Pages

Ads 468x60px

16 Jan 2013

ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مرۆی‌ كه‌ركوك زیاتر له‌ 100 قوربانی‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌


ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مرۆی‌ كه‌ركوك زیاتر له‌ 100 قوربانی‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌ 



سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مرۆ، چوارشه‌ممه‌، له‌شه‌قامی‌ ئه‌تڵه‌سی‌ شاری‌ كه‌ركوك ئۆتۆمبێلێكی‌ بۆمبرێژكراو له‌لایه‌ن كه‌سێكی‌ خۆكوژه‌وه‌ ته‌قێنرایه‌وه‌و به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ شاره‌كه‌ش به‌پێی‌ ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه‌ 10 كوژراو و زیاتر له‌ 90 برینداری‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی‌، ته‌قینه‌وه‌كه‌ باره‌گای‌ ته‌له‌فیزیۆنی‌ بابه‌گورگورو نوسینگه‌ی‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ زاگرۆسی‌ سه‌ر به‌پارتی‌ كردۆته‌ ئامانج، جگه‌ له‌وه‌ی‌ هه‌ر له‌نزیك شوێنی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌، نوسینگه‌ی‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ كوردستان تیڤیشی‌ لێیه‌.

شه‌قامی‌ ئه‌تڵه‌س یه‌كێكه‌ له‌شه‌قامه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كانی‌ كه‌ركوك‌و چه‌ندین فه‌رمانگه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ حكومی‌ لێیه‌ وه‌ك، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ ره‌گه‌زنامه‌، پاسپۆرت‌، بانك‌، په‌یمانگای‌ هونه‌ره‌ جوانه‌كان‌و چه‌ند باره‌گایه‌كی‌ حیزبی‌‌و هاوكات ماڵی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ قه‌زاو ناحییه‌كانی‌ كه‌ركوك، عه‌مید سه‌رحه‌د قادریش هه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌دایه‌.

په‌یامنێری‌ ئاوێنه‌نیوز رایگه‌یاند، به‌هۆی‌ قه‌ره‌باڵغی‌ شه‌قامه‌كه‌وه‌ تیمه‌كانی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتن دره‌نگ گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی‌ روداوه‌كه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ قوربانیانی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌ئۆتۆمبێلی‌ هاوڵاتیان گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

له‌باره‌ی‌ ئاماری‌ قوربانیانی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌، په‌یامنێری‌ ئاوێنه‌نیوز وتی‌، تائێستا به‌رپرسانی‌ ئه‌منی‌‌و نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی‌ شاره‌كه‌ هیچ ئامارێكی‌ ره‌سمی‌ ژماره‌ی‌ كوژراو و برینداره‌كانیان ئاشكرانه‌كردووه‌، ته‌نها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری‌ زۆری‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates