پژاک سەبارەت کوشتنی گوماناوی هەڤاڵ کەژوان لە هەولێر داوای ڕونکردنەوە دەکات
🔹پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک لە ڕاگەیاندراویکدا سەبارەت بە کوشتنی گۆماناوی چالاکوانێکی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی هەڤال کەژوان، داوای ڕوونکردنەوە لە ناوەندە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
🔹پژاک لە ڕاگەیاندراوەکەیدا، ئاماژە بە پەرەسەندنی هەڕەشە و گۆشارەکان بۆ سەر چالاکوانان و پەناخوازانی ڕۆژهەڵاتی لە باشووری کوردستان دەکات و نووسیوویەتی: دووپات و چەند پات بوونەوەی تاوانی کوشتنی گۆماناوی چالاکوانانی ڕۆژهەڵاتی لە باشووری کوردستان و کوشتنی ئەحمەد بێخەم، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە هەرێمی کوردستان بووە بە گۆرستانی چالاکوانانی ڕۆژهەڵاتی و کاربەدەستانی هەولێر هەر چالاکێکی مەدەنی و وڵاتپارێزی لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی ئەواندا نەبێت سەرکوتی دەکەن.
🔹پژاک دەڵێت، بە هۆی سیاسەتەکانی کاربەدەستانی حکومەتی هەرێمەووە ژیانی هەموو چالاکوانان و وڵاتپارێزانی ڕۆژهەڵاتی لە باشووری کوردستان لە مەترسیی دایە.
No comments:
Post a Comment