دوو هاوڵاتیی ڕێفندراوی ناوچەی برادۆست گواسترانەوە بۆ تورکیا
🔹سوپای داگیرکەری تورکیا، لە كۆتا ڕۆژەكانی ساڵی ٢٠٢١، لە گوندی دایلای لە ناوچەی برادۆستی سەر بە پارێزگای هەولێر، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی "ئەکرەم خەلیل زکری و زێدان نەبی مستەفا"ی ڕفاند.
🔹بەپێی زانیارییەكان ئەو دوو هاوڵاتییە دوای ڕفاندنیان، بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا ڕەوانەی سەربازگەی ڕووبارۆک لە هەرێمی شەمزینان لە باكووری كوردستان كراون، كە سەربازگەیەكی گەورەی دەوڵەتی توركیایە.
🔹چوار ڕۆژ بەسەر ئەو ڕووداوەدا تێپەڕبووە، بەڵام تائێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ هەڵوێستێکی لەوبارەیەوە نەبووە.
No comments:
Post a Comment