کەرکوك خەڵتانی خوێن کراو ژمارەی قوربانیەکان گەیشتە190 کەس
لەدوو تەقینەوەی دووابەدووای یەکدا، لەشاری کەرکوك و لەهەردوو گەڕەکی ( ئەتڵەس و تەربییەی کۆن) 190کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. بەمەش، کەرکوك خەڵتانی خوێن کرا.
سەبارەت بە تەقینەوەکەی گەڕەکی ئەتڵەس، کە بنکە و بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی کردبووە ئامانج، بەرپرسی راگەیاندنی ئاسایشی کەرکوک -پارتی- فەرهاد حەمە عەلی، بەئاژانسی پەیامنێری راگەیاندووه، "لەهێرشێکی خۆکوژی‌دا بۆ سەر بارەگای کۆمەڵگەی ئازادی کە ژمارەیەک رێکخراو و نووسینگەی سەر بەپارتی دیموکراتی کوردستانی تێدایە، 15 کەس شەهیدو زیاتر لە 115 کەس برینداربون کە زۆربەیان لەناو پاسی نەفەرهەڵردابوون و دووپاسی نەفەر هەڵگر، کەکۆمەڵێك سەرنشینەکانیان تێدابووە سوتاون و لەو 15 شەهیدە، 8 کەسیان کارمەندی ئاسایشی کەرکوکنو حه‌وت كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش کارمەندی رێکخراوی پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوڵاتیانن".
هەر پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌قامی ئه‌تڵه‌س، ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ی بۆمرێژكراو له‌گه‌ره‌كی ته‌ربییه‌ی كۆن و له‌به‌رده‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك ته‌قییه‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكهوتهوه، ئه‌گه‌رچی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ئاماژه بهكوژرانو برینداربوونی نزیکەی ٤٢ کەس دەکەن.
بارەگاکانی پارتی لە کەرکووک و دوزخورماتوو کرانە ئامانج
NNS ROJ: چەند تەقینەوەی جیاواز کە بارەگاکانی پارتییان لە شارەکانی کەرکووک و دوزخورماتوو کردبۆ ئامانج، کوژران و برینداربوونی سەدان هاوڵاتی لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٦ی ژانویەی ٢٠١٣ی زایینی، سێ تەقینەوەی جیاواز لە شاری کەرکووک هاتنە ئاراوە کە تێیدا، چەند بارەگای پارتی دێمۆکراتی کوردستان کرابوونە ئامانج و لە ئاکامیاندا، ٢٦ کەس کوژراو و ١٩٠ کەسیش بریندار بوون.
هاوکات تەقینەوەیەکیش لە شارۆچکەی تووزخورماتوو هاتە ئاراوە و بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە باشووری کوردستان، کوژرانی هەریکەم ٥ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ٤٠ کەسی لێکەوتەوە.
"سەرحەد قادر" بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە کە تەقینەوەکانی ئەمڕۆ بەیانی، کە لانیکەم یەکێکیان خۆکووژی بووە، ئاسایشی کەرکووک و بارەگایەکی پارتی دێمۆکراتی کوردستانیان کردبۆ ئامانج کوژران و برینداربوونی دەیان پۆلیس و هاوڵاتی سڤیلی لێکەوتۆتەوە.
یەکێک لە تەقینەوەکان، کاروانی بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووکی کردبۆ ئامانج و تێیدا بەرپرسی لق "محەممەد کەمال" بریندار و چەند پۆلیسیش گیانیان لەدەست دابوو.
پارێزگاری کەرکووکیش بە پەیامنێری راگەیاندووە کە برینی بەشێک لە هاوڵاتیان سەختە و مومکینە هەژماری قوربانیان زیاد بکات.
لە کۆتایی مانگی سەرماوەزیشدا، زنجیرە تەقینەوەیەک لە کەرکووک و شار و شارۆچکەکانی دەوروپشتی هاتبۆ ئاراوە و لە ئاکامدا ٢٦ هاوڵاتی کوژرابوون و دەیانی تر بریندار ببوون.

