ژن و مێردێکی مەریوانی لە کاتی ڕۆشتن بۆ ئەوروپا لە ئاوەکانی یۆناندا خنکان
▪️بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٣ی بەفرانبار، ژن و مێردێکی خەڵکی شاری مەریوان کە دەیانویست لە ڕێگای پەڕینەوە لە چەمی شاری سالۆنی یۆنانەوە خۆیان بگەیننە پایتەختی ئەو وڵاتە ئاو بردویانوی و خنکاون.
▪️ناسنامەی ئەو ژن و مێردە گەنجە جەلیل ڕەوانگەرد تەمەن ٣٤ ساڵ و سومەیە جامخانە تەمەن ٢٨ ساڵ ڕاگەیەندراوە.
▪️بەپێی زانیارییەکان، ژنەکە لە کاتێکدا ویستویەتی لە چەمەکە بپەڕێتەوە ئاو بردویەتی، هاوسەرەکەیشی کە ویستویەتی ڕزگاری بکات خنکاوە.
▪️تەرمی ئەم ژنە و مێردە دوای چەند کاتژمێرێک لە لایەن پۆلیسی یۆنانەوە دۆزراوەتەوە.
No comments:
Post a Comment