ئیخۆانە تێرۆریستەکانی سەر بە رژیمی تورک لە شاری سەریکانی
شه‌ڕ له سه‌رێکانی به‌رده‌وامه و سه‌ختتر ده‌بێت/ ڕاپۆرت
له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو شه‌ڕ و پێکادانه‌کاندا له سه‌رێکانی زیاتر (40) ئه‌ندامی گرووپه چه‌ته‌کان کوژران، به‌ده‌یانی تر برینداربوون و (20) له‌و بریندارانه له نه‌خۆشخانه‌کانی سه‌رێکانی بینران، YPG له سه‌رێکانی ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌مبۆڵانسێکی ده‌وڵه‌تی تورک‌دا گرت، سوپای تورک له‌سه‌ر سنووری هه‌رێمه‌که زانیاری سیخوڕی کۆده‌کاته‌وه و بنکه‌کانی YPG له هه‌رێمه‌که تۆپباران ده‌کرێت و شه‌ڕ به‌رده‌وامه ..
شه‌ڕ و پێکادانی سه‌رێکانی له‌نێوان YPG و ئه‌و گرووپه چه‌تانه‌ی به پشتیوانی و به‌چه‌کی ده‌وڵه‌تی تورک هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خه‌ڵکی شاری سه‌رێکانی به‌رده‌وامه، گرووپه چه‌ته‌کان ئه‌م جاره‌یان هێرشیان کرده سه‌ر کارگه‌ی لیبی و رووبه‌ڕووی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی توندی YPG بوونه‌وه، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان زیاتر له (20) ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه چه‌کداره کوژران و به‌ده‌یانی تریش برینداربوون .
هێرش و په‌لاماری گرووپه چه‌ته چه‌کداره‌کان به هاوکاری ده‌وڵه‌تی تورک بۆ سه‌ر شاری سه‌رێکانی رۆژئاوای کوردستان و به‌رخۆدانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPG له‌به‌رامبه‌ریان به‌رده‌وامه و راگه‌یه‌نرا که ئه‌مڕۆ له (11) هه‌مین رۆژدا له ئه‌نجامی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌کی تری یه‌کینه‌کانی YPG دا زیاتر له ( 20 ) ئه‌ندامی گرووپه چه‌ته‌کان کوژران .
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که شه‌وی رابردووش هه‌مان ئه‌و گرووپانه جارێکی تر له نزیک ( حه‌وزی ئاوه‌که )ی ناوچه‌که هێرشیان کردبووه سه‌ر یه‌کینه‌کانی YPG و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ک کوژراو و برینداریان له‌دوی خۆیان به‌جێ هێشتبوو . هاوکات له‌سه‌ر رێگای حه‌سه‌که‌ی شاره‌که گرووپه چه‌ته‌کان هه‌وڵیاندابوو هه‌رێمه‌که کۆنترۆڵ بکه‌ن و په‌لاماری چه‌ند ماڵێکی ناوچه‌که‌یان دابوو، دوای به‌رپه‌رچدانه‌وه یه‌کینه‌کانی YPG ئه‌وجار روویانکردبووه گوندی توێمین .
ده‌ست به‌سه‌ر چه‌کێکی زۆردا گیرا
شه‌ڕڤانه‌کانی YPG ناوه‌ندی پاڵاوتگه‌ی ئاوی نزیک کانیاوی ئه‌لبانوس و ئه‌لفانوس ی سه‌ر رێگای حه‌سه‌که‌یان به‌ته‌واوی کۆنترۆڵ کرد. له‌لایه‌کی تریشه‌وه چوار ئۆتۆمبێلی دزراو بینرا که پڕ بوو له چه‌ته‌کان و به‌ره‌و رێگای تلبه‌یاوه رایانده‌کرد، له شه‌ڕه‌کانی شه‌وی رابردوودا شه‌ڕڤانه‌کانی YPG ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌کی زۆر چه‌کی چه‌ته‌کاندا گرت .
