Pages

Ads 468x60px

10 Jan 2022

لە سلێمانی ساڵیادی برژانی تیرۆریستی نیونەتەوی قاسم سولەیمانی بەڕێوەدەچێت جاشەکانی ئیران لە هەریمی کوردستان

 









برژانی راسم

لە سلێمانی ساڵیادی برژانی تیرۆریستی نیونەتەوی قاسم سولەیمانی بەڕێوەدەچێت جاشەکانی ئیران لە هەریمی کوردستان

قاسم سولێمانی و کۆمەڵێک لە خەڵکی کورد لە باشوری کوردستان

دیارە کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێک لە سەرەکیترین دوژمنەکەانو نەیارانی کورد و تاکو بۆیی گونجاوە لێپرسراوانی بواری سیاسی نەتەوەی کوردی تیرۆر کردوەو بەردەوامە 
لەم کۆتایییانە دا بە بڕیایری وڵاتانی نێونەتەوەیی سەلمێندرا و پەسەندکرا کە سپای پاستارانی هێزی یەکەمی کۆماری ئیسلامی ئێران گروپێکی بەهێزی تیرۆریستیەو لە لیستی تیرۆردا تؤمار کراوە و یەکێک لەو کەسانە کە مۆرەی تیرۆری سپای پاستارانە  قاسم سولێمانی بوو کە ئەمەریکا بڕیاری کوشتنی دەرکردو سەلماندی کە تیرۆریستە و بە ڕاگەیاندراوێک بڵاوی کردەوە کە کەسایەتیەکی نێو ڕیزەکانی تیرۆری کۆماری ئیسلامی لە نێو برد و پلانی گڵای پوچەڵ کرایەوە. و شایی کەوتە نێو هەموو خەڵکی ئازادیخوازی باشوری کوردوستان 
 کردەوە و پلانەکانی کۆماری ئیسلامی لە ولاتانی درواسێ بە تایبەت عێراق 
کۆماری ئیسلامی هەوڵیدا عێراق بەرەو سیستەمێتکی نادیمۆکراسی و شیعەگەرایی و مەزهەبی پێکهێنانی وڵاتێکی شیعە  لە کۆتاییدا خەڵکی عیراق و دانیشتوان و کاربەدەستانی وڵاتی ناوبراو بەو ئاکامە گەشتن کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولی تێکدانی یەکپارچەیی و دیموکراسی عێراقدایە دەیەوەی میلیشا شیعەکان چەکدار بکات بۆ دەسەڵات وەرگرتنی عێراق و لابردنی دەسەڵاتی کوردی لەو ناوچەیەدا کە بە خۆشیەوە پلانی گڵاوی ئەو دەسەڵاتە سەری نەگرتو بە هێزی ئەمەریکا و عێراقی نوی پوچەڵ کریایەوەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو وڵاتەدا لاواز بوو 
پلانی دوهەمی کۆماری ئیسلامی ئێران بو مانەوەی لە عێراقدا دەستی دایە هاوکاری بەربڵاوی پلانی گلاوی خۆی لە باشوری کوردوستاندا بە تایبەت بەشی سەوز کە بەداخەوە لەو پلانەدا سەرکەوتو دەسەڵاتی بەسەر بەشی سەوزدا بەهێز بوو بەشی سەوزی  بە دو بەرەدا دابەشکردو پاڵپشتی بەشێکیان بو کە خۆی دایمەرزاندبوو لەم ڕێگایەوە دەستی ئاوەڵا بوو بۆ هێرش کردنە سەر حێزبەکانی ڕۆژهەڵاتو تیرۆر و موشەکباران کردنیان و زەخت کردن لە سەر کارو چالاکی ڕەوای گەلەکەیان 
لە ئێستاتدا بەردەوامەو دەسەڵاتی بە سەربەرەی سەوزدا هەیەو بڕێاردەری سەرەکیە.  بەرپرسانی سیاسی بەرەی سەوز تەنها ئەرکی جێبەجێکردنی دەستور بەڕێوە دەبەن. 
مەخابن بۆ شاری فەرهەنگو دیموکراسی و هێزو پێنوسی شاعران و دەروازەی هەڵقوڵاوی هزری کورد  (سلێمانی) کە ئێستە دەبیننین یادی هەزاران تیرۆریست و نەیارانی کوردی تێدا بەڕێوە دەچێت، و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی حیزبی باشوری کۆردوستان بە شانازیەوە باسی تیرۆریست قاسم سولێمانی دەکەن و بە شاخو باڵیدا هەڵدێن 
کۆمەڵێکژ لە دەسکەوتەکانی تیرۆریست قاسم سولێمانی 
گەڕانەوەی شاری و بناغەی ئابوری کوردوستان کەرکوک و تیرۆری هەزاران کەسایەتی بەرپرس و لێهاتوی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردوستان لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتدا درانە بەر دەسڕێژی گەڵەو کەسیش بەرپرسیار نەبوو؟ 
ساڵیادی گەڕبەگۆڕ خومەنی بناغەدانێری کۆماری سێدارە لە هۆڵی قازی مەحەمەددا، 
بێگومان هیچ هەنگاوێکی هەڵە لە مێژوی کوردا ناسڕێتەوەو تاوانەکەشی دەدەنەوە.  
   هۆکاری بێدەنگی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات تەنها ڕێزگرتن لەو دەسکەتانەیە کە گەلی کورد  لە باشوری کوردوستاندا بە دەستی هێناوە. 
 لە ئێستەدا  هەموو متمانەیەک بە لاڕێی سیاسیدا هەڵگەڕاوەتەوەو دەبێ هەڵوێستێکی جیدی بۆبگیرێت و ڕێو شۆێنی تایبەتی بۆ دیاری بکرێت 
خاڵێکی گرینگ سەبارەت بە نەتەوەکەمان لە باشوری کوردوستان ئەم هەڵوێستە کاردانەوەی لە سەر کورد دەبێت، لە حاڵێکدا وڵاتێکی زلهێزی وەک نەتەوەیەکهرتوەکان کۆماری ئیسلامی ئێرانیان بە تێرۆریست ناساندوەو  بەشێک لە کۆمەڵگای کورد بە پێچەوانەوە هەڵوێست دەگرن و لایەنگری لە تیرۆریست دەکەن. بۆ ئەمریکا خەتی سورە و دەبێت بە هۆی نەمانی متمانەمان لە سەر ئەو وڵاتە ، ئەمریکا تەنها وڵاتێکە پاڵپشتی لە داخوازیەکانی کورد دەکات ئێستە ڕەنگە کارەساتی بە پێچەوانەی لێ بکەوێتەوە یان بەشێکی باشوری کوردوستان ئەو متمانەیە لەدەست بدەن کە مێژوی خۆیاندا تۆماریان کردوە 
لە کۆتاییدا داوا لە هەموو خەڵکی کوردوستان دەکەم بە هەموو توانایانەوە لێکدانەوەیەکی وردیان سەبارەت بەم کردەوە دەژە نەتەوەیانە هەبێت و پێشی پێ بگرن ڕێگا بە تئرۆر و تیرۆریست نەدەن بێنە نێو خاکی پیرۆزی کوردوستان. 
داوا لە نوسەرانی بەڕێز دەکەم هەڵوێستاین هەبێت 
داوا لە سیاسەتوانانی نەتەوکەمان دەکەم بە هەمان شێوە دەسەڵاتی خۆیان بەخەنە گەڕ بۆ نەهێشتنی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە باشوری کوردوستاندا 

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates