ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK زوبێر ئایدار سه‌باره‌ت به تیمه‌کانی کوشتن که له لایه‌ن تورکیا و ئێرانه‌وه به‌رنامه‌یان بۆ داده‌نرا و له ساڵی 2011 دا چوونه‌ته ئه‌وروپا و له ساڵی 2012 دا له وڵاتێکی تری ئه‌وروپاوه روویان له به‌لجیکا کردووه، هه‌ندێک روونکردنه‌وه و زانیاری گرنگی دا.
ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK زوبێر ئایدار له دوای کۆمه‌ڵکوژکردنی ژنه سیاسه‌تمه‌دارانی کورد ساکینه جانسز ( سارا )، فیدان دۆغان ( رۆژبین ) و له‌یلا شایله‌مه‌ز ( رۆناهی ) که له شه‌وی 9ی کانوونی دووه‌م دا له پاریس به پیلانڕێژیهکی نهێنی تیرۆرکران، سه‌باره‌ت به‌و رووداوه و ئاماده‌کارییه‌کانی ئه‌م رووداوانه و هه‌روه‌ها چۆنێتی گه‌یشتنی ئه‌و (تیمه‌کانی کوشتن) به‌و وڵاته، له‌و باره‌یه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی په‌یامنێری ANF ی دایه‌وه و زانیاری گرنگی دا به ANF.
ئایدار وتی :" دوای رووداوه‌که‌ی پاریس ئێمه‌ش وتمان بۆچی ئه‌م ههڤاڵانهمانیان کردۆته ئامانج، گفتوگۆمان کرد و راوهستهمان له‌سه‌ر مژاره‌که کرد. ئێمه ناتوانین ئه‌م رووداوه به دوور و جیا له ده‌ڵه‌تی تورک و دوژمنانی کورد هه‌ڵبسه‌نگێنین. ئه‌مڕۆ کێیه کورد ده‌کوژێت، هه‌مان ئه‌و که‌سه‌یه که ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه‌ی ئه‌نجامداوه، ئه‌و که‌سانه‌ی له وڵاته‌که‌ماندا ده‌مانکوژن و لێره‌ش ده‌مانکوژن هه‌ر یه‌کن، ده‌شێ که‌سی جیاواز بن به‌ڵام زیهنییه‌تی هه‌موویان یه‌که. "
له وه‌ڵامی پرسیاری ( بۆچی پاریس ) دا، ئایدار ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ده‌شێت ئێره‌کانه بۆ ئه‌وان ئاسان و ره‌حه‌تتر بێت و وتی:" حکومه‌تی پێشوو ( واتا حکومه‌تی نیکۆلاس سارکۆزی ) زۆر کاری ناشیاوی ده‌کرد، کورده‌کانی کریمیناڵزه ده‌کرد، له فه‌ره‌نساش (9) دۆزی به کۆمه‌ڵی هاوشێوه‌ی دۆزی KCK به‌رده‌وامن. زیاتر له (200) که‌سی ئێمه ئه‌مڕۆ له‌ژێر لێپرسینه‌وه‌دان. بۆ ئه‌وه‌ش پاریس‌یان هه‌ڵبژاردووه، ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دات که په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌نێوانیاندا هه‌یه و ئه‌و که‌سانه له پاریس رهحهتن. "
هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانی کرد که ده‌زگای هه‌واڵگری فه‌ره‌نسا و تورکیا له په‌یوه‌ندی و هاوکارییه‌کی به‌هێزدان و زانیارییه‌کی زۆر ده‌گۆڕنه‌وه به یه‌کتر و وتی:" له‌م مژاره‌دا هه‌ندێک به‌ڵگه‌مان به‌ده‌سته‌وه‌یه. ئێستا حکومه‌تی تورک له دیالۆگێکی تردایه. ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت که نکۆڵی له راستییه‌کان ده‌که‌ن، به‌ڵام من ده‌ڵێم ده‌توانرێت ده‌توانرێت به ئاراسته‌ی ئه‌ولاتری ده‌زگا ههواڵهگرییهکانی هه‌ردوولا و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان بچێت. به‌ڵام ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندی نێوان فه‌ره‌نسا و تورکیا ئه‌وه ده‌رده‌خات که ناتوانرێت جیاوازییه‌کی گه‌وره بکرێت.
فه‌ره‌نسا رۆڵێکی زۆر خراپ ده‌گێڕێت
زوبێر ئایدار سه‌رنجی راکێشایه سه‌ر هاوکاری ئاسایشی نێوان پاریس و ئه‌نقه‌ره له دژی کورد و وتی:" له‌ناو شه‌ش ساڵی رابردوودا هه‌موو حکومه‌ته‌کانی به‌ر له‌م ده‌سه‌ڵاتدارییه‌ی سۆسیالیست، له‌دژی ته‌ڤگه‌ڕی کوردان رۆڵێکی خراپ و نه‌رێنیان گێڕا. له زیندانی فه‌ره‌نسادا زیندانی سیاسی کورد هه‌ن. هه‌ڤاڵ ئاده‌م ئوزون ( ئه‌ندامی KNK له مانگی تشرینی دووه‌می 2012 دا له پاریس ده‌ستگیرکرا ) له ئه‌نجامی گه‌له‌کۆمه‌یه‌کدا ده‌ستگیرکرا و ئێستاکه له زینداندایه. فه‌ره‌نسا به هاوکاری و هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تورکیا کار له‌سه‌ر هه‌موو زانیارییه‌کی سه‌ر سیاسه‌تمه‌دارانی کورد، به ناونیشان و وێنه‌کانیانه‌وه ده‌کات. ئه‌مه‌ش به‌کاریگه‌ره. هاوکارییه‌کی به‌م شێوه‌یه له ئارادایه، داوا له حکومه‌تی سۆسیالیست ( مه‌به‌ست له حکومه‌تی ئێستای فه‌ره‌نسایه ) ده‌که‌ین که ده‌ست له سیاسه‌تی سه‌رده‌می نیکۆلاس سارکۆزی به‌ربدات، کۆتایی به دۆزه سیاسییه‌کان بهێنێت، واز له چاودێریکردنی کوردان به‌ربدات و چیتر رۆڵ نه‌گێڕێت له کوشتنی کوردان‌دا. با ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه روون بکاته‌وه و باش بزانرێت که هه‌ندێک لایه‌نی ئه‌وانیش ده‌ستیان له‌م کۆمه‌ڵکوژییه‌دا هه‌یه ."
پیلانێکی هاوبه‌ش له‌نێوان تورکیا و ئێران بۆ تیرۆرکردن
ئایدار سه‌باره‌ت به‌و به‌رنامه و پیلانانه‌ی پێشتر بۆ تیرۆرکردنی ئه‌وان ئاماده کرابوو زانیاری دا و ده‌ستنیشانی کرد که به‌ر له دوو ساڵ و نیو سه‌باره‌ت به تیرۆرکردنی هه‌ندێک که‌س، له‌لایه‌ن هه‌ندێک لایه‌نی فه‌رمی ئه‌وروپاوه به فه‌رمی ئاگادار کراونه‌ته‌وه و وتی :" وتیان سێ که‌س کراون به ئامانج ( حاجی ئه‌حمه‌دی) سه‌رۆکی PJAK، ( ره‌مزی کارتاڵ ) سه‌رۆک کۆنگره‌ی گه‌ل، من ( زوبێر ئایدار ). وتیان هه‌رسێکتان کراون به ئامانج، راگه‌یه‌ندرا که تورکیا و ئێران ئه‌م کاره‌یان پێکه‌وه پیلانڕێژکردووه و تیرۆرتان ده‌که‌ن ."
ئایدار رایگه‌یاند که ئه‌وان ئه‌م زانیاریانه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئاسایشی به‌لجیکا تاووتوێکردووه و بۆ ئه‌وه‌ش ته‌کبیری پێویست وه‌رگیرا و وتی:" ته‌نانه‌ت له ئه‌ڵمانیاش ته‌کبیر وه‌رگیرا، به‌لجیکییه‌کان ئه‌م بابه‌ته‌یان به ئه‌ڵمانه‌کان گه‌یاندبوو، ئا‌ڵمانیا بانگی ( حاجی ئه‌حمه‌دی )یان کرد و قسه‌یان له‌گه‌ڵ دا کرد و وتیان ته‌کبیر وه‌ر ده‌گرن. به‌ر له‌وه‌ش هه‌ر له ئه‌ڵمانیا چه‌ته‌یه‌کی تاڵانکاری تورک ده‌ستگیرکرابوو و وێنه‌ی حاجی ئه‌حمه‌دی و ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و ناونیشانی ناوبراویان له‌سه‌ر گیرابوو ."
تیمه‌کانی تیرۆر له 2011 دا هاتن
له‌دوای کۆتاییهاتنی دیداره‌کان و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی پێکادانه‌کان، له کۆتایی ساڵی 2011 دا له‌ناوخۆی تورکیاوه له که‌سانێکه‌وه زانیاریمان پێگه‌یشت که ئه‌و که‌سانه په‌یوه‌ندیی پته‌ویان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی AKP هه‌یه و که‌سانی نزیکی حکومه‌تن. به‌ڵام زانیارییه‌که له فه‌ره‌نسا به‌ده‌ستمان گه‌یشت. وتیان که ئه‌وان تیمی تیرۆریان به‌ره‌و ئه‌وروپا ناردووه و له‌به‌رامبه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رانی رێکخستن و ته‌ڤگه‌ڕی ئازادیخوازی کورد کاری تیرۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئه‌م زانیارییه راسته‌وخۆ به من راگه‌یه‌ندرا و ئێمه‌ش زانییارییهکهمان به ده‌زگای ئاسایشی به‌لجیکا گه‌یاند. "
تێمێکی تیرۆر له به‌ریتانیاوه ده‌گاته به‌لجیکا
له‌به‌رده‌وامی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌یدا بۆ ANF زوبێر ئایدار ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK وتی:" ساڵی پار (2012) زانیاریمان له پۆلیسی به‌لجیکاوه به‌ده‌ست گه‌یشت، پۆلیسه‌کان له ئه‌کادێمیای لێکۆڵینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی میزۆپۆتامیا له (Cahrlero) وتبوویان ئێمه ئێوه‌مان پاراست، که‌سێک له به‌ریتانیاوه هات و ویستی لێره کارێکی تیرۆر ئه‌نجام بدات، گرتمان و به‌دواداچوونمان بۆ کرد. ئێستاکه ئێمه نازانین ناوی چییه و ناشزانین که چه‌ند که‌سن به‌ڵام به ههڤاڵانمانیان وتبوو (ئێوه‌مان له کارێکی تیرۆر پاراست، که‌سێک ده‌ستگیرکراوه که ده‌یویست رێبه‌ره‌کانی کوردان تیرۆر بکات ."
هه‌روه‌ها وتیشی :" هه‌ر له ساڵی 2007 ه‌وه رێبه‌ر و پێشه‌نگه‌کانی ته‌ڤگه‌ڕه‌که‌مان ده‌کرێن به ئامانج، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له کوردستانن. ده‌یانه‌وێ ئه‌وانه یه‌ک به یه‌ک تیرۆر بکه‌ن. ده‌یانه‌وێت به فڕۆکه، کۆپته و به‌تایبه‌تیش فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان تیرۆریان بکه‌ن، به‌ڵام له ئێستادا فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کانیان بێ چه‌ک و موشهکن، بۆیه تورکیا وا به‌په‌رۆشه‌وه داوا له ئه‌مریکا ده‌کات که ئه‌و جۆره فڕۆکه‌ی پێ بفرۆشێت. ده‌یانه‌وێت له کوردستان به فڕۆکه و لێره‌ش به‌م شێوه‌یه به مه‌رامه‌کانیان بگه‌ن. ئێمه به جدی مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیارییانه‌دا کرد که پێمان ده‌گه‌یشتن. ناوی ئه‌و هه‌ڤاڵانه (ژنه سیاسه‌تمه‌داره تیرۆرکراوه‌کان) نه‌بوون، به‌ڵام ناوی هه‌ڤاڵانی تر هه‌بوو ."
