کوردستانی به‌دواوه ده‌بێت. له هه‌ر دوولاشه‌وه كۆماری ئیسلامیی ئێران و توركیه
له هه‌وڵی بنكۆڵ كردنی هێز و پێگه‌ی كورد له ڕۆژئاوا دان، توركیه هه‌وڵ ده‌دات
كه جارێكی دیكه به‌شێكی دیكه‌ی كوردستان وه‌ك باشووری كوردستان ڕزگاری نه‌بێت و
درووست نه‌بێت و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا نه‌بێته به‌شێك له ڕووداوەکانی نوێی
ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی ئاڵۆز و پڕ كێشه، كه له ئاكامدا خۆنه‌ویستانه دانی پێدا
بنێت، كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش تاكوو هه‌نووكه دانی به باشووری كوردستاندا نه‌ناوه
و ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییش له‌لایه‌ن باشووره‌وه به‌هه‌ر چه‌شنێك بێت ئیدانه ده‌كات
و ئیتر چۆن ئیزن ده‌دات كه ناوچه‌یه‌كی دیكه و به‌شێكی دیكه له خاكی كوردستان
و گه‌لی كوردستان ڕزگاری بێت و له ده‌ست دواكەو‌توویی سیاسیی و ئایینی و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستیی
ڕزگار ببێت و بندەستی تێپەڕێنێت، چونكه وڵات و ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مێكی له‌و چه‌شنه
دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێرانه، هه‌روه‌ها كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش له هه‌وڵی
ئه‌وه دایه كه به‌شار ئه‌سه‌د هێز و پێگه‌ی خۆی به‌ده‌ست بێنێته‌وه، چونكه به‌شار
به هاوده‌ستێكی مه‌زنی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ئاستی ناوچه‌كه پێناسه ده‌كرێت
و لاوازی ڕژیمی ئه‌سه‌د به‌واتای لاوازی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئەژمار دەکرێت.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا كۆماری ئیسلامیی ئێران
هه‌وڵ ده‌دات كه له نێوان دژبه‌ره‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د ئاژاوه بنێته‌وه، چونكه
هه‌ركام له دژبه‌ره‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د لاواز بێت له قازانجی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی
سووریه‌یه. بۆیه كۆماری ئیسلامیی له‌لایه‌ك ئیزن به‌وه نادات كه هێزه‌كانی
كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستان واتا ڕۆژئاوا یه‌ك بگرن و یه‌كێتییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی
ساز بكه‌ن، هاوكات هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌دات كه دژەکانی به‌شار ئه‌سه‌د به‌گژی یه‌كدا
بدات و یه‌كبه‌یه‌ك لاوازیان بكات و ڕێ بۆ مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و به‌هێزبوونه‌وه‌ی
ناوبراو بكاته‌وه. تاكوو هه‌نووكه ئه‌م سیاسه‌ته‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌ركه‌وتوو
بووه و داعش و به‌ره‌ی نووسره تا ئاستێك یه‌كتریان لاواز كرد و زۆریان لەیەک
كوشت، هاوكات یه‌كنه‌گرتنی هێزه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان واتای لاوازی ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نێت
و تێكشكاندنیان ئاسانه و هەروەها واتای ئەوەش دەدات کە تاکوو هەنووکە لە گرینگی و
باییخی یەکێتی و یەکڕیزی نەگەییشتوون، ئەمەش لاوازی ئیستراتیژی سیاسیی ئەوان
دەگەیەنێت. له لایه‌كی دیكه‌وه له ماوه‌ی یه‌ك دوو ساڵی ڕابردوودا و به‌تاییبه‌ت
هه‌نووكه به‌شێك له هێزه‌كانی ڕۆژئاوا كه ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ڕۆژئاوادا
گرتووه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش له شه‌ڕدان، ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش‌یش به‌هۆی
ده‌ستكه‌وتی به‌ره‌كانی شه‌ڕ له ئێراق هه‌نووكه ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له به‌هێزترین
دۆخی سیاسیی و سه‌ربازی خۆی دایه و ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر هێزه‌كانی ڕۆژئاوای
كوردستاندا سه‌ركه‌وێت، ئه‌وا كاره‌ساتی مرۆیی ڕوو ده‌دات. هەمیشە یەکێ لە
هۆیەکانی هەرە مەزنی سەرنەکەوتنی شۆڕشەکانی کوردستان و زاڵنەبوون بەسەر داگیرکەردا
ئەوە بووە کە یەکێتی و یەکڕیزییان نەپاراستووە، لەگەڵ ئەوەدا کە دەیان سەروەرییان
خوڵقاندووە کەچی لە کۆتاییدا و لە کاتێکدا کە لە ئاسۆ نزیک بوونەتەوە تێکشکاون و داگیرکەر
و نەیاری کورد سەرکەوتنیان مسۆگەر کردووە. لێرەدا هەوڵ دەدەم کە بە کورتی هۆكاره‌كانی
لاوازبوونی هێزه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و هاوكات به‌هێزبوونی داعش لە ڕۆژئاوای
کوردستان لە توێی چەند خاڵدا بخەمەڕوو؛
· نه‌بوونی یه‌كێتی نێوان هێزه‌كانی ڕۆژئاوای
كوردستان.
