دایکی زانیار مۆرادی پریشانی رۆلەکەێتی نازانی پەنا بۆ کۆیی بەبات هاوار بۆ لای ک‌یی بەبات و رژیمی ئیرانیش بەردەوام
خەریکی کۆشتنی رۆلەکانی نیشتمانی کوردە ریکخراوە سیاسیەکانیش بی دەنگ دانیشتوون هیچ نا‌لێن
نامه‌یه‌ک له دایکی زیندانییه‌کی به‌رده‌م په‌تی سێداره‌وه
دایکی زانیار مورادی له نامه‌یه‌کدا که له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی پشتگیری له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نییه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت که زانیار و لوقمان به توندترین شێواز ئه‌شکه‌نجه کراون‌و چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ى دژه مرۆییان له‌لایه‌ن ئه‌شکه‌نجه‌گه‌رانه‌وه لێکراوه و به زۆر ناچارکراون دان به‌و تاوانه‌دا بنێن، که هه‌رگیز ئه‌نجامیان نه‌داوه.
دایکه (ئه‌مینه قادری) دایکی زانیار له‌و نامه‌یه‌دا داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سزاى له‌سێداره‌دان و ئازادکردنى تێکڕاى زیندانیانى سیاسی‌و مه‌ده‌نى ده‌کات و هه‌روه‌ها داوا له رێکخراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ و لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌کات که گوشار بخه‌نه سه‌ر رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ راگرتنی ئه‌و سزایه و ئازادکردنی زیندانیان.
من دایکی زانیار مورادیم
دایکی زانیارمورادی وه‌ها ده‌ست به نامه‌که‌ی ده‌کات :"من دایکى زانیار مورادیم، سوپاس بو پشتیوانیه‌که‌تان و بۆ داکۆکیکردن له‌زیندانیانى سیاسى و که‌س‌و کاره‌کانیان . " و ده‌ڵێت:" کوڕه‌که‌م له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى حکومه‌تى ئێرانه‌وه سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، سه‌پاندنى سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر زانیار و لوقمانى هاوڕێیدا، که پێکه‌وه ده‌ستگیرکراون له کاتێکدایه زانیار هێشتا ته‌مه‌نى نه‌گه‌یشتبوه (18) ساڵ و به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و تۆمه‌ته‌ی، که خراوه‌ته پاڵی، هه‌رگیز په‌یوه‌ندى به‌چه‌ک و به‌کارهێنانى چه‌که‌وه نه‌بوه. "
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:" سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئه‌و روداوه، که زانیارى له‌سه‌ر ده‌ستگیرکراوه‌و دواتریش سزاى له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پاندوه، بۆ زۆربه‌ى خه‌ڵک و ته‌نانه‌ت به‌شێک له‌به‌رپرسان و ئه‌و که‌س‌و بنه‌ماڵانه که به‌هۆى ئه‌و رووداوه له پشت دۆسیه‌که‌وه‌ن روونبوه‌ته‌وه، تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتداران‌و به‌رپرسانى ده‌زگاى دادوه‌رى ئاماده نه‌بوون به شێوه‌یه‌کى جدى به دۆسیه‌ى تۆمه‌تبارکردنى زانیار و لوقماندا بچنه‌وه."
به‌توندترین شێواز ئه‌شکه‌نجه کراون
له به‌رده‌وامی نامه‌که‌یدا دایکه ئه‌مینه قادری ئه‌و راستییه ده‌خاته روو که زانیار و لوقمان به توندترین شێواز ئه‌شکه‌نجه کراون‌و چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ى دژه مرۆییان له لایه‌ن ئه‌شکه‌نجه‌گه‌رانه‌وه لێکراوه‌و به زۆر ناچارکراون دان به‌و تاوانه‌دا بنێن، که هه‌رگیز ئه‌نجامیان نه‌داوه و ده‌ڵێت:" دواتریش زانیار و لوقمان له چه‌ند نامه‌یه‌کدا، که له‌زیندانه‌وه ناردویانه‌ته ده‌ره‌وه جه‌ختیان له‌وه کردوه‌ته‌وه له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا ناچار کراون دان به‌و کاره‌دا بنێن، که هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان پێوه‌ى نییه. هاو زیندانیه‌کانیشیان له نامه‌یه‌کدا جه‌ختیان له‌وه کردوه‌ته‌وه که زانیار و لوقمان له کارێکه‌وه گلێنراون، که له‌و په‌ڕى نادادپه‌روه‌ریدا سزاى له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه. "
داواکارم سزای له‌سێداره‌دان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه
دایکه ئه‌مینه جارێکی تر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که زانیار له سه‌ر تێکۆشانى بنه‌ماڵه‌که‌ى سزا دراوه نه‌ک ئه‌و تۆمه‌ته ده‌ستکرده‌ى که له سیناریۆکه‌دا دروستکراوه‌و خراوه‌ته پاڵی و ده‌ڵێت:"لێره‌دا به بۆنه‌ى رۆژى جیهانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سزاى له‌سێداره‌دان، داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سزاى له‌سێداره‌دان‌و ئازادکردنى تێکڕاى زیندانیانى سیاسی‌و مه‌ده‌نى ده‌که‌م. داواش له رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانى بوارى مافه‌کانى مرۆڤ و کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نیو لایه‌نه سیاسیه‌کانى کوردستان ده‌که‌م گوشاره‌کانیان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئێران‌و ده‌زگاى دادوه‌رى ئه‌و وڵاته چێ بکه‌نه‌وه تاوه‌کو به لانیکه‌مه‌وه به‌شێوه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه‌و به‌پێى پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌کانى مافه‌کانى مرۆڤ و ئه‌و یاسایانه که خۆیان له‌باره‌ى زیندانی‌و مافى زیندانیانه‌وه نوسیانه، هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ زیندانیه‌کاندا بکه‌ن. "
له‌به‌رده‌وامی ئه‌و نامه‌یه‌دا که کۆمه‌ڵه‌ی پشتگیری له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نییه‌وه بڵاوی کردۆته‌وه، دایکه ئه‌مینه ده‌ڵێت :" گومانیش له‌وه‌دا نییه، من وه‌ک دایکێک که کوڕه‌که‌م به ناهه‌ق تۆمه‌تبارکراوه‌و سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه داوا له خه‌ڵکى وڵاته‌که‌م‌و تێکۆشه‌ران‌و لایه‌نه‌کان‌و رێکخراوه‌کان ده‌که‌م هاو ده‌نگ بن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سزاى له‌سێداره‌دان‌و ئه‌و بێڕێزى و سوکایه‌تییه که ده‌سه‌ڵاتداران به‌رامبه‌ر زیندانیان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن ئیدانه بکه‌ن‌و پشت و په‌ناى زیندانیانى سیاسی‌و که‌س‌و کاره‌کانیان بن. "
ئه‌مینه قادری دایکی زانیار مورادی به هیواى ئازادکردنی تێکڕاى زیندانیانى سیاسى و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سزاى له‌سێداره‌دانیان کۆتایی به نامه‌که‌ی دێنێت.
ئاماده‌کاری بۆ له‌سێداره‌دانیان ده‌کرێت
زانیار و لوقمان مورداى دوو گه‌نجی کوردى تۆمه‌تبار به کووشتنى کورى (ئیمام جومعه)ى مه‌ریوان ، پیش‌تر له دادگاییه‌کى (10) خووله‌کى دا سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. له ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا، هه‌واڵى ئه‌گه‌رى جێبه‌جێکردنى سزاى سه‌ر ئه‌و دووگیراوه بیسترا و باوکى زانیار مورادى له وتووێژێکى دا له گه‌ل که‌ناڵی ئاسمانی (NEWROZ.TV) هه‌واڵه‌که‌ی پشتراستکردبووه‌وه و وتبووى:"ئیمام جومعه‌ى مه‌ریوان له لایه‌ن دادوه‌ری باڵای تارانه‌وه بانگهیشت کراوه. " زانیار مورادییش له په‌یامێکیدا که له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌کى خۆیه‌وه ناردوویه‌ته ده‌ره‌وه‌ى زیندان ڕایگه‌یاندووه که بڕیاره له ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا سزاکه‌یان له سه‌ر جێبه‌جێکرێت.
ئێقباڵ مورداى ، باوکى زانیار مورادى ووتى:" ئیمام جومعه‌ى مه‌ریوان پیش‌تر له نوێژى هه‌ینیدا رایگه‌یاندبوو که زانیار و لوقمان بکوژی کوره‌که‌ى ئه‌و نین. " سه‌ره‌راى هه‌موو ئه‌وانه، ئێقبال مورادى ئیمام جومعه‌ى له‌و بارودۆخه‌ى ئێستادا وه‌ک به‌رپرسیار زانى و ووتى: "ئیمام جومعه‌ى مه‌ریوان به له‌به‌رچاو گرتنى سیاسى بوونه‌وه‌ى ئه‌و مه‌سه‌له‌یه که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئیتلاعاته‌وه دانراوه یان نایه‌وێت یان ناتوانێت ئه‌رکى مرۆڤانه‌ى خۆى پێک‌بێنێ و راستییه‌کان بڵێت . له کاتێکدا هه‌موو که‌س ده‌زانێت که بکوژانى کوڕى ئیمام جومعه‌ى مه‌ریوان له کاربه‌ده‌ستانى ئیتلاعات بوون. "
No comments:
Post a Comment