بێسەروشوێنبووی "پووریا جەوادی" و نادیاربوونی چارەنووسی
▪️پاش تێپەڕینی دوو هەفتە لە دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەست دا نییە.
▪️ ڕۆژی سێ شەممە ٣٠ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، ژن و مێردێکی لاو بەناوەکانی "پووریا جەوادی" و "مریەم حەق گوو" لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتیی ئیلام دەسبەسەر کران.
▪️پاش هەفتەیەک "مریەم حەق گوو" بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە بەڵام هاوژینی ناوبراو هەتا ئێستا دەسبەسەرە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.
▪️بنەماڵەی ئەو بەندکراوە وێڕای بەردەوام بەدواداچوون بەڵام هەتا ئێستا هیچ وڵامێکیان پێ نەداون و تەنانەت نازانن لەکوێ ڕاگیراوە و لەسەر چی گیراوە.
No comments:
Post a Comment