· پاوان كردنی ده‌سه‌ڵات و پاشه‌كشه كردنی
گه‌ل له به‌شێك له هێزه‌كانی ڕۆژئاوا.
· داسه‌پاندنی ئیدۆلۆژی سیاسیی و حیزبی به‌سه‌ر
كۆمه‌ڵگا و گه‌ل دا.
· كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری وڵاتانی دراوسێ و
به‌تاییبه‌ت ئێران و توركیه.
· نه‌بوونی ئیستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و بنه‌مایه‌كی
ئابووریی دیاریكراو.
· هاوكاری نه‌كردنی پێویست له‌لایه‌ن پارچه‌كانی
دیكه‌ی كوردستان به‌تاییبه‌ت باشوور له ڕۆژئاوا.
· نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوونی كانتۆنه‌كانی
ڕۆژئاوای كوردستان.
· بەرژەوەندیخوازی بەشێک لە پارتەکانی
پارچەکانی دیکەی کوردستان و بەتاییبەت هەژموونی پەکەکە بەسەر ڕۆژئاوا دا.
· دەستبەرنەدانی پەیەدە PYD
لە بەشێک لە بڕگەکانی دەسەڵات و بەشداری پێنەکردنی لایەنەکانی دیکە لە دەسەڵات.
· لەبەرچاو نەگرتنی
بەرژەوەندییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن پەیەدە و باییخدان بەسیاسەتەکانی
پەکەکە کە خزمەتی بنەڕەتی بەگەلی ڕۆژئاوا ناکات.
· نەبوونی پێوەندی
سیاسیی و ئابووری دەسەڵاتی سیاسیی ڕۆژئاوا لەگەڵ باشووری کوردستان و حوکوومەتی
هەرێمی کوردستان.
هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و هۆیانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه
و له توێی ئه‌و كورته وتاره‌دا ئاماژه‌م پێكرد، بۆ كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی
پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه. دیاره پارتی دیموكراتی كوردستانیش
كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شێك له پارته‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ
شوێنكه‌وتووانی سیاسیی و سه‌ربازی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌سه‌ڵات دارن و خاكی
ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن پارتی یه‌كێتی دیموكراتیكه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت و هەمیشە
ڕه‌خنه‌ی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كیی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هێزه دەکرێتەوە كه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه‌یه
و بڕ‌گه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی پاوان كردووه و بۆ خۆی دابڕیوه و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه
بۆ ڕای گشتیی و سیاسیی و به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی ڕای لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژئاوا
بڕیار له‌سه‌ر پرسه‌کانی هه‌ستیاری گۆڕه‌پانی سیاسیی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌دات.
پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك له پاش ئه‌وه كه حوكوومه‌تی له چوارچێوه‌ی سێ
كانتۆنی جیاوازدا ڕاگه‌یاند و بنه‌ما نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كوردی له‌به‌رچاو
نه‌گرت، هێدی هێدی تووشی هه‌ڵه‌ی مەزنی سیاسیی بوو و ئاسۆی گه‌شی كزی به‌خۆیه‌وه
بینی و خاڵه نه‌رێنییه‌كانی ئه‌و پارته پتر خۆی ده‌رخست، پەیەدە بەدەر لەوە کە
هیچ پاشگرێکی کوردستانی بەدواوە نییە، سیاسەتەکانیشی نەتەوەیی نەبووە و لەو ڕووەوە
لاواز بووە و لەو پێوەندییەدا تارمایی بەجێ هێشتووە.
