ئیمارات نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلار لەکەرتی تەکنەلۆجیای ئیسرائیلدا وەبەرهێنان دەکات
▪️ڕۆژنامەی ڤۆڵستریت جۆرناڵ لە زاری سەرچاوەکانیەوە ئاشکرای کرد کە ئیمارات نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری لە ڕێی کۆمپانیاکانیەوە لە کەرتی تەکنەلۆجیای ئیسرائیلدا وەبەرهێنانی کردووە.
▪️ساڵ و نیوێک دوای ئەو ڕێکەوتنەی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات ئەنجامیاندا بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانیان، بازرگانی نێوانی ئیسرائیل و ئیمارات گەشەدەکات پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ پەیوەندیە بازرگانیەکان گەشە بکات و بگاتە ٢ ملیار ٢٥٠ ملیۆن دۆلار.
▪️ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە: کۆمپانیای موبادلە لە ئەبوزەبی کە ٢٥٠ ملیار دۆلار سەرمایەی هەیە، لەگەڵ شەش کۆمپانیای ئیسرائیلی بە نزیکەی ٢٠ ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانی کردووە.
▪️ڕۆژنامەکە ئاشکراشی کردووە کە سندوقی سامانی سیادی، یەکێک لە چالاکترینەکانی جیهانە پێشبینی دەکات کە دەست بکات بە وەبەرهێنانی راستەوخۆ لە گەڵ کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیای ئیسرائیل.
No comments:
Post a Comment