هه‌روه‌ها که‌سوکاری هاوڵاتی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب ( موسته‌فا ئه‌لئه‌سه‌د )ی ته‌مه‌ن (47) ساڵی که دوێنێ له‌لایه‌ن گرووپه چه‌کداره‌کانه‌وه به نیشانبڕ تیرۆرکرابوو، داوایان له یه‌کینه‌کانی YPG کرد که ته‌رمه‌که‌ی بگه‌یه‌ننه گوندی عه‌لۆک و له‌وێ به‌خاکی بسپێرن . شه‌ڕڤانه‌کانی YPG هاوکاری که‌سوکاری ئه‌و قوربانییه‌یان کرد و ته‌رمه‌که‌یان له‌و شوێنه به‌خاک سپارد .
سوپای تورک له‌سه‌ر سنوور له جموجۆڵدایه
له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌کانی سوپای تورک له‌سه‌ر سنووری باکور و رۆژئاوای کوردستان ده‌ستیان به جموجۆڵێکی زۆر کردووه و زانیاری هه‌واڵگری کۆده‌که‌نه‌وه. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی YPG رایانگه‌یاند له‌گه‌ڵ هه‌ر هاتوچۆ و جموجۆڵێکی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌دا، بنکه و هه‌رێمه‌کانی YPG تۆپباران ده‌کرێت .
فه‌رماندارێکی YPG ژیانی له‌ده‌ستدا
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستکه‌وتوون هێزه‌کانی YPG به‌شێکی زۆر گه‌ره‌کی عه‌برێی کۆنترۆڵ کردووه و له‌دژی چه‌ته‌کان چالاکی به‌کاریگه‌ری ئه‌نجامدا، له‌و گه‌ڕه‌که‌دا نه‌خۆشخانه‌یه‌کی گه‌وره هه‌یه و گرووپه چه‌ته‌کان له ده‌وروبه‌ری ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یدا له جموجۆڵدان . له‌و چالاکییه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆری گرووپه چه‌ته‌کان کوژران و برینداربوون، هاوکات یه‌کێک له فه‌رماندارانی YPG له سه‌رێکانی به‌ناوی ( زه‌رده‌شت دێرک ) له‌و شه‌ڕه‌دا ژیانی له‌ده‌ستدا و ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی پێشکه‌وتنخواز ( عه‌لا قاسم ) که له ریزه‌کانی YPG دا دژی گرووپه چه‌ته‌کان له شه‌ڕدایه به سه‌ختی بریندار بوو .
YPG ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌مبۆڵانسێکی ده‌وڵه‌تی تورک‌دا گرت
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری ANF له‌ناوچه‌که‌وه رایگه‌یاند، به‌شێکی زۆری گه‌ڕه‌کی عه‌برێ له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانه‌کانی YPG ه‌وه کۆنترۆڵکراوه، کاتێک شه‌ڕڤانه‌کانی YPG ده‌که‌ونه ناو گه‌ڕه‌که‌که‌وه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌مبۆڵانسێکی ده‌وڵه‌تی تورک‌دا ده‌گرن، که له‌نزیک ناوچه‌کانی پێکادانه‌کان به‌رده‌وام له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا راده‌گیرێن بۆ گواستنه‌وه‌ی کوژراو و برینداره‌کانی گروپه چه‌ته‌کان بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تی تورک له باکوری کوردستان .
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه هه‌رێمییه‌کان رایانگه‌یاند که گرووپه چه‌ته‌کان چه‌کی قورسیان له‌سه‌ربانی سایلۆیه‌کی رۆژئاوای کوردستان له نزیک خاڵی سفری سنووری ده‌ستکردی نێوان هه‌ردوو سه‌رێکانیدا جێگیرکردووه و ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی YPG و زۆرجاریش هه‌رێمی شه‌ڕه‌کان تۆپباران ده‌که‌ن . هه‌مان ئه‌و سه‌رچاوانه رایانگه‌یاند که تا دێت جموجۆڵه‌کانی گرووپه چه‌ته‌کان له سنووره‌کانی باکوری کوردستانه‌وه نزیک ده‌بێته‌وه که ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ به‌رته‌سکبوونه‌وه‌یان له‌شاری سه‌رێکانی رۆژئاوای کوردستان .