هه‌نووكه دوو بۆچوونی جیاواز و دوور له‌یه‌ك له‌نێوان
هێزه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان به‌دی ده‌كرێت، هه‌ردوو بۆچوونیش له‌لایه‌ن وڵاتانی
ده‌ره‌كییه‌وه ئاره‌سته كراون و تاكوو ئیستاش كاریگه‌ری نه‌رێنی خۆیشی له‌سه‌ر
لایه‌نه‌كانی ڕۆژئاوا به‌جێ هێشتووه. بۆچوونی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌ته‌كانی
پارتی كرێكارانی كوردستان و بۆچوونی كۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌شار ئه‌سه‌د له
ئه‌نجامی ئاڵوگۆڕه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه بوونه‌ته ئیستراتیژییه‌كی هاوبه‌شی
نێوان ئه‌و هێزانه كه له بنه‌ڕه‌تیشدا له‌گه‌ڵ كاریگه‌ری سیاسیی یه‌ك هاوته‌با
نین، به‌ڵام ڕابردووی پارتی كرێكارانی كوردستان چ پێش ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی به‌ڕێز
عه‌بدووڵا ئۆجه‌لان و چ پاش سه‌رده‌می ده‌ستبه‌سه‌ربوونی ناوبراو به‌باشی ئه‌وه‌ی
سه‌لماندووه و ده‌سه‌لمێنێت كه هه‌میشه له كۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌شار ئه‌سه‌د
نزیكتر بووه تاكوو پارته‌كانی دیكه‌ی كوردستانیی. به‌ڵام ئه‌و دوو هێزه‌ش به‌پێی
دۆخ و هه‌لومه‌رجی سیاسیی خۆیان كه‌ڵكیان له پارتی كرێكارانی كوردستان وه‌رگرتووه
و بگره كاتی خۆی پێش ئه‌وه‌كه به‌شار ئه‌سه‌د تووشی ئه‌و ڕه‌شه‌با بێت ده‌یان ئه‌ندامی
پارتی كرێكارانی كوردستانی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی توركیه كردووه‌ته‌وه و هاوكات ده‌یان
ئه‌ندامی دیكه‌ش له به‌ندیخانه‌كانی ڕژیمی سووریه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر بوون، به‌ڵام
هه‌ركه ئه‌سه‌د تووشی ئه‌و دێوزمه‌یه هات، ئیتر ئه‌ندامه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌كانی
پارتی كرێكارانی كوردستانی ئازاد كرد و هه‌وڵی ئه‌وه‌شیدا كه سه‌ره‌تایه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ
ئه‌و پارته و لایه‌نگرانی ئه‌و پارته‌دا ده‌ست پێ بكات، ئه‌و هه‌وڵه‌ش سه‌ری گرت
و په‌كه‌كه به‌باشی به ده‌م ئه‌و داخوازییه‌ی ئێران و ڕژیمی ئه‌سه‌ده‌وه هات.
هه‌نووكه پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك له ژێر كاریگه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان و
ڕژیمه‌كانی ئێران و سووریه‌دا ئاماده نییه كه ده‌ست له به‌شێك له دەسەڵاتەکانی
خۆی هه‌ڵبگرێت و تا ئاستێكی نزمیش بێت له‌گه‌ڵ پلۆرالیسمی سیاسیی و كولتووری فره
گه‌ریی و فره ڕه‌نگی ته‌با بێت و خۆی له‌گه‌ڵ ڕه‌نگه‌كانی دیكه ڕێك بخات و بگونجێنێت
و هه‌وڵی جێگیر كردنی كولتووری دیموكراتیك بدات و ئه‌م دۆخه ئاڵۆزه تێپه‌ڕێنێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه بۆچوونی پارتی دیموكراتی
كوردستان و به‌شێك له‌و لایه‌نانه‌ی ڕۆژئاوا كه خۆیان پابه‌ند به شۆڕش و
قوتابخانه‌ی به‌رزانی نه‌مر پێناسه ده‌كه‌ن له‌ئارادا هەیە، پارتی كرێكارانی
كوردستان به‌هه‌موو چه‌شنێك خۆی دوور ده‌گرێت له هه‌ر شێوه پێكهاتنێكی سیاسیی له‌گه‌ڵ
ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه خۆیان پابه‌ند به شۆڕشی به‌رزانی نه‌مر و بزووتنەوەی
نەتەوەخوازیی کورد ئه‌ژمار ده‌كه‌ن، توركیه‌ش به‌پێی ئه‌م دۆخه‌ی سیاسیی ئه‌مڕۆ له
ناوچه‌كه كه له‌گه‌ڵ حوكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌تاییبه‌ت له‌گه‌ڵ پارتی
دیموكراتی كوردستان پێوه‌ندی و دۆستایه‌تیی هه‌یه و پلانی ئیستراتیژیكی دوور
هاوێژیان پێكه‌وه هه‌یه، له هه‌وڵی ئه‌وه دایه كه ڕۆژئاوای كوردستان نه‌بێته
پێگه‌یه‌ك بۆ دژایه‌تی كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی و توركیه‌ش ترسی له‌وه هه‌یه
كه پارتی كرێكارانی كوردستان ڕۆژئاوا له دژی ئه‌و وڵاته به‌كار بهێنێت، بۆیه
له ڕێگای پارتی دیموكراتی كوردستان و پارته‌كانی دیكه‌ی ڕۆژئاوا كه له ژێر
كاریگه‌ری حوکوومەتی هه‌رێمی كوردستان دان، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات پێش له‌وه بگرێت
كه ترسی لێ هه‌یه. بۆیه تا دێت دۆخی سیاسیی ڕۆژئاوا پتر قووڵ ده‌بێته‌وه و قه‌یرانی
سیاسیی نێوان لایه‌نه‌كانی ڕۆژئاوا په‌ره ده‌ستێنێت. به‌ڵام كێشه‌كانی ڕۆژئاوای
كوردستان ته‌نیا بەم چەشنە لە قەیران كورت نابێته‌وه، به‌ڵكوو پارتی یه‌كێتی
دیموكراتیك ئازادییه سیاسییه‌كانی بنبڕ كردووه و ڕێ له ڕۆژنامه‌نووسان دەگرێت
كه سه‌ردانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه ئه‌ندام و
لایه‌نگری پارته‌كانی دیكه‌ی ڕۆژئاوان، ئه‌و ناوچانه به‌ره‌و باشووری كوردستان
چۆڵ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن گوشاری سیاسی‌یان له‌سه‌ره و هه‌ر ڕۆژه بیانووێكیان پێ ده‌گرن
و ئه‌وانیش خۆنه‌ویستانه ڕۆژئاوا به‌جێ ده‌هێڵن و ئاودێوی سنوورەکانی باشووری
کوردستان دەبن. پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك كه هه‌نووكه له دۆخێكی سیاسیی ئاڵۆز دایه
و ڕۆژئاوای كوردستانیش له‌به‌رده‌م پلانێكی دژه مرۆیی داعش دایه، له‌م كاته‌شدا
ئه‌و پارته دیسان ئاماده نییه كه له‌گه‌ڵ دژبه‌ره سیاسییه‌كانی ڕێك بكه‌وێت و
به‌ره‌یه‌كی سیاسیی مه‌زن له دژی داعش و نه‌یارانی ڕۆژئاوای كوردستان پێک بهێنن.
حوكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌وه داوه كه ئه‌گه‌ر پارتی یه‌كێتی
دیموكراتیك له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژئاوا ڕێكه‌وتن واژۆ بكات، یانخود ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی
هه‌ولێر جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌ك ده‌بێت. بەڵام پەیەدە خۆی لە
زیندوو کردنەوەی ڕێکەوتننامەکەی هەولێر بەدوور دەگرێت و هەوڵی پێکەوەکارکردن لەگەڵ
هێزەکانی دیکەی ڕۆژئاوا نادات، ئەمەش حوکوومەتی هەرێمی کوردستانی تووڕە کردووە،
چونکە یەکێتی و یەکڕیزی لەبار بردووە.
