چوارهاووڵاتیی کورد دوورخرانەوە بۆ شاری ئیرانشەهر
▪️ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مەنسوور شارەبان"، "ئەژدەر (هەژار) عەباسی"، "هیوا قوربانیئەقدەم" و "محەممەد ئەلیاسی" خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد، دوورخرانەوە بۆ شاری ئیرانشەهری سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان.
▪️ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە، ڕێکەوتی ٢٠ی ڕێبەندانی ساڵی ٩٨، لە بەندیخانەی مەهاباد بۆ بەندیخانەی بۆکان ڕاگوێزران و دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگایی کردنیان ئازاد کرابوون.
▪️ڕۆژی شەممە ١٨ی خاکەلێوە ٩٨، "محەممەد ئەلیاسی" و "هیوا قوربانی ئەقدەم" بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.
▪️"مەنسوور شارەبان" و "هەژار عەباسیـ"ـش، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کرابوون.
▪️وێنە: محەممەد ئەلیاسی، مەنسوور شارەبان و هیوا قوربانیئەقدەم
No comments:
Post a Comment