به ئامانجگرتنی ساکینه جانسز رێکه‌وت نه‌بوو
ئایدار ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که به‌هۆی تهکبیرهکانیانهوه ده‌رفه‌تیان نه‌دا ئه‌و پیلانانه بهسهربخرێن و وتیشی:" هه‌ڤاڵ ساکینه، رۆژبین ( فیدان دۆغان ) و له‌یلایان کرده ئامانج، ئه‌مه کارێکی رێکه‌وت نه‌بوو، به ئامانجگرتنی هه‌ڤاڵ ساکینه رێکه‌وتن نییه، واتایه‌کی تایبه‌تی هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌ر و پێشه‌نگێکی رێکخستنیان کردۆته ئامانج. ئه‌وه بۆ ماوه‌ی (7) ساڵه کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن، ئه‌م رووداوه هیچ جیاوازییه‌کی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و پیلانانه‌دا. ئێستاکه سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌ڤگه‌ڕ کراون به ئامانج. ناوی هه‌موومانیان داوه به ئینته‌رپۆڵ و بولته‌نی سوریان ده‌رخستووه. بۆ ئه‌وه‌شه که ده‌ستبه‌سه‌رکردن و ده‌ستگیرکردن دێنه ئاراوه. هه‌ڤاڵ ساکینه‌ش له ئه‌ڵمانیا ده‌ستبه‌سه‌ر کرا، به‌ڵام نه‌یانتوانی راده‌ستی بکه‌ن ( راده‌ستکردنه‌وه‌ی به تورکیا ره‌تکرایه‌وه ) . ئێستاش تیرۆریان کرد. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به قۆناخهکهوهیه. "
ده‌وڵه‌تی نهێنی پاکتاو نه‌کراوه
ئایدار وه‌بیری هێنایه‌وه که ده‌وڵه‌تی نهێنی له تورکیا پاکتاو نه‌کراوه و وتی:" ئه‌و شته‌ی پێی ده‌گوترێت گلادیۆ و ئه‌رگه‌نه‌کۆن، تا ئێستا پاکتاو نه‌کراوه. ته‌نیا لایه‌نی نه‌ژادپه‌رست پاکتاو کراوه، پاشان گلادیۆیهکی سه‌وز دروست بوو. ده‌کرێت ئه‌و حکومه‌ته‌ی دیداره‌کان ئه‌نجام ده‌دات به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی له‌م رووداوه‌دا نه‌بێت، به‌ڵام ئێمه زۆر چاک ده‌زانین که هێزێکی تر له‌ناو ده‌وڵه‌تدا هه‌یه که ئاشتی ناوێت و له‌دژی ده‌رده‌که‌وێت. دوور نییه له‌چوارچێوه‌ی پیلانه‌کانیاندا ئه‌م تیمه‌یان ره‌وانه‌ی ئه‌وروپا کردبێت، ئه‌مه‌ش خاڵ و ناوه‌ندی بهدواداگهڕانهکهیه ."
