پەیامی موتەلیب ئەحمەدیان بۆ پشتگیری لە #زەینەب_جەلالیان
🔹موتەلیب ئەحمەدیان، زیندانی سیاسی کورد، لە پەیامێکی دەنگیدا لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەجەوە پشتگیریی خۆی لە زەینەب جەلالیان دووپات کردەوە.
🔹موتەلیب ئەحمەدیان لەو پەیامە دەنگییەدا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە دەستی ئاریەن تیڤی، داوای کۆتایی هاتنی ئەو دۆخەی کردووە کە زیاتر لە پێنسەد ڕۆژە بەسەر زەینەب جەلالیاندا سەپێندراوە.
🔹لە پەیامەکەدا هاتووە: "پشتیوانیی خۆم لە زەینەب جەلالیان، تاکە زیندانیی سیاسیی ناو زیندانەکانی ئێران کە سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندراوە، دەردەبڕم. زەینەب جەلالیان بە ساڵانە لە زیندان ڕووبەڕووی هەموو جۆرە گوشار و ئەشکەنجەیەک بووەتەوە."
🔹ئەو گیراوە سیاسییە کوردە بە بیری هێناوەتەوە کە زیاتر لە پێنسەد ڕۆژە ڕێگە بە زەینەب جەلالیان نادرێت، چاویان پێی بکەوێت و ئەم هەڵسوکەوتەی ڕژیمی ئێرانی شەرمەزار کردووە.
🔹موتەلیب ئەحمەدیان داوای لە کەسانی خاوەن ویژدان و هەروەها ڕێکخراوە مەدنی و مافی مرۆڤییەکان کردووە، پشتگیریی لە زەینەب جەلالیان بکەن و بۆ کۆتایی هێنان بەو دۆخەی بەسەریدا هەوڵ بدەن.
No comments:
Post a Comment