له كۆی ئه‌م وتاره‌دا به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌ین
كه پارتی كرێكارانی كوردستان ترسی له‌وه هه‌یه كه له داهاتوودا گۆڕه‌پانی
ڕۆژئاوای كوردستانی پێ چۆڵ بكرێت و پارته‌كانی لایه‌نگری پارتی دیموكراتی كوردستان
ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگرن كه پارتی
یه‌كێتی دیموكراتیك هه‌ر ده‌توانێ یه‌ك و دوو ساڵی دیكه به‌بێ به‌ڕێوه‌چوونی هەڵبژاردن
ڕۆژئاوای كوردستان به‌ڕێوه ببات، له ئاكامدا ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و بڕگه‌كانی
ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن هاوڵاتییانی ڕۆژئاواوه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت و كاتێ كه
پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك ده‌ڵێت كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان پشتگیریمان
لێ ده‌كەن، نابێ له بەڕێوەچوون و بەڕێوەبردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ترسیان هەبێت!
هەنووکە باس لەو بۆچوونه‌ش دەکرێت كه ده‌ڵێن پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك، بۆیه هه‌میشه
ئاماژە بەوە ده‌كات كه له ڕۆژئاوای کوردستان پارێزگاری ده‌كات و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ
ڕێكخراوه‌كانی تیرۆرستی وه‌ك داعش شه‌ڕ دەکات و به‌ربه‌ره‌كانێیان له‌گه‌ڵدا ده‌كات،
بۆ ئه‌وه‌یه كه باسی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن بە چەشنێکی ئازاد نه‌كرێت و كه‌س
له پێوه‌ندی بە بەڕێوەنەچوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن لە ڕۆژئاوا ڕه‌خنه ئاره‌سته‌ی
په‌یه‌ده PYD و پارتی كرێكارانی كوردستان نه‌كات، بۆیه ئەگەر
لەم کاتەدا ئەو ڕەخنەیان ئارەستە بکرێت دەڵێن، له دۆخێكی له‌و چه‌شنه‌دا كاتی هه‌ڵبژاردن
نییه كاتی به‌رخۆدان و پارێزگاری كردن له ده‌ستكه‌وته‌كانه.
هەروەها ئەو هەواڵانەی كه له ڕۆژئاوای کوردستان
لە لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه گوایه
ڕۆژانه ده‌یان ئه‌ندامی گرووپه چه‌ته‌كان و داعشی تیرۆرست له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی
په‌یه‌ده‌وه ده‌كوژرێن، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه لانیكه‌م نیوه‌ی درووست بێت، له‌ماوه‌ی
ئه‌و دوو ساڵه‌ی دواییدا ده‌بوو كه گرووپی داعش و ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی ئێراق و شام
له‌ناو چووبان، لەبەر ئەوە سه‌رجه‌می ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له ڕۆژئاواوه له‌لایه‌ن
په‌یه‌ده‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه و ئاماژه به چه‌ته كوژراوه‌كان ده‌كات، بەپێی
بڵاو کراوەکانی ئەوان بێت هەنووکە ژمارەی کوژراوەکانی داعش و ڕێکخراوەکانی دیکەی
چەتە له دەیان هه‌زار تێپه‌ڕ دەبوو، بۆیه بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه به‌شێكی
زۆری ڕاست نییه و مه‌به‌ستداره و بۆ ئه‌وه‌یه كه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژئاوا
سه‌ركۆنه بكرێن و بخرێنه‌به‌ر ڕه‌خنه‌ی قووڵ. ئه‌گه‌ر ئه‌م شرۆڤه‌یه‌ی من درووست لە
ئاو دەرنەچێت، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه په‌یه‌ده ئیزن به ڕۆژنامه‌نووسانی سه‌ربه‌خۆ
نادات كه سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن كه پێی وایه شه‌ڕی تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت
و هەواڵی ڕاست و درووست بڵاو بکەنەوە و ڕای گشتیی لە ڕووداوەکانی ڕۆژئاوا ئاگادار
بکەنەوە.
