ڕاگەیاندنە گەورە عەرەبییەکان باسى دەنگ و تەقینەوەکەى ئەمشەوى ڕۆژئاواى ئێران دەکەن!
تەلەڤزیۆنی الحدث:
▫️ تەقینەوەکان ئێرانیان لەرزاند
▫️ لە پارێزگاکانى کرماشان و ئیلام و هەمەدان و سنە دەنگى تەقینەوەى گەورە بیستراوە.
▪️ ڕۆژنامەى الشرق الاوسط (چاپى لەندەن):
▫️ دەنگى تەقینەوەى گەورە لە پارێزگاکانى کرماشان و سنە بیستراوە.
▪️ ارم نیوز:
▫️ تەقینەوەى گەورە و تۆقێنەر لە ڕژئاواى ئێران ڕووى داوە.
▪️ تەلەڤزیۆنی العربیه:
▫️ هەواڵى تەقینەوەگەلێک لە پارێزگاکانى کرماشان و سنە و هەمەدان بیستراوە.
▪️ ڕۆژنامەى ئەنتەرنێتى عاجل:
▫️ دەنگى تەقینەوەى تۆقێنەر لە ڕۆژئاواى ئێران بیستراوە و هۆکارى ئەم تەقینەوانە نادیارە.
سوپاى پاسداران و بەرپرسە ترسنۆکەکانى کۆمارى ئیسلامى لە سەر هێرشەکەى ئەمشەوى سەر ئێران نازانن چۆن درۆ بکەن
بەرەبەیانى ئەمرۆ یەکشەممە ٢٦ى بەفرانبارى ١٤٠٠ى هەتاوى، چەندین فڕۆکەى شەڕکەرى نەناسراو بە ئاسمانى ئێرانەوە بینراون و چەندین تۆنێل و سەکۆى مووشەکى سوپاى پاسدارانیان هاوکات و پێکەوە لە کرماشان و سنەو هەمەدان کردووەتە ئامانج و خاپوور کراون.
▫️ سەعید کتابی فەرماندارى شارستانى ئەسەدئاباد کە دەنگەکەى لێ بیستراوە، لەم بارەوە گوتوویەتى: "دەنگێک لە کاتژمێر ٢٤ بیستراوە. سەرەتا گومان کراوە کە دەنگى هەورەبرووسکە بێت چونکە ئاسمان هەورى بووە، بەڵام ئەمە ڕەت کرایەوە".
▫️ دواتر ئەم فەرماندارە یەکسەر گوتوویەتى کە هیچ جۆرە تەقینەوەیەک لە شارستانى ئەسەدئاباد نەبووە، خەریکین لە پەیوەندیداین لەگەڵ ناوەندە خزمەتگوزارییەکانى وەک گاز و ئورژانس و ئاگرکوژێنەوە و تا ئێستا هیچ جۆرە ڕاپۆرتێکمان لەوبارەوە پێ نەگەیشتووە و هیچ پەیوەندیەکمان بۆ نەهاتووە لەسەر تەقینەوەیەک لە شوێنى سووتەمەنییەکان.
▫️ باسى لەوەش کردووە: "ئەگەرى هەیە ئەم دەنگانە لە شارەکانى ترەوە هاتبێت و یا بوومەلەرزە بووبێت، بەدواداچوونى بۆ دەکەین. هەرچەندە ناوەندى بوومەلەرزەش ڕایگەیاندووە کە هیچ جۆرە ڕاپۆرتێک لەسەر بوومەلەرزە نەبووە لە شارەکە.
▫️ کەچى سابرین نیوزى سەر بە سوپاى پاسداران هەر وەک جاران زوو گوتى: دەنگەکەى ئەمشەو بە هۆى تاقیکردنەوە و مانۆڕى سیستەمى دژە مووشەک بووە کە بە تازەیی زیاد کراوە بە زەرادخانەى هێزە چەکدارەکانى ئێرانەوە.
No comments:
Post a Comment