موسەنا ئەمین ئەندامى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنى یەکگرتوو، لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، “دواى هەوڵەکانمان لەگەڵ ڕێکخراوی (ئیهاها) و داکۆکیی خێزانەکانیان و لە کۆتاییدا دوای نزیکەی پێنج مانگ چاوەڕوانی و هەوڵی بەردەوام، ئەو نۆ کۆچبەرەی ڕۆژهەڵاتى کوردستان گەڕانەوە تورکیا و لەوێوە بۆ ئێران بەڕێکران”
🔶لە ڕۆژى ٢٢ى مانگى ئابی ئەمساڵ، نۆ کۆچبەرى کورد، کە خەڵکى شارەکانى سەردەشت و پاوەی ڕۆژهەڵاتى کوردستانن لەلایەن پولیسى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکەوە دەستگیرکران و دواتر ڕادەستى گروپى چەتەکانی بەرەى نوسرە کران لە سوریا.
🔶کەسوکارى ئەو نۆ کۆچبەرە کوردە بۆ ماوەى چەندین ڕۆژى لەسەریەک لەبەردەم بیناى باڵیۆزخانەى تورکیا لە تاران گردبوونەوەیان ئەنجام دەدا و تێیدا داواى ئاشکراکردنى چارەنووسى ڕۆڵەکانیان کرد.
🔶ناسنامەی هەشت کەس لەو کۆچبەرانە بەم جۆرەیە: دەماوەند پاک سرشت، موبین وەلەد بەیگی، ئەفشار روستەمی، بەهمەن شادرەوان، مەسعود حەیدەری، سەعید ئەحمەدی، فەردین دەرویش پور و هەدایت روخزادیە.
No comments:
Post a Comment