برینداره‌کانی ئه‌و گرووپانه ده‌گه‌یه‌نرێنه نه‌خۆشخانه‌ی شارۆچکه‌ی سه‌رێکانی باکوری کوردستان و له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شاره‌که‌دا تیمار ده‌کرێن و له‌وێشه‌وه برینداره برین سه‌خته‌کان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی شاری رۆحا ده‌کرێن . نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش نزیکه‌ی (20) برینداری تری ئه‌و گرووپانه به ئه‌مبۆڵانسی ده‌وڵه‌تی تورک گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شارۆچکه‌ی سه‌رێکانی باکوری کوردستان .
هه‌روه‌ها دوێنێش راگه‌یه‌نرا بوو که (8) برینداری ئه‌و گرووپانه گه‌یه‌ندرابوونه ئه‌و نه‌خۆشخانانه و له‌وانه دوو برینداریان له نه‌خۆشخانه‌کانی سه‌رێکانی و وێرانشاری سه‌ر به رۆحا به‌هۆی سه‌ختی برینه‌کانیانه‌وه مردبوون .
له شاری ئامه‌ده‌وه (7) که‌س هێنران
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌رێمییه‌وه به‌ده‌ستکه‌وتوون چه‌ند رۆژێک به‌ر له ئێستا له ناوچه‌ی دارا هێنێی سه‌ر به شاری ئامه‌ده‌وه (7) که‌س ده‌برێنه شاری سه‌رێکانی و ئه‌وانیش شانبه‌شانی گرووپه چه‌کداره‌کان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خه‌ڵکی ناوچه‌که . هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکرا که رێباز و شێوازه‌کانی شه‌ڕی تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی تورک که له ساڵانی 1990ه‌وه له‌دژی خه‌ڵکی باکوری کوردستان به‌کاریده‌هێنێت، ئێستاکه له‌دژی خه‌ڵکی رۆژئاوای کوردستانیش خراوه‌ته گه‌ڕ و ئه‌مڕۆش هه‌ندێک هه‌واڵه به‌ده‌ست گه‌یشتوون که ئه‌و زانیارییانه پشتڕاست ده‌که‌نه‌وه .
سه‌رچاوه هه‌رێمییه‌کان رایانگه‌یاند که که‌سانێکی نه‌ناسراو په‌یوه‌ندییان به که‌سێکی خه‌ڵکی دارا هێنی به‌ناوی ( رایف یڵدرم )ه‌وه کردووه و پێیان راگه‌یاندووه که کوڕه‌که‌ی به‌ناوی ( مه‌حمود ئاک یڵدرم ) به‌ر له سێ رۆژ له شه‌ڕی سه‌رێکانیدا کوژراوه و داوایان لێکردووه که بچێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی . به‌ڵام شوێنی وه‌رگرتنی ته‌رمی کوڕه‌که‌یان پێ رانه‌گه‌یاندووه . له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کوڕه گه‌وره‌ی ئاک یڵدرم به‌ناوی سه‌بری ئاک یڵدرم و سێ که‌سی تری خێزانه‌که‌ی به‌ره‌و سه‌رێکانی به‌ڕێکه‌وتن . تا ئێستا نازانرێت که ئایا ته‌رمه‌که وه‌رگیراوه‌ته‌وه یاخود نا .
