Pages

Ads 468x60px

6 Jul 2014

بۆ هەموو خەلکی کوردستان ئەوانەی تا ئستا بە گومانن لە ئیسرائیل



بۆ هەموو خەلکی کوردستان ئەوانەی تا ئستا بە گومانن لە ئیسرائیل
ئیسرائیل سالەهای سالە پشتیوانی دۆزی نەتەوەی کورد دەکات لە سەدەی رابردوو بە هەزاران جار یارمەتی پێشکەشی شۆرشی کوردی کرد بەلام یارمەتیەکان لە رێگای دراوسێکانی کوردستانەوە دەگەشتن کە ئەو کات ئێران هاوکاریەکانی دەگەیاند ، زۆر جار کێشە لە نێوان ساواک مۆساد دروست دەبوو لەسەر ئەوەی هاوکاریەکان وەک خۆی ناگا و کورد گلەی هەیە لە ساواک ، 

وە هەر لەو سالەنەی شۆرشدا بە سەدان جار جەنەرال و ئەفسەرە بالاکانی مۆساد و هێزی سەربازی ئیسرائیل سەردانی کوردستانیان دەکرد و وە سەرۆکایەتی شۆرشیش سەردانی ئیسرائیلی دەکرد ،
بەلام ئەمرۆ زۆر جیاوازە کوردستان نەک تەنها یەک رێگە بەلکوو زیاتر لە ٣ رێگەی هەیە ،،،،
١- کوردستان خاوەنی جەندین فرۆکەخانەی سەربازی و مەدەنیە کە لە توانایان دا هەیە رۆژانە بە دەیان فرۆکە پێشوازی بکەن
٢ - باشوری کوردستان ئەمرۆ جگە لە عێراق و ئێران و تورکیا هاوسنورە لەگەل تازە دەولەتێک کە رۆژ ئاوای کوردستانە کە دەتواندرێت لە رێگای رۆژ ئاواوە هەرجی هەبێ بنێردرێت بۆ باشور و بێ ئەوەی کەس بتوانێ رێگری بکا چونکە ئەم کانتۆنانە درێژ دەنەوە لە رۆژ هەلاتی باکوری سوریا تا دەریای ناوەراست وە دتوانرێت لە رێگای دەریاوە هەموو شتێک بنێردێت بۆ ئەم کانتۆنانە و دوای بۆ بآشور بگوازرێتەوە .
٣ - دەروازەی تورکیا تورکیا گۆێرایەلیکی باشی ئیسرائیل و ئەمریکایە وە بە سەدان بنکەی سەربازی ئیسرائیل و ئەمریکی و ئەوروپی لەم ولاتە هەیە وە بە هەزاران دژە موشەکی ئیسرائیلی لە باشوری رۆژ هەلاتی تورکیا جێگیر کراون . وە دەتوانرێت لە هەر کاتێکی پێویست سنورەکانی تورکیا والا بکرێت بۆ هاتووچۆی هەموو پێداویستی و هاوکاریەکی خێرا .
لەم نێوەندەدا تەنها ٢ لای کوردستان گەمارۆ دەدرێت ئەویش بەرێک ئێرانە بەرەکی تر عەرەب ، ئەگەر ئێران ئەو بێ عەقلیە بکات ئەوا بە دەستی خۆی گۆر بۆ خۆی هەلدەکەنێ وە ئەگەر عەرەب شتێک بکا ئەوا کوردەکان خۆیان دەرسی مێژوویان دەدەن .
وە لە کاتێک ئەگەر ئەمەریکا بلێ من رازی نیم بە هاوکاری ئەوا ئەمریکاش خۆی دەخاتە دۆزەخەوە لە بەر خاتری ئومەی عەرەبی وە سەدان ولاتی زلهێز ئامادەن بە تەنها یەک ئاماژەی ئیسرائیل یارمەتی تەوای کوردەکان بدەن لە هەموو بوارەکان .
وە لە سەرەوی ئەوانەوەش کنێستێتی ئیسرائیل و پیاوە ئاینیەکانی جوو پشتیوانی کورد دەکەن بەمەش دەتوانرێت لە رێگای ئەو گەورە سەرمایە دارە جووانەی کە لە جیهان دا بالا دەستن لە ئابوری هاوکاری کورد بکرێ وە دەتوانرێت بە خۆرای ئەوەندە کورد بە توانا بکرێ کە کەس زاتی ئەوەی نەبێ دەست بۆ تەنها یەک گەلا داری کوردستان ببات .

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates