چارەنووسى فەرهەنگ عیوزى دیار نییە!
سەرەڕاى تێپەڕینى ٣ حەفتە لەدەستبەسەرکردنى فەرهەنگ عیوزى، چارەنووسى ئەم هاووڵاتییانە نادیارە.
▫️ کوردپا بڵاوى کردووەتەوە کە فەرهەنگى ٣٠ ساڵە و خەڵکى گوندى تەنگیسەرى سنە، لە ٢١ى سەرماوەزە لە لایەن هێزە تیرۆریستییەکانى ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە و براوە بۆ شوێنێکى نادیرا.
▫️ بنەماڵەى فەرهەنگ لەم ماوەیەدا لە مافى گرتنى پارێزەر و پەیوەندى تەلەفۆن و چاوپێکەوتن لەگەڵ کوڕەکەیان بێبەش بوونە.
▫️ هەرچەندەیش سەردانى ناوەندى ئەمنییەکانیان کردووە، کەس وەڵامى نەداونەتەوە.
No comments:
Post a Comment