ڕژێمی ئێران تۆڵە لە زەینەب جەلالیان دەکاتەوە
🔹ئەمڕۆ دەبێت بە ٥٣٦ ڕۆژە زەینەب جەلالیان گیراوی سیاسی کورد لە گرتووخانەی یەزد، لە مافی دیدار لە گەڵ بنەمالە و پەیوەندی تەلەفۆنی بی بەش کراوە.
🔹سەرەڕای هەوڵدان و بەدواداچوونی چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی و مافی مرۆڤ، هیچ زانیاریەک لە سەر دۆخی تەندروستی ئەو ژنە گیراوە نازانرێت و چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنان دەڵێن، زەینەب بێ سەروشوێن کراوە.
🔹چالاکوانانی مافی مرۆڤ و ژن ماوەیەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، هەڵمەتێکیان لە ژێر ناوی "زەینەب جەلالیان لە کۆیە؟" دەست پێکردووە و بانگ لە ڕای گشتی دەکەن لەو بارەیەوە هەڵویستیان هەبێت.
🔹زەینەب جەلالیان، مانگی گوڵانی ١٣٩٩ی هەتاوی، هاوکات لە گەڵ تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆنا، بە بێ ئاگاداری پارێزەر و بنەماڵەکەی لە گرتووخانەی خۆی دوورخرایەوە بۆ گرتووخانەی یەزد.
🔹زەینەب جەلالیان تەنها ژنە گیراوی سیاسیە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بە سەردا سەپێندراوە و مافی ئازادی کاتی و چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی گرتووخانەشی پێ نادرێت.
No comments:
Post a Comment