له‌کاتی دیداره‌کان له‌گه‌ڵ ئۆجالاندا؛ جێی گومان
ئایدار وه‌بیری هێنایه‌وه که هێرشه‌که له‌کاتێکدا ئه‌نجامدراوه که له ئیمراڵی دیدار ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌مه‌شی به کارێکی جێی گومان له‌قه‌ڵمدا و وتی:" له‌کاتێکدا که دیداره‌کانی ئیمراڵی راگه‌یه‌نران و هیوای دیالۆگ و ئاشتی پته‌وتر بوون، ئه‌م هه‌ڤاڵه‌یان کرده ئامانج. ئه‌مه شتێکی واتاداره. ئه‌مه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به قۆناخهکهوه هه‌یه. "
زوبێر ئایدار ده‌ستنیشانی کرد که هێرشه‌که کاریگه‌رییه‌کی نه‌رێنی له‌سه‌ر دیداره‌کان ناکات و وتی:" هه‌موومان ده‌زانین که هیواکانی کورد و تورک و هه‌موو که‌سانی ئاشتیخواز بۆ به‌رقه‌راربوونی ئاشتی، به‌م رووداوه دڵگران و دڵشکاوبوون. ئه‌نجامده‌ران و ده‌سته‌کانی پشت ئه‌و رووداوه ده‌یانه‌وێت بڵێن له‌کوێ بتانبینین ده‌تانکوژین. خودی ره‌جه‌ب تایب ئه‌ردۆغانیش نه‌یوت ( یان ئه‌وه‌تا خۆتان راده‌ست ده‌که‌نه‌وه، یان ئه‌وه‌تا ده‌که‌وینه ناو ئه‌و ئه‌شکه‌وتانه‌وه که ئێوه‌ی لێن و ده‌تانکوژین ) ؟ به‌ڵام ئێمه وه‌کو ته‌ڤگه‌ڕ له‌پێناوی ئاشتی و دیالۆگ له‌دڵه‌وه به ئاراسته‌ی دیالۆگ و ئاشتیدا ده‌چین. بۆ ئه‌وه‌ی که‌سانی کۆتوبهندکار به ئامانجه‌کانیان نه‌گه‌ن، به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌کانمان. ئه‌وان ئامانجیان کۆتوبه‌ندکردنی دیالۆگ و درێژه‌دانه به‌شه‌ڕ. ئێمه‌ش تا له‌ده‌ستمان دێت هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و ئامانج و مه‌رامانه پوچه‌ڵ بکه‌ینه‌وه. له‌م بابه‌ته‌دا خێراتر کار ده‌که‌ین، به‌ڵام هه‌موو شتێکیش له‌ده‌ستی ئێمه‌دا نییه. گه‌ر هه‌ندێک بیانه‌وێت بمانکوژن، ئێمه‌ش ناچارده‌بین خۆمان بپارێزین. "
هه‌موو هه‌ڤاڵه زانراوه‌کان کراون به ئامانج
ئایدار ده‌ستنیشانی کرد که ئه‌و که‌سانه‌ی هێرشه‌که‌یان ئه‌نجامداوه، ئێستاکه به‌ژن و باڵا و ده‌ستیان راده‌وه‌شێنن و وتی:" ئه‌وانه بۆخۆیان ده‌گه‌ڕێن و سه‌ربه‌ستن، ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ڤاڵ ساکینه، رۆژبین و رۆناهیان تیرۆرکرد، دیاره خوازیارن که‌سانی تریش بکوژن. ئه‌وانه ته‌نیا نین، رێکخستنکراون، بناخه‌یه‌کیان هه‌یه، هه‌موو هه‌ڤاڵه ناسراوه‌کان ــ زانراوه‌کان کراون به ئامانج و ئێمه‌ش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ته‌کبیری خۆمان وه‌رده‌گرین. "
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK زوبێر ئایدار ئه‌و بانگه‌شانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی تورک که ده‌ڵێن ( به‌هۆکاری شه‌ڕی ناوخۆ بووه )ی وه‌کو " بێ ئه‌خلاقی " له قه‌ڵه‌مدا و ده‌ستنیشانی کرد که ساکینه جانسز له دیداره‌کانی ئۆسڵۆدا جێگای نه‌گرتووه و وتی:" هه‌ڤاڵ ساکینه له رۆژی دامه‌زراندنی تهڤگهڕهوه تا ئه‌مڕۆ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا جێگای گرتووه ، هه‌م له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیدا و هه‌م له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ڤگه‌ڕی ژناندا بووه. له‌ناو تهڤگهڕدا و له‌ناو گه‌لدا و له‌ناو ته‌ڤگه‌ڕی ژناندا ژیانێکی نموونه‌یی هه‌بوو. به‌تایبه‌تیش به‌رخۆدانێکی ئه‌فسانه‌یی له زیندانی ئامه‌د هه‌یه. تیرۆرکاران بناخه‌ی ئێمه‌یان کردۆته ئامانج، ده‌یانه‌وێت په‌یامی ( ریشهکێشتان ده‌که‌ین ) مان پێبده‌ن، ئێمه به‌م شێوه‌یه لێکیده‌ده‌ینه‌وه و به‌مشێوه‌یه‌ش به‌دواداچوونی بۆ ده‌که‌ین. "
serchawe ANF
No comments:
Post a Comment