پەكەكە ئازادكردنی ئۆجەلان دەكاتە مەرج بۆ دانیشتن لەگەڵ میتی توركی
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ پارتی كرێكارانی كوردستان ئازادكردنی عبدوڵڵا ئۆجەلان دەكاتە مەرجی سەرەكی بۆ دانیشتن لەگەڵ دەزگای هەواڵگیری میتی توركی.
لەهەواڵێكدا رۆژنامەی زەمانی عێراقی بڵاویكردووەتەوە پارتی كرێكارانی كوردستان لەگفتوگۆكانی داهاتوویدا لەگەڵ دەزگای هەواڵگری میتی توركیدا ئازادكردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان دەكاتە مەرجی سەرەكی ئەو دانیشتنە.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ وا بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا لەهەوڵێری پایتەختی كوردستان پارتی كرێكارانی كوردستانو دەزگای هەواڵگیری توركی كۆبنەوە.
ڕۆژنامەكە لەزاری جەواد مەلا سەرۆكی كۆنگرەی نیشتمانی كوردستان بڵاویكردووەتەوە پارتی كرێكارانی كوردستان لەدانیشتنی لەگەڵ میتی توركی لەهەولێر كە بڕیارە بەم نزیكانە بەڕێوەبچێت، داوای ئازادكردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستاندەكاتو دەیكاتە مەرجی سەرەكی ئەو دانیشتنە.
No comments:
Post a Comment