سارا گلێن نووسەری سکۆتلەندی: هیچ پاساوێکی یاسایی بۆ دانانی پەکەکە لە لیستی تیرۆدا نییە
▪️سارا گلێن نووسەر و چالاکی سیاسیی سکۆتلەندی ڕەخنە لە هەڵوێستی خراپی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەرامبەر بە پەکەکە دەگرێت و دەڵێ وڵاتانی ڕۆژئاوایی ئەگەر خوازیاری ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، ئەوا دەبێ پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربێنن.
▪️سارا گلێن لە وتوێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی هاوار وتی: "مانەوەی پەکەکە لە لیستی تیرۆری ئەو دەوڵەتانەدا دەبێتە هۆی توندتیژیی زیاتر لەدژی کوردان.
▪️ئەو نووسەرە سکۆتلەندییە وێڕای دەربڕینی پشتیوانیی خۆی لەو کەمپەینە جیهانییەی لە مانگی ڕابردووەوە بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لەلیستی تیرۆری ئەمریکا و ئەورووپا وەڕێخراوە، وتی: هیچ پاساویکی یاسایی بۆ دانانی پەکەکە لەو لیستەدا نییە."
▪️هەتا ئێستا، زیاتر لە هەزار کەسایەتیی جیهانی کەمپەینی نێودەڵەتیی دەرخستنی ناوی پەکەکە لەلیستی تیرۆری دەوڵەتە هەژموونگەراکانیان واژۆ کردووە.
No comments:
Post a Comment