له‌گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌وه‌دا كه باسم كرد و ئاماژه‌م
پێدا، ڕۆژئاوای كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌كه هه‌لومه‌رجی ژئۆپلۆتیكی پتر له‌گه‌ڵ
باكووری كوردستانه و هاوكات ئه‌و زاراوه كوردییه‌ی كه خه‌ڵكی ئه‌وێ پێی ده‌دوێن
به‌شێك له زاراوه‌كانی كورمانجی ژووروو پێك ده‌هێنێت و زۆربه‌ی خه‌ڵكی ڕۆژئاوا و
باكووری كوردستان به‌و زاراوه ده‌دوێن، خه‌ڵكی ئه‌و دوو به‌شه‌ی كوردستان پتر له‌گه‌ڵ
یه‌ك تێكه‌ڵن، هه‌رچه‌ند پێوه‌ندی نێوان باشوور و ڕۆژئاواش زۆر گه‌رم و گوڕ بووه
و به‌شێك له پارته‌كانی ڕۆژئاوا و كۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوا هه‌میشه پێوه‌ندیان به
شۆڕشی كورد له باشووره‌وه هه‌بووه، به‌ڵام له‌و كاته‌وه كه پارتی كرێكارانی
كوردستان درووست بووه و ده‌ستی به خه‌باتی چه‌كداری له دژی ڕژیمی توركیه
كردووه، به‌شێكی زۆر له لاوانی ڕۆژئاوا پێوه‌ندیان به‌و پارته‌وه كردووه و
بوونه‌ته ئه‌ندامی پارتی كرێكارانی كوردستان، ئه‌مه‌ش بۆخۆی هۆ و هۆكاری تاییبه‌ت
به خۆی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ڕێز ئۆجه‌لان له ڕۆژئاوا ژیانی
به‌سه‌ر بردووە و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای ئه‌وێ له پێوه‌ندیدا بووە. هه‌ر
ئه‌وه‌ش هۆكاری ئه‌وه‌بوو كه لاوانی ڕۆژئاوا پتر و ئاسانتر له‌گه‌ڵ پارتی
كرێكارانی كوردستان ئاشنا بن و له ڕیزه‌كانی ئه‌و پارته‌دا خۆیان ببیننه‌وه،
هۆیه‌كی دیكه‌شی ئه‌وه بوو كه ڕۆژئاوای كوردستان پارتی سیاسیی نه‌بوو كه خه‌باتی
چه‌كداری بكات، ئه‌مه‌ش هۆكاری خۆی هه‌یه و دۆخی سیاسیی ئه‌وێ وه‌ك ده‌ڵێن بۆ خه‌باتی
چه‌كداری له‌بار نەبووە و نییه.
من پێم وایه نابێ پارتی كرێكارانی كوردستان ترسی
لەوە هەبێت كه له داهاتوودا له رۆژئاوا پێگه‌ی لاواز بکرێت، چونكه ئه‌و خوێنه‌ی
كه كوردی ڕۆژئاوا بۆ باكوور داوێتی، باكوور بۆ خۆشی نه‌یداوه و بڵه‌یین و نه‌ڵه‌یین
كۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوای كوردستان به‌شێكی زۆری تێكه‌ڵ به خه‌باتی باكوور بوونه و لێك
دوور ناخرێنه‌وه و جیا ناکرێنەوە و پارتی كرێكارانیش بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌توانێ
ئه‌و پێگه‌یه‌ی خۆی بپارێزێت و له‌ده‌ست دانی ئه‌و پێگه‌یه‌ش بۆ هه‌ڵه‌كانی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه
و نابێ بخرێته ئه‌ستۆی پارت و ڕێكخراوی سیاسیی دیكه. بۆیه واباشتره كه پارتی
كرێكارانی كوردستان داوا له پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك بكات كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی
دیكه‌ی ڕۆژئاوا ڕێکەوتن واژۆ بکات، بۆ ئه‌وەكه كۆتایی به‌و كێشه و قه‌یرانانه
بێت كه ته‌نیا نه‌ته‌وه‌ی كورد تێدا زیانی پێ ده‌گات و ماڵی وێران ده‌بێت و ته‌نیا
دووژمن و نه‌یاری كوردیش قازانجی لێ ده‌كات و پێی سەرکەوتوو ده‌بێت.
No comments:
Post a Comment