بارزانی و پێنج به‌رپرسی تر به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌رێكه‌وتن
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه) به یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكومی به‌سه‌ردانێك به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێكه‌وت‌و بڕیاره سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك وڵات بكات‌و به‌شداری كۆنگره‌یه‌كی ئابووریش بكات.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه بارزانی سه‌رۆكایه‌تی شاندێك ده‌كات كه پێكهاتوون له عیماد ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و فوئاد حسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان، فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له راوێژكاران.
بڕیاره له چوارچێوه‌ی ئه‌م گه‌شته‌دا شانده‌كه‌ی هه‌رێم سه‌ردانی چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپی بكه‌ن و له كۆنگره‌ی ئابووری داڤۆسیشدا كه له سویسرا به‌رێوه‌ده‌چێن ئاماده به‌شداریی بكه‌ن.
كۆبونه‌وه‌ی ئابوری داڤۆس له رۆژانی 23 بۆ 27ی ئه‌م مانگه له سویسرا به‌رێوه‌ده‌چێت و، جگه له بان كی مۆن سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و، جیم یۆنگ سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی، نزیكه‌ی 25 سه‌رۆك كۆمپانیای بواری ته‌ندروستیش به‌شداری ده‌كه‌ن.
داڤۆس، شارێكی بچوكه ده‌كه‌وێـته كانتۆنی گروباندن له وڵاتی سویسرا، ساڵانه كۆبونه‌وه‌ی كۆربه‌ندی ئابوری جیهانی له‌و شاره‌دا به‌ناوی كۆبونه‌وه‌ی داڤۆس ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌ر ساڵێكیش كێشه‌یه‌كی جیهانیی ده‌بێته ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كان.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له كۆتای مانگی نیسانی ساڵی رابردووش‌دا، به‌شداری له كۆبونه‌وه‌یه‌كی تری كۆربه‌ندی ئابوری جیهانی كرد كه له شاری دوبه‌ی وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی ئه‌نجامدرا.
http://www.nrttv.com/dreje.aspx?jimare=25214
No comments:
Post a Comment