کوردێک بوو بە وەزیری داد و ئاسایشی هۆڵەندا
▪️ دیلان یەشیلگوز، تەمەن ٤٤ ساڵ، بە بنەچە خەڵکی شاری دێرسیمی باکووری کوردستانە و بڕیارە لە حکومەتە نوێیەکەی مارک ڕووتە، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا وەک وەزیری داد و ئاسایش دەستبەکاربێت.
▪️ دیلان یەشیلگوز، سەر بە پارتی گەل بۆ ئازادی و دیموکراسی (FFD)یە، کە یەکێکە لە چوار پارتە سەرەکییەکەی پێکهێنەری حکومەتە نوێیەکەی هۆڵەندا بە سەرۆکایەتیی مارک ڕووتە، کە بڕیارە لە 10-1-2022 دەستبەکاربێت.
دیلان یەشیلگوز، لە ساڵی ١٩٧٧ لە شاری ئانکارای تورکیا لەدایکبووە، خێزانەکەی بە بنەچە کوردی شاری دێرسمی باکووری کوردستانن.
▪️دیلان لە منداڵییەوە لەگەڵ خێزانەکەی کۆچیان کردووە بۆ هۆڵەندا. دیلان هەر لە سەرەتای ژیانی سیاسییەوە پەیوەندی بە پارتیی گەل بۆ ئازادی و دیموکراسییەوە کردووە. لەنێوان ساڵانی ٢٠١٤ تاوەکو ٢٠١٧ لەسەر لیستی ئەو پارتە، بە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی ئەمستردام هەڵبژێردراوە.
No comments:
Post a Comment