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا زانرا که (6) که‌سی تریش له‌گه‌ڵ مه‌حمود ئاک یڵدرم چوون و به‌شداری ئه‌و شه‌ڕانه‌یان کردووه که ناوی سێ له‌و که‌سانه له‌لایه‌ن په‌یامنێری ANF ه‌وه ده‌ستنیشان کراوه ئه‌ویش نورولڵا ئاڤجی ، ئیبراهیم بیلگه و ئیبراهیم ناوێکی تر که پاشناوه‌که‌ی یه‌کلا نه‌کراوه‌ته‌وه .
حزب ــ کۆنترا که‌وتۆته گه‌ڕ
یه‌کێکی تر له‌و رێبازانه‌ی که له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه چه‌کدارانه‌وه له سه‌رێکانی له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی تایبه‌تدا په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن، جموجۆڵی کۆنتراگه‌رییه ( به‌ناو و به‌رگی که‌سێکی تره‌وه دروستکردنی گێره‌شێوێنی تا به کوشتار ده‌گات ) . ئه‌م رێبازی شه‌ڕی تایبه‌ته له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه به‌تایبه‌تیش له ساڵانی 1990 دا له باکوری کوردستان په‌یڕه‌و کراو تا ئێستاش به‌ده‌یان شێوازی جیاجیا درێژه‌ی پێده‌درێت . له‌و باره‌یه‌شه‌وه شاره‌زایان رایانگه‌یاندبوو که تورکیا هه‌وڵده‌دات ئه‌و شته‌ی له باکوری کوردستان ده‌ستی پێی نه‌گه‌یشتووه و سه‌رکه‌وتنی تێدا به‌ده‌ستنه‌هێناوه، ئێستا له رۆژئاوای کوردستان جێبه‌جێی بکات . ده‌یه‌وێت به‌م شێوه‌یه ئیراده‌ی گه‌لی کورد بشکێنێت و سه‌رجه‌م ده‌ستکه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی له‌بار ببات . له هه‌مووشی گرنگتر ئێستاکه له ره‌وشی ده‌ستێوه‌ردان دایه .
ده‌وڵه‌تى تورک له سه‌رێکانى شکستى خوارد
سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان KCK موراد کارایڵان له لێدوانێکیدا بۆ ANF ستایشى به‌رخۆدان و تێکۆشانى رۆژئاواى کوردستانى کردبوو و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کردووه‌وه که به‌رخۆدانى گه‌لى کورد له سه‌رێکانی، شه‌ڕى مان و نه‌مانى گه‌لى کورده و وتى :" چونکه ئه‌گه‌ر بهاتا و ئه‌و گرووپه چه‌تانه له‌چوارچێوه‌ى پیلانه‌کانى تورکیادا له سه‌رێکانى سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست بهێنایه، ئه‌وا له‌دژى سه‌رتاپاى ناوچه‌کانى جزیره ده‌ستیان به ته‌ڤگه‌ڕێک ده‌کرد . له‌م رووه‌وه سه‌رکه‌وتنى به‌رخۆدان له سه‌رێکانى ، هه‌نگاوێکى گرنگه له ده‌سته‌به‌رکرد و پاراستنى ده‌ستکه‌وته‌کانى هه‌موو رۆژئاوا . پێویسته هه‌موو هێزه به‌رخۆدێره‌کانى رۆژئاواى کوردستان به‌تایبه‌تیش YPG بزانن که ئه‌وان به‌ته‌نیا نین، ئێمه هه‌میشه له‌پاڵیانداین و له پاڵیاندا ده‌بین، پشتیوان و هاوکارى به‌رخۆدانه‌که‌یان ده‌بین . "
له‌ماوه‌ی شه‌ڕی (11) رۆژدا زیاتر له (100) چه‌ته کوژراون
به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی YPG له شه‌ڕی (11) رۆژی رابردوودا کوژرانی زیاتر له (100) ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه چه‌تانه تۆمار کراون و YPG ئه‌وه‌شی خسته روو که گرووپه چه‌ته‌کان دوو هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ش برینداریان هه‌بووه .
شه‌ڕ و پێکادان به‌رده‌وامه ...
No comments:
Post a Comment