/////////////////////////////
ئامەد: دایک گریان، لاوان شه‌قامه‌کانی ئامه‌دیان هه‌ژاند
کوردستان میوانداری گیانبەختکردووانی پاریسه
ئارام ئیبراهیم خاس – ئامهدکاتژمێر ۱۰:۰۰ ۱۶.۰۱.۲۰۱۳
NNS ROJ: دوای ئه‌وه‌ی که کاتژمێر ۲۰:۴۵ به کاتی باکووری کوردستان، ته‌رمی هه‌ر سێژنهتێکۆشهری کورد "سه‌کینه جانسز" لە دامه‌زرێنه‌رانی پارتی کرێکارانی کوردستان، "فیدان دۆغان"ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان و "له‌یلا سۆیله‌مه‌ز" ئه‌ندامی ته‌ڤگه‌ری لاوان, له رێگایفرۆکهخانهی ئیستانبۆلهوه گهیشتنە شاری ئامه‌د، پارله‌مانتاران و هاوسه‌رۆکانی پارتی ئاشتی ودێموکراسی، شاره‌دارانی ئه‌و پارته، هاوسه‌رۆکانی کۆنگره‌ی جڤاتی دێموکراتیک و ده‌یان کهسایهتیسیاسی، نووسه‌ر، رۆشنبیر و هه‌زاران هاوڵاتی، سه‌ره‌ڕای دره‌نگی کات و سه‌رمای هه‌وا بهدرووشمهکانی "شه‌هید نامرن"، له‌به‌ر ده‌رگای فرۆکه‌خانه‌ی شاری ئامه‌د پێشوازیان لهتهرمیگیانبهختکردووانی پاریس کرد.
"عوسمان بایده‌میر"، سه‌رۆکی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئامه‌د، له‌رێوره‌سمی پێشوازیکردنی تهرمهکانداوتی: "سێ ژن، سێ گیان، سێ گوڵی ئاشتی له‌سه‌ر شانی ئێوه‌ن. هیوادارم ئهوخاوهندارهتییهگهورهو شکۆداره‌ی ئێوه له گیانبه‌ختکردووان، ببێته ده‌ستپێکی ئاشتی بۆ ئه‌و وڵاته. بۆئه‌و مه‌به‌سته‌و له به‌رامبه‌ر ئه‌و پێواژۆیه‌دا هه‌موو که‌س ئه‌رکداره و ئه‌رکی قورس ده‌که‌وێته سه‌ر شانیههموو که‌سێک".
ئامبۆلانسی هه‌ڵگری ته‌رمه‌کانن، له فرۆکه‌خانه ده‌رکه‌وتن و به هۆی ئاپۆرای جه‌ماوه‌ری بهشدارلهرێورهسمی پێشوازیدا، ئۆتۆمۆبێله‌کانی هه‌ڵگری ته‌رمی گیانبەختکردووانی پاریس هێدی هێدیبهرهو "نه‌خۆشخانه‌ی باغلار"هوهدهچن.
بڕیارهتهرمهکان ئه‌مشه‌و تا به‌یانی له‌و نه‌خۆشخانه‌یه رابگیرێن و سبه‌ینێ دوای بهڕێوهبردنیرێورهسمێک لە کاتژمێر یازدەی پێشنیوەڕۆ، له‌گۆڕه‌پانی باتکهنت، ته‌رمه‌کان بۆ دێرسیم، مێرسین وئهلبیستان به‌ڕێ بکرێن.
"ئینسیاتیڤی دایکانی ئاشتی"، "مه‌جلیسی ژنانی پارتی ئاشتی و دێموکراسی" و گه‌لێک له‌چالاکانی کورد رایه‌نگه‌یاند که ئه‌مشه‌و له‌به‌ر ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌که ده‌مێننه‌وه و تا به‌یانی چالاکی"نۆبه‌داری" پێک دێنن.

No comments:
Post a Comment